بەهرۆز جەعفەر: بەشی کورد لە ئێران.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاڵپشتی ئێمە ڕەنگە هیچ لە ڕێچکەی ڕووداوەکانی ئێران نەگۆڕێت. بەڵام دەربڕێنی “هەڵوێست” ێک گرنگی خۆی هەیە بۆ گەلانی سەرکوتکراوی ئێران. هەڵوێستێک چەندە بێ کاریگەریش بێت بەهای جێگیری خۆی هەیە. ڕژێمەکە لەناوەوە داتەپیوە، داڕزیوە. لە ئاستی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابورییدا هیچی بۆ خەڵکی ئێران پێ (نەبوو) نییە. هەر ئەوەندەی پێیە کە لە خانەقینەوە تا دووز و کەرکوک و شەنگال خەریکی تەنگ پێ هەڵچنینی کورد بووە. لە سوریاو یەمەن و لوبنان لە ڕێگەی گروپی حەششاشی و نافەرمییەوە ڕۆڵی دەوڵەت و دامەزراوەکان لاواز بکات، بەگشتی بۆ ئەم شتانە بەشی دەیان ساڵ سیناریۆی لە قوتونراویان ئامادەیە.
فەیلەقی قودسەکەیان، دەیەها ساڵە فریای ئەوە نەکەوت تەنها یەک گوللـە لە پێناو قودسدا بتەقێنێت. بەڵام بۆ سڕینەوە و قڕکردنی کورد و سووننە و ناردنی داعییەکانیان بۆ دەرەوەی خۆیان ئەوەی پێیان کرا “کردیان”. شڵق، فڵق و بڵق تۆپبارانی کوردستان ئەکات. هەر ئەوە بو هیچی تر نەبوون، تەنانەت هەزار ساڵ سووننە حوکمی ئاگر و ئاسنیان کرد بە قەدەر پانزە ساڵی فەرمانڕەوایی ئێران لە عێراقدا سەنعەتەکەیان ناشرین نەکرد!.
دەرئەنجامەکەی، چۆن سوریا بوەتە سێ بەشەوە، یەمەن دوو بەشو نیوە، لوبنان دوو بەش، عێراق سێ بەشن و هەر سێ بەشن، سەیری بکە: موقتەدا سەدر لە موسڵ و ئەنبار و هەولێر و سولەیمانی یەک کورسی نییە، کوردیش لە زیقار و کوت و بەسرەو نەجەف کورسییەکی نییە..کوا لە کەربەلاو نەجەف و بەسرەو سولەیمانی و دهۆک سووننەش کورسییەکیان نییە.
ئێرانیش، هەر ئەوەندەی پێوە-ماوە ببێتە سێ بەش و وەک ناوچەی بولقانی دوای جەنگی سارد بەش-بەش ببێتەوە و ببێتە کۆمەڵێک دەوڵەتی وەک “بۆسنە، هەرسک، سلۆڤینیا، کرواتیا، ڕۆمانیا، بولغاریا و ئەلبانیا”. ئەگەر ئەمەش نەبێت بۆ هەتا-هەتایە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی “ژینا ئەمینی” لە یاد ناکات، ڕژێمەکەی بە مێژوو، بە ئایندە ناساند لە دەرکەوتنی تاڵە پرچێک ئەترسێت!. بابەتەکە تاڵە پرچ و لەچکێک نییە، زیاترە لەوە کە “ستەمکارییە”.
ئەمەی ڕاپەڕیوە، سەرانسەری ووڵاتەکەیە بە فارس و ئازەر و سووننەو کوردو بەلوچەوە دژی ڕژێمی پەت و سێدارەن. کوردەکان تەنها بە پاڵپشتی هاوسۆزەکانیان لە ئێران ئەتوانن دۆزەکەیان ببەنە پێش.
سەدەکە… دەیەکە، ساڵەکە، مانگەکە، ڕۆژەکان و چرکەکان هەموو کاتی کوردو کورد خۆیەتی. هەموو کاتێک دەرفەت کراوەتەوە. هەموو ڕۆژێک ڕیفراندۆم لە هەر پارچەیەکی کوردستان سەرکەوتو ئەبێت ئەگەر کێڵگەکانمان بەیار نەبن. لە ناوەوە بیناکردن و لە دەرەوەش ناساندن و دانپیانانی گەرەکە. سەکۆ و مەکۆ، بەزم و ڕەزم بۆ کورد ئامادەیە، ئایا لایەنە کوردییەکان لە باشور یان لە هەر کوێ ئامادەو لەسەر “پێ” ن بۆئەوەی سەرمایەگوزاریی لەوەها دۆخێکدا بکەن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت