چۆن ئێران و رووسیا خۆیان لە بایکۆتی رۆژئاوا لادەدەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرچاوە رۆژنامەی دێرتاگەسشپیگل رۆژی

بەکوردی کردنی/ هەڵۆ بەرزنجی

ئێران بە توندترین شێوە دژ بە خۆپیشاندەران دەوەستێتەوەو رۆژئاواش بە سزادانی نوێ وەڵامی دەداتەوە. John Bolton ڕاوێژکاری ئاسایشی پێشوو Donald Trump بەگومانە و دەڵێ: ئەو سزایانەی ئێستا کاریگەییان زۆر زۆر کەم ھەیە، وەک لەوەی لە دەرەوە دەبینرێت. سیاسەتمەداری ئەمەریکی کۆماری ئەم قسانەی بۆ رۆژنامەی Handeelsblatt کردووە. بۆلتنی 74 ساڵە کە بە یەکێک لەو کاندیدانەی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 دادەنرێت، داوا دەکات سزاکان توندوتیژ بکرێن و جێبەجێش بکرێن..” ئەگەر ئێستا گوشاری زیاتر بخرێتە سەر حکومەتی لاواز ، پیاو دەتوانی بەرەو روخانی بەرێت. بەم شێوە ناوبراو درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێ: بە بیروباوەڕی من دەبێت ئەمە ئامانجی ئەمەریکا بێت.
ھەڕەشەی ئێران گەورە بووە بۆ سەر رۆژھەڵاتی ناوین و جیھانی رۆژئاوا. زیاتر لە 3 مانگە خەڵک لە ئێران خۆپیشاندان دەکات دژی رژێم، ئەویش بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان دەداتەوە. تا ئێستا 2 خۆپیشاندەر لە سێدارە دراون و زیاتر لە 20 کەسی تریش ناویان لە لیستەی مردندایە. بۆ کۆتای ئەمساڵ 2022 رۆژئاوا سزاکانی لەسەر ئێران توندتر دەکات. چونکە لە تەک مەسەلەی پێشێلکاری مافی مرۆڤدا، کێشە و گرفتی تریش ھەن. بەم شێوەیە ئەمەریکا و ئەوروپا باس لە ھاوکاریی کردنی ئێران بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان/ درۆن بۆ رووسیا لەشەڕی دژی ئۆکراینا دەکەن و ھەروەھا ئێران بە خشپەیی ھەوڵی بەدەستھێنانی یۆرانیۆم دەدات.
لە رۆژانی پێش کریسمس دا، ئەمەریکا سەروەت و سامانی زۆر لە بەرپرسانی باڵای سەربازی لە تاران سڕ کرد. چەند رۆژێ پێشتریش یەکێتی ئەوروپا رێکەوتن لەسەر سزادانی ئێران تاوەکو نیشانی بدەن ئەو پێشلکارییەی بەرانبەر بە مافی مرۆڤ دەیکەن قبوڵکراو نییە. کەچی لێ تا بێت ڕەخنەکان لەسەر کاریگەرێتی ئەم جۆرە سزادانە زیاد دەکات.

زۆر لە وڵاتان سزادانیان بەسەردا ھاتووە
ئێمە نابێ دوای ھیچ خەیاڵ و وەھمێک بکەوین. کاریگەرێتی سزاکان سنووردارن” Michel Duclos باڵیۆزی جارانی فەرەنسا و راوێژکاری جیۆپۆلەتیکی کارخانەی بیرکردنەوەی ئینیستیتوتی Montaigne بەم جۆرە جەخت لەسەر ئەم پرسە دەکاتەوە.
ئەوەی یارمەتی یەکێتی ئەوروپا دەدات، ئەوەیە ئەگەر بێت و کۆنترۆلی ناوەندی لەلایەن دەزگەیەکی ئەوروپاییەوە بەڕێوە ببرێ. ناوبراو دەڵێ: تەنانەت دەوڵەتە بچووکەکانیش بەتەنیا بۆیان زەحمەتە. بەڵام ” ھەمیشە ڕێگاوبانێک دەبێت، بۆ خۆ لادان لە سزادانەکان. بەتایبەت وڵاتانی وەک ئێران،کە دەیان ساڵە کەوتۆتە ژێر باری سزا دانەوە. بەڵام توانیویەتی ڕیگای ھەناردەکردنی ئەلتەرناتیف بدۆزێتەوە.
زنجیرەیەک وڵات سزاکانی رۆژئاوا یان بەسەردا ھاتووەو توانیویانە کاریگەرێتی سزاکان کز بکەن. پسپۆر و شارەزای ئێران Meir Litvak لە زانکۆی تەلئەبیب ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە. لەپشت ئەوەوە ئامانجێکی ستراتیژی و بازرگانی خۆی حەشار داوە. ئەوانەی سزادانەکان دەشکێنن بەپێی قسەکانی Litvak بریتین لە: رووسیا، چین، تورکیا، ھنستان، عێراق و ئیمارات. ھەروەھا فەنزەویلا کە نەوتی ئێرانی لەژێر ئاڵای بێگانەدا بۆ ھەناردە دەکرێت.
رووسیا و ئێران ھەردوو بەجووتە ھەوڵی دۆزینەوەی دەرچەو قوتاربوون دەدەن لە دۆخی سزادانەکان. لەئیستادا 25 ملیارد دۆلاریان خەرجکردووە بۆ رێگایەکی تەنیا 3000 کم ھێڵی بازرگانی کە لە رۆژھەڵاتی قووتەی ئەوروپاوە تا ئۆقیانووسی ھندی دەگرێتەوە. لێرە ڕیزبەندێک لە نارد ھەیە، کە ناتوانرێ لەلایەن سزاکانی رۆژئاواوە ڕابگیرێن.
وەک Maria Shagina ی سەر بە لێکۆلینەوەکانی ستراتیژی ئینیستیتوتی نێودەوڵەتی لەندەن بەرانبەر بلومبێرگ رایگەیاندووە: ئێران و رووسیا دەیانەوێ ھەموو کون و کەلەبەرێک بقۆزنەوەو بەکار بێنن بۆئەوەی بەرھەمی سزا لەسەر دانراوەکان و چەک بگوێزنەوە” ساڵانێکە کۆماری ئیسلامی پوچەڵی ھەوڵەکانی ئەمەریکا دەکات لەوەی وەتاقی بخاتەوە. لەوەدا کەوا ئێران گەردونێکی پارالێلی لە کۆمپانیای وەھمی و بانگی بیانی دروست کردووە. ھەروەھا تورکیاش کۆمەکی بانکە ئێرانییەکان دەکات، تا خۆیان لە سزاکان لابدەن و بدزنەوە.
چینیش ھەمان رۆڵی سەرەکی دەگێڕێ لە خۆدزینەوەو خۆلادان لە بایکۆتەکانی رۆژئاوا. کۆماری میللی چین یەکێکە لە گرنگترین ھاوبەشەکانی بازرگانی ئێران. ھەردوو دەوڵەت لە مانگی ئاداری 2021 دا رێکەوتنامەیەکیان فروانیان پێکەوە واژۆ کرد بۆ 25 ساڵ. کە سەرەتای دێسەمبەر بە 16 بڕگە ناوەڕۆکەکەی راگەیاندراو و دیاری کرا.

تەکنەلۆژیای کۆمپانیا رۆژئاوایی لە فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئێران دا
بڵاوکردنەوەی نوێیەکان ئەوە زیاتر روون دەکەنەوە، کەوا لە جێبەجێکردنی سزادانەکاندا کێشەیە ھەیە. پێشکەوتنی درۆنە ئێرانییەکان، کە لەشەڕی رووسیا دژی ئۆکراینا بەکاردەھێنرێت، ئاشکرایە کە تەکنیکی کۆمپانیا رۆژئاواییەکانە. رێکخراوی Conflict Armament Organisation کە بارەگاکەی لە لەندنە، یەکێ لەو درۆنانەی ھەڵوەشاندووەو ئەوەی دەریخستووە، کەوا دروستکردنی پارچەی فرۆکەی ناوبراو زیاتر لە 70 بەرھەمھێنەر لە 13 وڵاتی جیاوازەوە دروستی دەکەن. بەدڵنیایەوە بەر لەھەمووان لە ئەمەریکاوە کە قورسترین کۆنترۆلی ھەناردەکردنی لە کاردایە.
یەکێتی ئەوروپاش بەھەمان دەردەوە دەناڵێنێ. کە لە راستیدا ھەر 27 وڵاتەکەی لەوە بەرپرسن کە پێویستە پێشێلکاری لەبەرانبەر سزاکاندا ڕابگەیەنن. لە پراکتیکدا زۆر شت بەژێر رادارەکان دا تێدەپەڕێ. وەک: بۆ نموونە رووسیا نیشانی دەدات، لە مانگی ئۆکتۆبەری2022 دا دەزگە ئەمەریکاییەکان کۆمپانیایەکی وەھیمی رووسییان ئاشکرا کرد، کە بنکە و ناونیشانەکەی وا لە ئەڵمانیایە. خاوەنەکانی ئەم کۆمپانیایە بە قاچاغ، بە کەرەسەی تەکنەلۆژی سەربازی ئەمەریکیشەوە بۆ شەڕی ئۆکراینا رەوانە دەکەن. ھەشت ساڵ بەنھێنی کاریان کردووە ئاشکرا نەبوون.
بەلانی ھەرە کەمەوە گەمارۆدانی نەوتی یەکێتی ئەوروپا لە دژی ئێران لە 2012 سەرەتا کاریگەرێتییەکی قورسی ھەبوو. بەرھەم و داھاتی نەتەوەیی ئێران تێک شکێندرا، ھەڵاوسان تەقییەوەو ویست بۆ گفتوگۆکردن زیادی کرد. ویستی ئاسانکردنەوەی سزادانەکان، فاکتەرێکی ئامادەگی ئێران بوو، دانوساندن لەسەر رێکەوتنی ئەتۆمی بکات. کۆمپانیای بیری Atlantic Council ئەمە وا شرۆڤە دەکات.
لە ھەنووکەدا دانوساندنی ئەتۆمی سڕ بووە و ڕاگیراوە، لەبەر ئەوەی ئەمەریکا ھیچ کۆمپرۆمیسێک/ سازانێک لەگەڵ ئێران بە شیاو دانانێ.. رۆژنامەی ھاندلسپلات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت