کەمال محەمەد: سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی دەربەندیخان و کەموکوریەکانی سێکتەرەکانی شارەکە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

داستایوفسکی “سەبارت بە ویژدان دەڵێت: خوداوەندی ناخی ھەر مرۆڤێکە، ویژدانیش لای مرۆڤ ھێزی پابەندبونێتی بە ئازادی و یەکسانی و دەستەبەرکردنی ژیان لەسەر بناغەی جیاوازییەکان.
بەگشتی ویژدان کاریگەرترین چەکە بۆ وەگەرخستنی کۆمەڵگایەکی رێکخراو و یەکسان. بەڵام ئێمە ئەگەر چاوێک بەم ھەرێمە بە گشتی و بەتایبەت دەربەندیخان بخشێنین کە باسەکە لەسەر ئەم شارەیە بەتایبەت ئەبینین کە چۆن خەڵکی ئەم شارە واتا و ھەست و ژیانکردنیان دەرکی پێ کردون کە لە چ نامۆبونێکی قوڵی ژیانکردنیان دەژین لەم سەدەو ساڵی 2023 یەدا، خەڵکی ئەم شارە ئەیانەوێت واتا بە ژیانیان بدەن. بەشداریکردنیان لەھەر نارەزاییەک بۆ ئەوەیە ئامانجێک نیشان بدەن و لەپێناو ئامانجێکیش لەسەر شەقام رۆژ بە شەو ئەسپێرن و شەویش بە رۆژ، ئەگەرنا بە رێکەوت و بۆ ماجەرا لەسەر شەقام نین، بۆیە ژیانی ھەر یەکێک لەو ھاونیشتمانیانە پەیوەستە بە ئامانجێک و ژیانێکی واتادارەوە،
ئەگەر سەراپای سێکتەرکانی ئەم شارە لێک بدەینەوە دەبینین دۆخی ھەمویان چەندە پێویستی بە گۆڕانکاری و کارابونی زیاتر ھەیە، ئەگەر کەموکوری و گرنگی پێنەدانی ئەم شارە بە سیاسی ناو بنێین ئەوا ھەڵەیەکی گەورەیە چون کەموکوری و خەمەکانی ئەم شارە بەتەنھا ھی ئێرە نین، بەڵام ھەر شارەو رابەرایەتی دەنگ و ئیرادەی خۆیەتی بۆ ئازادی و یەکسانی و بەدەستھێنانی مافەکانی و دواجار وەک دێموکراسییەتێکی ھاوبەش سیستەمی دیموکراسی گشتی فەراھەم بکەن.
بەردەوامی خۆپیشاندانە مەدەنییەکانی دەربەندیخان بەھادارترین خەباتە کە ئەیانەوێ بروا بە دەسەڵات بھێنن کە خەڵکی ئەم شارەش چیدیکە پێویستیان بە ژیان و گۆڕانکاری لە ژیان و خزمەتگوزاریان ھەیە لەکۆی سێکتەرەکانی رێگاو بان و کارەباو ئاو و… ھتد. بۆیە خۆپیشاندانەکانی دەربەندیخان بەرلە ھەمو شتێک بۆ ئەوەیە کە تەڵەزگەیە لە پەراوێزخستنی کۆتایی پێ بھێنرێ و مافی ئەم شارە و خەڵکەکەی بۆ بگەرێنرێتەوە و لە دەروازەی گۆڕانکاری گرنگدا، بۆیە خۆپیشاندانەکانی ئێستا ئەوەمان پێ ئەلێت: کە کاروانی داواکارییەکانی مافی ھەزاران کەس بۆ ئەوەیە دەستکەوت بۆ ھەموان و ھەمو ھەمەرەنگییەکان بەدەست بھێنێ, ئەو بابەتەی من زیاتر پەیوەندیدار ئەکات بەم نوسینەوە ئەوەیە ھەموان نوێنەرایەتی گەوھەری دیموکراتیزەبونی شارێک ئەکەن بە کۆی جیاوازییەکانیەوە و ھەموان لە خەمی چارەسەری کێشەکانی گشتیدان، بێ گومان لە نێو یەکێتییەکی دانەبڕاو لەم قۆناغەشدا دەتوانرێ ھەنگاوی زیاتر بھاوێژرێ و داوا رەواکان و خەونەکانی لاوان و پیر و ژنانی ئەم شارە لەدەست گەندەڵبون و کەمی خزمەتگوزاریان بپارێزێ و رێگا لەپێش رۆشنکردنەوەی ئامانجەکانیان بکاتەوە، بۆیە دواجار بەرگری کردنی رەوایە ئەتوانێت ھێزی خۆی وەربگرێت نەک بێ دەنگی، بۆیە ھەر بەرگری و دەنگی ئازادە مێرگی راستەقینەی ئازادکردنی کۆمەڵگایە لە ئیفلاس بون.
رەخنەیەکی دیکە کە ئاراستەی ئەم دەسەڵاتەی بکەین ئەوەیە نەیتوانیوە سود لە جوگرافیای ئەم ناوچەیە وەربگرێت و سودێکی زۆر بۆ خۆی خەلکەکەش مسۆگەر بکات لەروی گەشتیار و چەندین پرۆژەی گرنگی دیکەوە، بە دڵنیاییەوە مەبەست لەم ھەمو پێشنیار و رەخنانە ئەوەیە کە دەسەڵاتێکی نوستوو ببێتە دەسەڵاتێکی کامل و بیرکردنەوەیان لە حکومی ناوەندییەوە بۆ ناوچەیی و لە مرۆڤێکی وابەستەبون بە بەرژەوەندی تایبەتییەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی و ھەست بە بەرپرسیارێتی. بۆیە ھەر دەسەڵاتێکیش ناتوانێت ھەتا سەر بەردەوام بێت ئەگەر کار لەسەر گۆڕانکاری نوێ و فیکری نوێ نەکات بۆیە بە ھیوام ئەم فیکر و گۆڕانکارییە نوێیانە بمانگەیەنێتە ئەو ئاستەی کە خەونی ھەمومانە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت