دوکتۆر بێرگ: چۆن بە شێوەیەکی سرووشتی لە ڕێگەی خۆراکەوە پڕۆستات بچووک دەکەیتەوە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی : حەسەن ڕازانی
بەستەرەکانی ئەو بابەتە لە یوتوب:
https://www.youtube.com/watch?v=72j8NXuJ1oYبە زمانی ئینگلیزی:
گرنگترین ئەو خۆراکانەی کە پڕۆستات بچووک دەکەنەوەو پارێزگاریش لە تەندرووستی پڕۆستات دەکەن!
ئەو شتەی کە وای لێکردم لەسەر ئەو بابەتە قسە بکەم، کتێبێکە بە ناوی: گڵ و گیاو شێرپەنجە، کە بەلامەوە زۆر گرنگەو دڵخوازی خۆشمە. ئەو کتێبە هەرچەندە بە تازەیی زۆر گرانە کە نرخەکەی 250 دۆلارە، بەڵام پڕە لە زانیاری دەربارەی خۆراک. کتێبەکە چەندین بەشەو هەر بەشێکی جیاوازە لەوەی تریان و کۆتا بەشیشی لەسەر ئەنسۆلینە کە من لە ڤیدیۆیەکدا قسەم دەربارەی کردووە! بەڵام ئەم ڤیدیۆیەی ئێستام لەسەر پەیوەندی نێوان زینک و پڕۆستاتە کە هەندێک زانیاری هەیە دەمەوێت پێتانی بڵێم!

پڕۆستات چیە؟
من پێم وایە یەکەمین شت کە دەبێ قسەی لەسەر بکەین، ئەوەیە کە دەبێ بزانین پڕۆستات چیە! جا بە ڕاستی کەم کەس دەزانن کە کارو ئیشی پڕۆستات چیە! هەموو ئەو شتەی کە دەیزانن دەربارەی پڕۆستات ئەوەیە کە دەڵێن: هەتا بچیە تەمەنەوە پڕۆستاتیش گەورە دەبێ و ئەمەش کار دەکاتە سەر میزکردنت! پەنجا لەسەدی پیاوان لە سەرووی شەست ساڵیەوە تووشی کێشەی گەورەبوونی پرۆستات دەبن!
جا ئەوەی ئێستا دەیزانین دەربارەی پڕۆستات ئەوەیە کە هەتا بچیە تەمەنەوە پڕۆستاتیش گەورەتر دەبێ! ئەوەش کاردەکاتە سەر میزکردن و هێزو توانای فیچقەکردن بە میزو هەروەها کاردەکاتە سەر ئارەزووی سێکس و میزیش دەمێنێتەوە لە ناو میزڵدان و هەروەها میزڵدانیش میز بەرەو گورچیلە دەگێڕێتەوە. جا بۆیە بە ڕای من وا پێویست دەکا کەمێک لە پڕۆستات تێبگەین و هەروەها دیاری بکەین کە بۆچی ئەمە ڕوودەدات؟
مەبەستم ئەوەیە کە بڵێم بە ڕاستی شتێکی سەیرە کە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە پیاوان کە دەکەونە تەمەنەوە تووشی کێشەی گەورەبوونی پڕۆستات دەبن! جا هەتا قەبارەکەشی بەرەو گەورەبوونی زیاتر بڕوا ئەوا کەسەکە لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات نزیکتر دەبێتەوە! هەروەها دەبێ ئەوەش بزانین کە ئەوە بە مانای ئەوە نایەت کە لەبەرئەوەی پڕۆستات گەورە بووە، مانای ئەوەیە کە ئیتر تۆ تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات بوویی!

پڕۆستات کەوتۆتە کوێوە لە ناو لەشدا؟
تێبینی: زانیاریم لە سەر شوێنی پڕۆستات ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی مێدیکاڵ وەرگرتووە(ح.ڕ)
” پرۆستات بەشێکە لە سیستەمی زاوزێی پیاو. قەبارەکەی بەقەد گوێزێکە و ڕێک لە پێش کۆمەوەیە و لە نێوان میزڵدان و ئەندامی نێرینە دایە، هەر ڕێک لە ژێر میزڵدان دایە. پرۆستات دەوری بۆڕی میز دەداو بۆڕی میزیش لە گورچیلەوە ڕێک بە ناوەندی پڕۆستاتدا دێتە خوارو دەڕوا بۆ ناو ئەندامی نێرینەو بەوێدا تێپەڕدەبێت. واتە پڕۆستات دەوری ئەو بۆڕیەی داوە کە میزو تۆوی پیاوی پێدا دەڕوا بۆ دەرەوەی لەش. سپێرم، یان تۆوی پیاو لە کۆئەندامی زاوزێ (لە گونەکان) دا دروست دەبێت و لە رێگەی بۆڕییەکی پێچاوپێچەوە دەڕوا بۆ ناو کیسەیەک کە پێی دەگوترێت کیسەی سپێرم و دەکەوێتە پشتی میزڵدانەوە. ئەو کیسەیەش سپێرمەکە لە ناو خۆیدا هەڵدەگرێت و دەیپارێزێت. پرۆستات هاوکارە لە درووستکردنی سپێرم، چونکە ئەو شلەیە درووست دەکا کە لەگەڵ سپێرم یەک دەگرێت لە ناو کیسەکەی پشتی میزڵدان و پڕۆستاتەوەو ئنیجا تۆوی کۆتایی لێ درووست دەبێت کە لە کاتی ڕژاندا دەردەدرێت بۆ دەرەوە.

ئەدی باشە پڕۆستات کارو ئیشی چیە؟
پڕۆستات چی دەکات؟ پڕۆستات نزیکەی 70٪ی ڕژێنەرەو لە 30٪ یشی ماسوولکەیە، جا ئەو پڕۆستاتە دوو شت دەکات:
یەکەم/ ئەوەیە کە هاوکاری تۆ دەکات، تاکو شلەیەکی تایبەت پەنا بدەیت و هەڵی بگریت لای خۆت کە من ئێستا دەمەوێت قسەی دەربارە بکەم.
دووەم/ ئەوەیە کە پڕۆستات ڕۆڵی پەمپێک دەبینێت و ئەو شلەیە بە ناو بۆڕی میزدا فیچقە پێدەکات و بەرەو دەرەوەی پاڵپێوە دەنێت!
سپێرم، تۆوی پیاو، لە ناو گونەکاندا درووست دەبێت و پێویستیشی بە 60 بۆ 70 ڕۆژ هەیە تا گەشەدەکات و پێکدێت. جا ئەوتۆوە بە ناو بۆڕیەکی بچووکدا بەرەو سەرەوە دەڕوا بۆ ناوچەی پڕۆستات و لەوێ دەچێتە ناو کیسەیەکی تایبەت بە تۆوەوە کە لە پشتی پڕۆستاتەوەیەو ئینجا لەوێ ڕژێنەرێکی تری لێیەو ئەویش جۆرە شلەیەکی تایبەت بە تۆوەوە درووست دەکات و جا لەگەڵ ئەو تۆوەی کە لە پرۆستاتەوە هاتووە تێکەڵ دەبێت لە ناو کیسەکەدا و لە ئەنجامدا ئەو تۆوە ڕەسەنەی کۆتایی لێ پێک دێت کە وەچەی لێدەکەوێتەوە!

مەبەست و سوودی ئەو تۆوە چیە؟
مەبەست لەو تۆیانە، یان کاری ئەو تۆیانە بریتیە لە بە پیتکردنی ئەو سەرە مێکوتانەی کە لە ناو تۆوەکەدان لە شێوەی زیندەوری بچووک! ئەو تۆوەی پیاو کە پڕە لە زیندەوری زیندوو کە لە شێوەی سەرەمیکوتەدان دەڕۆن بەرەو هێلکەی ژنەکە لە ناو هێلکەدانیداو لە ئەنجامدا یەکیک لە هەرێ سەرەمێکوتە چالاک و زیندوو بەهێزەکان خۆی دەگەێنێتە هێلکەی ژنەکەو ئینجا لەگەڵیا یەکدەگرن و تۆوەکە، هێلکەکە دەپیتێنێت بۆ ئەوەی لەشی مڕۆڤی لێدرووست ببێت!
جا بۆ ئەوەی تۆوەکە واتە سەرەمێکوتە زیندووەکان ئەو کارە بکەن، پێویستە خواردنیان پێبدرێت کە بریتیە لە فڕکتۆز، ئەو فڕکتۆزەش لە ناو تۆواوەکەدایە و بۆ ئەو مەبەستەش پێویست بە ئەنزیمێکی تایبەت هەیە، بۆ ئەوەی هاوکاری سەرەمێکوتەکان بکات، بتوانن ناوپۆشی منداڵدان ببرن و بچنە ناویەوە بۆ پیتاندنی هێلکەی ژنەکە! چونکە لەوێدا جۆرە لینجیەک هەیە کە پارێزگاری لە سەرەمێکوتەکان دەکات و بە زیندوویی و بە پیتی دەیان هێڵێتەوە. تۆوی پیاو بۆی هەیە پێنج ڕۆژ لەدەرەوەی منداڵدانی ئافرەتدا بە زیندویی بمێنێتەوە، لە لایەکی تریشەوە تۆ هێلکەی ژنەکەت هەیە کە ناچالاکە هەتا ئەو کاتەی کە تۆوی پیاوەکەی وێدەکەوێت و هەر کە سەرەمێکوتەیەکی چالاک و زیندو خۆی پێداکرد ئەویش دەکەوێتە خۆی و چالاک دەبێت! ئیتر هەتا ئێرە بریتیبوو لە پوختەی کارو ئیسشی پڕۆستات!

پەیوەندی پڕۆستات بە خۆراکەوە!
ئەوەی کە جێی سەرنجە پەیوەندی نێوان پرۆستات و توخمی زینکە! پڕۆستات بەرزترین چڕیی زینکی تێدایە، پرۆستات سەد جار زیاترچڕیی زینکی زیاتر لەوەی کە لە خوێندایە تێدایە! چونکە ئەگەر بێت و پشکنین بۆ خوێنت بکەی لەوانەیە پێت نەڵێت کە چی دەگوزەرێت لە ناو پڕۆستاتی تۆدا! جا لێرەدا ئەمن دەمەوێت کە ئاماژە بە یەک دوو شتان بکەم کە لەو کتێبەدا باسکراوون لە پەیوەست بە پەیوەندی نێوان کەمیی زینک و پڕۆستاتدا!
نووسەری کتێبەکە دەربارەی پەیوەندی نێوان پڕۆستات و کەمیی زینک و هەروەها چی ڕوودەدات دەربارەی ڕژێنەری پڕۆستات قسە دەکات! خۆی لە ڕاستیدا پڕۆستات گەورە دەبێت.
توێژینەوەیەک ئەنجام دراوە و منیش هەندێک لینک لەو بارەوە لە خوارەوە دادەنێم، (کە بەداخەوە هیچ لینکی دانەناون..ح.ڕ) . ئەو توێژینەوەیە نیشانی دەدا کە ئەگەر پڕۆستاتێک نۆڕماڵ بێت و نەخۆش نەبێت نزیکەی 744 مایکڕۆگرامی لە زینک تێدایەو پڕۆستاتێکیش کە نائاساییەو گەورەبووە، بەڵام بە سووکی نەخۆش بووە ژمارەی زینکی تێدا کەمترەودەگاتە نزیکەی 486 مایکڕۆگرام و ئینجا خەڵکێک تاقی کراوەتەوە کە نەخۆشی پڕۆستاتی بەردەوامییان یان درێژخایەنیان هەبووە بۆیان دەرکەوتووە کە ئاستی زینک تێیاندا 470 مایکڕۆگرامەو ئەمەش ئەوەیە کە دەبێ تۆ بیزانیت کە هەمووی بەراورد کراوە بە پڕۆستاتی ئاسایی کە نەخۆشی نەبێ و ئاستی زینک تێیدا 744 مایکڕۆگرامە.
ئینجا ئەو شێرپەنجەیەی کە پەیوەستە بە کەمیی زینک دەرکەوتووە کە ئاستی زینک دابەزیوە بۆ 273 مایکرۆگرام.
کەواتە ئێمە ئێستا ئەو پەیوەندیەمان بۆ ڕوون بۆتەوە کە هەیە لە نێوانی کەمیی زینک و هەوکردنی پڕۆستات و گەورەبوونی پڕۆستات و نەخۆشی پڕۆستات و لە ئەنجامیشدا دەرگا کراوە دەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پڕۆستات! جا بە ڕاستی ئەو خاڵەیان زۆر جێگەی سەرنج و گرنگیئدانە!
خاڵێکی تر کە دەمەوێت قسەی دەربارە بکەم ئەوەیە کە تۆ جۆرێکی زۆر بەهێزی تێستاستەڕۆن واتە هۆڕمۆنی نێرینەت هەیە کە پێی دەگوترێت DHT! جا تێستاستەڕۆن لە گەڵ ئەنزیمێکی تایبەت کە پێی دەگوترێت 5a ڕیدەکتەیس(Reductase) دەگۆڕێت بۆ DHT. Dihydrotestosterone (دیهایدرۆتێستاستەڕۆن). جا هەندێک داوودەرمانی تایبەت هەیە کە ناهێڵن ئەو ئەنزیمە تایبەتیە هەستێ بە کەمکردنەوەی DHT. ئەمەش سەر ڕووتانەوەی تەواوی بەدوادا دێت، ئەندامی نێرینە هەڵناستێ (ڕەپ نابێت). چونکە ئەگەر DHT لە ڕادەی پێویست بەدەر بووئەوا لە باتی سوود بگەێنێت زیانی دەبێت!
جا ئەوەی کە زۆر جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە زینک خۆی هۆیەکی سرووشتیە بۆ ڕێگری لەو ئەنزیمە تایبەتیە کە هەستێت بە کەم کردنەوەی DHT !!.کەچی ئێمە ئەوەش دەزانین کە عادەتەن ئەوانەی کە تێستاستەڕۆنیان کەمە هۆیەکەی ئەوەیە کە زینکیان کەمە!! کەواتە زینک گرنگترینیانە، زینک گرنگترین خۆراک و مادەی کانزاییە بۆ پڕۆستات، بۆبەرزکردنەوەی ئاستی تێستاستەرۆن، بۆ باشکردنی چۆنایەتی تۆو واتە بە پیتکرن و بە هێزکردنی تۆوی پیاو، هەروەها بۆهێشتنەوەی پڕۆستات بە قەبارەیەکی ئاساییەوە!
ئەدی باشە چی دەبێتە هۆی کەمیی زینک؟ بۆچی دەبێ هەندێک کەس زینکیان کەم بێت؟ ئەمەیان پرسیاریکی گەورەو لە شوێنی خۆیدایە!
من ئێستا دەمەوێت بچمە ناو ئەو باسەوەوباسی ئەو هۆیانە بکەم کە دەبنە هۆی کەمیی زینک لە کەسێکدا! هۆیەکەشی ئەوەیە کە ئەو جۆرە کەسانە گۆشتی سوور بە ڕێژەیەکی پێویست ناخۆن! ئێستا تۆ سەرنج بدە ئەمەیان!
باشە ئێستا پاڵنەرە سەرەکیەکە چیە؟ بە تایبەتی بۆ پیاوانێک کە تەمەنیان گەییشتۆتە پەنجا ساڵ، هەمیشە پێیان دەگوترێت کوڕە نەچی گۆشتی سوور بخۆییت! گۆشتی سوور بۆ تەمەنی تۆ خەراپە! ئەمانە هەرگیز ناچن جیاوازی بکەن لە نێوانی چۆنایەتی و کواڵیتی گۆشتە سوورەکاندا! ئاخر گۆشتی سووری ئامادەکراوو ناو قوتوو جیاوازە لە گۆشتی سووری تازەو گۆشتی ئاژەڵێک کە بە خۆراک و گیاوگۆڵی سرووستی بەخێوکراوە. ئەمانە دەچن هەموو گۆشتی سوورێک وەک یەک حساب دەکەن! دیسان پێت دەڵێن نەچی گۆشتی سوور بخۆیت چونکە بۆ کڵستڕۆڵت خەراپەو بەرزی دەکاتەوە ! لە کاتێکدا گۆشتی سوور ئەوپەڕی باشە بۆبەرزکردنەوەی هۆڕمۆنی نێرینەی پیاو!
ئینجا لە بەرامبەردا ئەگەر پێیان بڵێی ئەدی باشە من چی بخۆم باشە؟ ئەوان یەکسەر بەرەو گیاوگۆڵ و ڕووەکت دەبەن! پێت دەڵێن خواردنی ڕووەکیی بخۆ، پێت دەڵێن نانێک بخۆ تەواوی دانەوێڵەکانی تێدا بێت( Whole grain)، کە لە ڕاستیدا ئەو جۆرە نانە تەواو پڕکراوە لە ترشی فایتیک و ئەو ترشەش لەوانەیە خەراپترین شت بێت کە دەبێتە هۆی ڕێگریی لە توانای لەشت کە زینک هەڵبمژێت!
لە ڕاستیدا دوو ملیار کەس لە سەر ئەو زەویەی کە ئێمە لەسەری دەژین کێشەی کەمیی زینکیان هەیە، ئەوەش لەوانەیە هۆیەکەی ئەوە بێت کە سەرەڕێژەیان کردۆتە سەر خواردنی سریاڵ و نانێک کە لە بازار دەفرۆشرێت لە ژێرناوی هەموو دانەوێڵەکانی تێدا هەیە!
ئێستا شتێکی سەرنجڕاکێش دەربارەی چوونە تەمەنەوە ئەوەیە کاتێک کە تۆدەچیە تەمەنەوە کێشەی کەمبوونەوەی ترشی گەدەش سەرهەڵدەدات! ئێمەش ئەو ترشەمان پێویستە بۆ هەڵمژینی زینک. جا ئەگەر تۆ کێشەی کەمیی ترشی گەدەت هەیە ئەوا لەشی تۆ ناتوانێت بە باشی زینک هەڵبمژێت! جا ئەگەریش بچیت چارەسەری دژە ترش وەبگریت ئەوا کەمیی زینک لە لەشدا سەرهەڵدەدا! وە ئەگەر بچیت حەبی دایەرێتیک (Diuretic) وەربگریت دیسان ئەویش زینکت لێ کەم دەکاتەوە! وە ئەگەر ستاتین(Statin) وەربگریت ئەویش هەر زینکت بە پلەیەکی زۆر لێ کەم دەکاتەو! خواردنەوەی کحولیش هۆیەکی ترە کە زینک زۆر کەم دەکاتەوە لە لەشدا! هەروەها شەکریش هەر باش نیە بۆ زینک و کەمی دەکاتەوە. جا ئەگەر بچیت سەرە ڕێژە بکەیتە سەر شەکر لە ژەمەکانتداو یان بچیت بە شەوان کاتێک کە سەیری تەلەفزییۆن دەکەیت دەست بکەیت بە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە پڕن لە شەکرو یان سەرەڕێژە بکەیتە سەر دانەوێڵەکان ئەمەش کێشەی بەرگریی ئەنسۆلین دێنێتە کایەو ئەمەش هەر هۆیەکی ترە بۆ کەم کردنەوەی زینک!
جا ئەمن لێرەدا دەمەوێت خاڵێک بسەلمێنم کە ئەویش ئەوەیە ئەگەر تۆ نەچیت وەک پێویست زینک نەخۆیت لە خواردنەکانتدا ئەوا:
1- کاردەکاتە سەر ئارەزووی سێکسییت
2- کاردەکاتە سەر هۆڕمۆنی نیرینەت(تێستاستەڕۆن)
3- کار دەکاتە سەر سەرەمێکوتە زیندووەکانی ناو تۆوی پیاو(بە پیتبوون )
4- کار دەکاتە سەر قەبارەی پڕۆستات
5- کار دەکاتە سەر هێزووتوانای تۆ لە فیچقەپێکردنی میز!
یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی زینک بریتیە لە توێکڵەماسی و گوێچکە ماسی کە لە سەدەفیشد هەیە. دووەمین سەرچاوەی باش بۆ زینک بریتیە لە گۆشتی سوور.
من بۆ ئەوەی ڕاستگۆبم لە گەڵ تۆدا بۆ خۆم زینکم هەیە، بەڵام ئەمن دەمەوێت هەر ئێستا پێت بڵێم کە وەرگرتنی زینک بەم شێوەیە هیچ گەرەنتییەکی تێدا نییە کە هیچ کام لە کێشەکانی پڕۆستات چارە بکات! بۆ نموونە ئەگەر زینک بەم شێوەیە وەربگریت چارەی گەورەبوونی پڕۆستات ناکات، چارەی نزمیی هۆڕمۆنی نێرینە ناکات، مەترسی تووشبوونت بە شێرپەنجەی پڕۆستات لێ کەم ناکاتەوە !
دەزانی ئەمەش بۆ وایە ؟
ئەمە بۆیە وایە چونکە لەوبارەوەو لە پەیوەند بەو کێشەیەوە چەندین فاکتەر لە گۆڕێدان و بەشدارن لە کێشەو چارەسەری پڕۆستات دا! بۆ نموونە ئەو خواردنەی کە دەیخۆیت، خواردنەوەی کحول، سترێس و فشاری دەروونی و چەندین فاکتەرو هۆی تر هەن ! ( پێشی هەموو شتێک فشارە دەروونیەکان لەسەر خۆت لابەرە..ح.ڕ)

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت