دوکتۆر بێرگ: ئەوگرفت و کێشە تەندرووستیانەی کە لە ئەنجامی لابردنی زراودا پەیدا دەبن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
بەستەری بابەتەکە لە یوتیوب:
https://www.youtube.com/watch?v=fCP6QxklqI4&list=PLXwBThI6KabFKxKS7Z69DxobAuDT_TOfS

ئایا پێویستیت بە زراو هەیە؟
ئەمڕۆ من باسی ئەو کێشەو گرفتە تەندرووستیانە، موزاعەفات، دەکەم کە لەوانەیە سەرهەڵبدەن دوای ئەوەی کە زراوت دەردەهێنیت!
لێرەدا بە دڵنیاییەوە زنجیرەیەک لە بۆچوون و گریمانە هەن کە پێیان وایە ئیمە هەر بە ڕاستی پێویستیمان بە زراو نیە! هەروەها دەڵێن: “ئەگەر زراویشت نەبێ ئەوا هیچ کێشەیەکی تەندرووستیت تووش نابێت!”
بەڵام لە لایەکی ترەوە لە تەنها ساڵێکدا کە لە سەرووی 700 هەزار نەشتەرگەری بۆ دەرهێنانی زراو بۆ خەڵک ئەنجام دەدرێت و لە 40٪ی ئەو کەسانەی کە زراوەکەیان بۆ دەرهاتووە تێبینییان کردووە کە تووشی کێشەو گرفتی تەندرووستی هاتوون! جا ئەمن ئێستا بە نیازم دەربارەی ئەو بابەتە قسەکە بکەم!
زاراوەی پزیشکیی بۆ ئەو گرفتە تەندرووستیەی کە لە دوای زراو دەرهێنان پەیدا دەبێت، بریتیە لە پۆست کۆڵەسی ستێکتۆمی سیندرەم (Post Cholecystectomy Syndrome) . جا پێش ئەوەی باسی ئەوە بکەم کە بۆچی ئەو کەسانە تووشی ئەو گرفتانە دەبن لە دوای دەرهێنانی زراویان، دێم باسی نیشانەکان دەکەم. ئێستا من دەمەوێت باسی ئەوە بکەم کە بۆچی ئەو کەسانەی کە زراویان نەماوە ئەو جۆرە نیشانانەیان لێ پەیدا دەبن؟ جا ئەوەش بە ڕاستی پەیوەستە بە زەرداوەوە!
زەرداویش لە لایەن جگەرەوە درووست دەکرێت و لە ڕێگەی بۆڕیەکەوە دەڕواو دەڕژێتە ناو زراوەوەو لە وێدا هەڵدەگیرێت. جا لەو حاڵەتەدا تۆ پێویستیت بە زەرداو کەمتر هەیە بۆ هەرسکردنی ئەو خواردنەی کە دەیخۆیت، لەبەر ئەوەی ئەو زەرداوەی کە لە زراودا هەتە، زۆر چڕو خەستە! بەڵام کاتێک کە تۆ زراوت دەرهێنراوە، ئەوەی هەتەو نیتە لە زەرداو هەر ئەوەیە کە لە جگەرەوە بە بۆریەکدا دێت و دەڕژێتە ناو ڕیخۆڵە بچکۆلەوە! ئەو زەرداوە دێت و دەڕژێت، بەڵام ئەوەندە چڕوخەست نیە. کەواتە ئەو گرفتە تەندرووستیانەی کە لە دوای دەرهێنانی زراوەوە سەرهەڵدەدەن پەیوەندی هەیە بە زەرداوەکەوە! هەر چەندە هەندێک حاڵەتی جیاواز هەن و هەندێک جاران کە زۆر لە پێویست زەرداوت هەبێ ئەوا جم و چۆڵ و بزووتن لە ناو ڕێخۆڵەدا زۆرتر دەبێت و بەرەو ڕەوانیی دەڕوات و لەو حاڵەتەشدا پێویست دەکات کە هەندێک دەرمان بخۆیت بۆ ڕاگرتنی درووستبوونی زەرداوی زیادە! ئەوەش بابەتێکی ترەو پێویستی بە باسێکی تر هەیە!. بۆیە ئەمڕۆ دەمەوێت قسە لەسەر ئەو نیشانانە بکەم کە لە ئەنجامی نەبوونی زەرداوی پێویستدا سەرهەڵدەدەن!

زەرداوچیە؟
جا بۆ ئەوەی بە باشی بزانیت زەرداو چیە، ئێستا لێکچواندنیکی باش و سادە کە یارمەتیت بدات بە باشی، لە زەرداو تێبگەیی و بیناسیت بریتیە لە سابوون، یان پاککەرەوە!
ئێستا پاککەرەوە زۆر باشەو سەرنج ڕاکێشە لەو بارەوە. پاککەرەوە هەم بۆ خۆی لە ئاودا دەتوێتەوەو هەمیش لە چەوریداو چەوریش لە ناودەبات و تێکی دەشکینێت!
بە بارێکی تردا وەک نموونە، تۆ وەرە کاتێک کە دەستت چەوراوین تۆزێک پاککەرەوە بەکاربهینە و بۆت دەردەکەوێت کە پاککەرەوەکە چەوریەکە تەفروتونا دەکات! ئینجا پاککەرەوە بۆخۆشی لە ئاودا دەتوێتەوەو دەتوانی بەکاری بهێنیت بۆ شتنەوەی دەستەکانت. شتێکی سەرنجڕاکێشیش دەربارەی ئەو پاککەرەوە ئەوەیە کە پێک هاتووە لە دووبەش: بەشیکی دۆستایەتی لەگەل ئاودا هەیەو بەشێکیشی دۆستایەتی لەگەڵ چەوریدا هەیە!
تۆ وەرە وەک لێچوونێک لە نێوانی پاککەرەوەو زەرداودا، تۆزێک پاککەرەوە بکە ناو هەندێک چەوریەوە لە ناو شووشەیەکداو تۆزێک ڕای وەشێنەو ماوەیەک ڕاوەستە، ئنجا بۆت دەردەکەوێت کە چەوریەکە نامێنێت و تەفروتونابووە. جا لەو حاڵەتەدا ئەگەر بیشیکەیتە ناو ئاوەڕۆی ماڵەکەتەوە ئەوا هیچ کێشەیەک دروست ناکات و بۆڕی ئاوەڕۆ ناگیرێت! جا هەر بەوشێوەیە زەرداو کاری خۆی دەکات بەرامبەر بە خۆراک و چەوری!

جا ئەگەر کەسێک زراوی نەمابێت ئەوا ئەو کەسە بۆی هەیە تووشی چەندین گرتفی تەندرووستی ببێت لەوانە:
یەکەم/ گرفتی کرداری هەرسکردنی چەوری
دووەم/ درووستبوونی غازات لە ناو سکدا
سێهەم/ ئازاری گەدە
چوارەم/ قرپ هاتنەوە.
پێنجەم/ قەبزی و گیران. یەکێک لە ئەرکەکانی زەرداو بریتیە لە چەورکردنی قۆڵۆن و ئاسانکردنی رۆییشتنی خواردنی هەرسکراو، بەڵام ئەگەر تۆ کێشەی زەرداوت هەبێ ئەوا بۆی هەیە تووشی قەبزی و گیران ببیت!
شەشەم/ ڕەوانیی یان ئیسهالی! ئەگەر زەرداویشت زیاد لە پێویست هەبی ئەوا تووشی گرفتی پێچەوانەکەی دەبیت کە بریتیە لە ڕەوانی!
حەوتەم/ زەردوویی. بۆی هەیە ڕەنگی پێستیشت بەرەو زەردی بڕوا کە ئەوەش جۆرێکە لە زەردوویی! ڕەنگە چاویشت زەرد ببن!
یەکێک لە مەبەستەکانی زەرداو بریتیە لە وەرگرتنی بەرهەمی لاوەکی لە خرۆکە سوورەکان کە پێی دەگوترێت بیلیڕوبین و ئەوەش یارمەتیت دەدات کە لە ڕێگەی لەشەوە کۆتایی بەو بەرهەمە لاوەکیە بهێنیت. جا ئەگەر بێت و جۆرێک لە گیران لە ناو جگەردا سەرهەڵبدات کە جگەر ئەو شوێنەیە کە بەرهەمی لاوەکی پاشەکەوت کراوی تێدا دەست دەکەوێت و لە ڕیگەی پێستەوە دەتوانێت بێتە دەرەوە و کێشەی زەردوویی لێ دەکەوێتەوە. ئەوەش ئەوە دەگەێنێت کە تۆ پێویستیت بە زەرداوی زیاترە بۆ ئەوەی ئەو بەربەستانەی کە بوونەتە ئەو گیرانە لە ناو ببات. بۆ نموونە بەردی زراو کە زەرداو یارمەتی دەرە بۆ تواندنەوەی ئەو بەردانەی ناو زراو.
یەکێک لە هۆیەکانی دروست بوونی بەردی زراو بریتیە لە خەست بوونەوەی کڵستڕۆڵ، ئەویش لەبەر ئەوەیە کە تۆ بەشی پێویستت زراو نیە کە بیتوێنێتەوەو لە ناوی ببات.
هەشتەم/ ( هایپۆیثایرۆیدیزم) یان کەمی غودەی دەرەقی Hypothyroidism
لەشی تۆ پێویستی بە ئەنزیمێکی تایبەتی هەیە کە T4 (کە جۆرێکی ناچالاکی هۆڕمۆنی غودەی دەرقی یە) دەگۆڕێت بۆ T3 (کە جۆرێکی چالاکی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی یە) جا ئینجا بزانە لێرەدا ڕۆڵی زەرداو لەو ئاڵوگۆڕەدا چیە؟ ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە بە بێ بوونی بەشێکی پێویست لە زەرداو یەکسەر نیشانەکانی کەمیی غودەی دەرەقی پەیدا دەبن!
نۆیەم/ شانی لای ڕاست زۆر تووند دەبێت. جا ئەگەر جۆرێک لە گیران درووست ببێت لەو بۆڕیانەی کە لە جگەرەوە دێن، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە تۆ نەتوانیت زەرداو بەڕێبکەیت و ئەوەش وا دەکات کە زەرداوەکە بگەڕێتەوە بۆ دواوەو ئەمەش دەبێتە هۆی فشارو هەروەها ئازار لە شانی لای ڕاست و تەنانەت ئازاری ملیش، ئینجا بەردەوام دەبێ و دەبێتە هۆی ئازاری سەر و هەروەها جۆرێک لە ئازاریش پەیدا دەبێت لە کەلەکەی لای ڕاست لە باری قەفەزەی خوارەوەیدا. بۆ چارەسەری ئەمەش پێویست دەکا هەندێک خوێی پاککراوەی زەرداو وەربگریت بۆ ئەوەی بەربەستەکان لابەرێت و ڕێگاکە بکاتەوە بۆ زەرداو بۆ ئەوەی کەمتر فشارت لەو ناوچەیەدا هەبێت.

وشک بوونەوەی پێست و چاو!
هۆی ئەمەش بریتیە لە کەمیی ڤیتامین A لە لەشدا. لەبەر ئەوەی زەرداو یارمەتیت دەدات بۆ شیکرنەوەو هەڵمژینی ڤیتامینەکانی وەک A,D,E,K جا ئەگەر کێشەت هەبێ لە زەرداو بەشی پێویست زەرداوت نەبێ، ئەوا نیشانەکانی ڤیتامینەکانی وەک A,D,E, K دەردەکەون.
ئینجا کێشەو گرفتی بیناییش سەرهەڵدەدا. ژمارەیەکی دیار لە خەڵک کە زراویان دەرهاتووە تێبینی ئەوەیان کردووە کە بینینیان تەڵخ بووەو، یان بە باشی نابینن، یان کێشەی چاویان بۆ درووست بووە، وەک فشاری چاویان کێشەی ئاوی سپی چاویان بۆ درووست بووە! هەیە تووشی ئەوە بووە کە بەشەو باش نابینێت. بۆیە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیەش تۆ پێویستیت بە ڤیتامین A هەیە! هەروەها بۆ ئەوەی چارەسەریکی خێراو بە پەلە بەدەست بێنیت بۆ گرفتەکانی وەک و ئازاری شان و تووندبوونەوە لە بەشی خوارەوەی قەفەزەی پەراسووت بەلای ڕاستەوە تۆ دەتوانی رۆژانە خوێی پاککراوەی زەرداو بخۆیت. ئەو خوێیە رۆژی دوو جار لە خورێنی بەیانی و ئێوارە بەکاری بێنە…
سووپاس بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆکانی من.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت