سەنگەر مەهدی: هەواڵ و کلتووری درۆکردن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

میدیای هەواڵ و حکومەت لە بازنەیەکی دڕندانەی دەستکاریکردنی هاوبەشن و بەرژەوەندی خۆیان تێکەڵ بەیەکتری کردووە.
ڕۆژنامەوانان پێویستیان بە قەیران هەیە بۆ دراماکردنی هەواڵەکان و پێویستە بەرپرسانی حکومەت، وا دەربکەون کە وەڵامی قەیرانەکان بدەنەوە.
زۆرجار قەیرانەکان لە ڕاستیدا قەیران نین، بەڵکو دروستکردنێکی هاوبەشن. ئەم دوو دامەزراوەیە ئەوەندە لە تۆڕێکی درۆدا گیریان خواردووە کە میدیاکان ناتوانن بە خەڵک بڵێن چی ڕاستە و حکومەت ناتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر حوکمڕانی بکات.
میدیاکان و حکومەت فێڵێکیان دروستکردووە کە خزمەت بە بەرژەوەندی خۆیان دەکات، خەڵک چەواشە دەکەن. بەرپرسان پێویستی میدیاکان بۆ دراما ناچار دەکەن بە دروستکردنی قەیران و بەڕێوەبردنی وەڵامەکانیان، بەم شێوەیە شکۆ و دەسەڵاتی خۆیان باشتر دەکەن.
ڕۆژنامەوانان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕاپۆرت لەسەر ئەو دروستکراوانە دەدەن، کەلەخزمەتی حیزب و سەرکردەو بەمەبەست داڕێژراوی هەواڵەکەدان.
یەکێک لە ئەنجامەکانی بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندە لەسۆشیال میدیادا ئەوەیە کە متمانەی خەڵک بە هەموو دامەزراوەکان هەنگاو بە هەنگاو دادەڕژێت.کاتێک خەڵک دەست دەکەن بە تێگەیشتن لەوەی کە ئەوان هەڵخەڵەتێنراون، میدیا کاران و ڕۆژنامەنووسان درۆیان بۆدەکەن چەواشەیان دەکەن. نمونەش وەک دامەزراوەی نالیا.
ڕۆژنامەوانان و سیاسەتمەداران لە تۆڕێکی درۆدا گیریان خواردووە کە خەڵک هەڵدەخەڵەتێنن. زۆربەی ئەو شتانەی کە لە سۆسیال میدیاو ڕۆژنامەکاندا دەردەکەون وەک هەواڵی بازرگانی پڕوپاگەندەی کۆمپانیایی حیزبیە.
میدیاو هەواڵەکان ناکۆکن، نادادپەروەرن، ناڕاستن، لەژێر دەستی دامەزراوە بەهێزەکاندان. هەڵەی ڕاستەقینەی ڕۆژنامەوانان، ئەوەیە کە بووەتە قوربانی نەخۆشی سەگی پیاو. ئەوەی لە ڕاستیدا لە جیهانی ڕاستەقینەدا ڕوودەدات، بازرگانی ئاسایی دامەزراوە ئاساییەکانن.” ئەوەی بەرپرسان و ڕۆژنامەنووسان لەسەری کۆدەبنەوە، گاڵتەجاڕییە، نەک ڕووداوە ڕاستەقینەکان. هەواڵەکان نوێنەرایەتی جیهانی ڕاستەقینە دەکەن و دەست دەکەن بە ساختەکردنی. مامەڵەی ئاڵوگۆڕکردنی نێوان ڕۆژنامەنووس و ڕۆژنامەنووس دەبێتە ڕاهێنانێک لە فێڵکردن و دەستکاریکردن و بەکارهێنان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت