دوکتۆر بێرگ: کاتی خواردنی ڤیتامینەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی حەسەن ڕازانی
بەستەری بابەتەکە لە یوتوب: https://www.youtube.com/watch?v=WzEcUVsMEMQ
باشترین کات کەیە بۆ ئەوەی ڤیتامینەکانت بخۆیت؟
با بەڕاستی قسە دەربارەی ئەو بابەتە بکەین، کەی و چ کاتێک باشە کە ئێمە ڤیتامینەکان بخۆین؟ ئایا ئێواران یان بەیانیان، ئایا لە دوای خواردن یان هەر لە خورێنی و لە پێش نان خواردن بیان خۆین؟ کامیان ڕاستەو دەبێ وەدوا کامەیان بکەوین؟
ئێستا ئەمن دێمە سەر ئەو بابەتە!
هەر چەندە من پێم گوتراوە کە دەربارەی ئەو بابەتە راست نەبووم، چونکە هەندێک جاران بە خەڵک دەڵێم کە بە شەو پێش ئەوەی بخەوێت ڤیتامینەکان بخوات، ئینجا ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە ناکاو وەخەبەریان بێنێ و نەتوانن بخەون! لە لایەکی تریشەوە بە خەڵکم گوتووە کە لە بەیانیاندا ڤیتامیەکان بخۆن ئەمەش دیسان وای لێکردوون کە خەویان لێبکەوێت! هەر چەندە ئەم شێوەیە زۆر دەگمەنە، بەڵام بۆی هەیە ڕوو بدات! جا بۆیە بە هەر شیوەیەک بێت باشترین شت ئەوەیە کە دەبێ تۆ تاقی بکەیتەوە بزانیت کام لایەیان بۆ تۆ باشترەو پێت دەکەوێت!
ئێستا من چەند ئامۆژگارییەکی گشتیتان پێ دەدەم، بەڵام ئەوانە لە سەدا سەد ڕەها نین کە تۆ بڵێی هەر دەبێ وەدوایان بکەوم، بەڵام بە دڵنیاییەوە یارمەتی دەرت دەبن لە ڕووی ئەوەی کە لەش باشتر ئەو ڤیتامینانە هەڵبمژێت و ڤیتامینەکانیش سوودی باستر بە لەش بگەێنن!
جۆرەکانی ڤیتامین
جۆری یەکەم: ئەو ڤیتامینانەن کە لە ئاودا دەتوێنەوە
جۆری دووەم: ئەو ڤیتامینانەن کە لە چەوریدا دەتوێنەوە!
ڤیتامینێک کە لە چەوریدا دەتوێتەوە باشتر وایە لەگەڵ چەوریدا بیخۆیت، یان لەگەڵ خواردن و لە کاتی خواردندا بیخۆیت! جا بۆیە ئەگەر بێت و تۆ بچیت پێش خواردن ئەو ڤیتامیانە بخۆیت کە لە چەوریدا دەتوێنەوە ئەوا دەرفەتی زیاتردەرەخسێنی کە لەش بە شێوەیەکی باشتر هەڵیان بمژێت!
هەر بۆیەش زۆرێک لەو ڤیتامینانەی کە لە چەوریدا دەتوێنەوە بە چەوری خۆیانەوە دێن کە پێی دەگوترێت چەوری MCT یان تۆزیک چەوری لە زەیتوون درووستکراویان لەگەڵ دێت، بەڵام وەکو کە خەڵک تێبینی کردووە هەموو کاتێک ئەوە ڕوو نادات.
جا با وا دابنێین کە تۆ بەڕۆژوویت و بۆچەند رۆژیک خواردن ناخۆیت، لەو حاڵەتەدا هەر کاتێک کە بۆت گونجاوە بۆت کرا ڤیتامینەکان بخۆ، چونکە لە کاتی بەڕۆژوو بووندا، لەش بەشێکی باش لە ڤیتامینەکان هەڵدەمژێت. وە ئەگەر بێت و هەندێک چەوریش بخۆیت لە کاتی خواردنی ئەو ڤیتامینانەی کە لە چەوریدا دەتوێنەوە، ئەوا لەشت باشتر ڤیتامینەکان هەڵدەمژێت و باشتریش سوودیان لێ دەبینێت! جا با وا دابنێین تۆ وا دەکەیت و بەو یاسایە کار دەکیت.
ئەو ڤیتامینانە کامانەن کە لە چەوریدا دەتوێنەوە؟
ئەو ڤیتامینانەی کە لە چەوریدا دەتوێنەوە بریتین لە ڤیتامین A,D,E,K1,K2. ئێستا زووربەی خەڵک ڤیتامین A وەرناگرن، بەڵکو دەچن لە جیاتی ئەوە کۆد لیڤەر ئۆیڵ(Cod Liver Oil) دەکڕن، چونکە ئەمەیان تەواوی ڤیتامینەکانی A,D, Omega 3, Fatty Acid لە خۆ دەگرێت و لەشیش هەرسێکیان باشتر لەگەڵ چەوری هەڵ دەمژێت.
هەروەها شتێک هەیە کە دەبێ بیزانیت ئەویش ئەوەیە کە کۆد لیڤەر ڤیتامین نیە بەڵکو ڤیتامین A, Fatty Acid ,Omega 3ی تێدایە. جا بۆیە ئەگەر لەهەر کاتێکدا تۆ بجیت کۆد لیڤەر بخۆیت هیج خەراپ نیەو تەنها من پێم باش نیە بجیت لە پێش خەوتندا بیخۆیت. لێرەدا تەنها ویستم چەخت بکەمە سەر پەیوەندی نێوان ئەو ڤیتامینانەی کە لە چەوریدا دەتوێنەوەو واش باشترە کە لەگەڵ چەوریدا بخورێن! من بۆ خۆم کۆد لیڤەر Cod liver لە بەیانیاندا کە هەستام لە خەو دەخۆم.
ئێستا با قسە لەسەر هەندێک شتی تایبەت بکەین بۆ نموونە ڤیتامین D3. بە ڕاسستی ڤیتامینD یارمەتی خەوتن دەدات.هەندێک جاران من بۆخۆم پێش ئەوەی بچمە سەر جێگا بۆ ئەوەی بخەوم دەچم ڤیتامین D دەخۆم و هەندیک جارانیش بەیانیان زوو دەیخۆم. چونکە ئەو ڤیتامینەی کە من دەیخۆم پێشتر ڤیتامین K2 و ڕۆنی تایبەت بەخۆیشی تێکراوە.
با ئێستا قسە دەربارەی ڤیتامین E بکەین. بۆ نموونە من وام پێباشە کە ڤیتامین A لە چۆری Tocotrienol( تۆکۆتریێنۆڵ) وەربگریت، چونکە ئەو شێوەیان باشتر کاری خۆی دەکات و باشتر سوود دەگەێنێت وەک لە جۆری Tocopherol(تۆکۆفێڕۆڵ) وە من قەت پێم باش نیە کە تۆ بچیت ئەو دوانە تێکەڵ بکەیت و بیان خۆیت، بەڵام من پێم باشە کە تێکەڵەی Tocotrienol وەربگریت و ئەوەیان زۆر باشترە کە لە گەڵ ژەمی خواردندا بیخۆیت.
لێرەدا چەندین شتی تریش هەن کە لە چەوریدا دەتوێنەوە بۆ نموونە:
Phytonutrients, Rotenoids, Sulforaphane , and Flavonoids. جا هەر بۆیەش من پێم باشە کە هەمیشە زەیتی زەیتوون بکەیتە ناو زەڵاتەکە ، چونکە بەم کارەت زۆرتر لەوخۆراکە ڕووەکیانە دەردەهێنت. جا ئەگەر بێت و تۆ بچیت ئەو خۆراکە ڕووەکیانە پێکەوە لێک بدیت و بیان هاڕیت، بۆ نموونە ڕووەکە خاچدارە سەوزەکان یان چەند جۆرە گیایەکی تر بۆ نموونە زیرە Cumin یان زەردەچەوە Turmeric ئەوەیان من پێم باشە لەگەڵ خواردن وەری بگریت. یان تۆزی شەربەتی گیای گەنم ئەگەر بێت و تۆ لەگەڵ خواردن بیخۆیت لەوانەیە تۆزێک زیاتر کارێتۆنۆیدو خۆراکی ڕووەکی ترت دەست بکەوێت، بەڵام لەبەرهەندێک هۆهەندێک لە خەڵک لە بەیانیاندا دەیخۆن و ئەمەش بە تەواوی باشەو هیچ خەراپییەکی تێدا نیە! هەروەها خەڵکیش هەیە یەکسەر پێش ئەوەی بچنە سەر جێ و بخەون دەیخۆن بۆ ئەوەی خەوێکی باشیان هەبێ و ئەمەش هەر باشەو هیچ خەراپییەکی تێدا نیە!
جا من لێرەدا هەندێک بۆچوون و پێشنیاری خۆم دەخەمە ڕوو، بەڵام خۆتان دەزانن کە هەمیشە لەو نێوەدا شتی تر دێنە پێشەوە بۆ نموونە: وەک و ئەوەی خەڵک هەیە لە بیری دەچێتەوە لە کاتی خۆیدا بیان خوات، یان خەڵک هەیە دەڵێت: سەفەر دەکاو پێیان باش نیە بیان خۆن و خەڵکیش هەیە هەر بە ئارەزوو، ئارەزووی لە خواردنیان نیە و خەڵکیش هەیە دەڵێ دوای خواردن دەیان خوات و خەڵکیش هەیە پێش خواردن و یان لەگەڵ خواردندا! جا بە ڕاستی تۆ دەتوانیت هەر لە بەیانیاندا لە خورێنی و بە سکی بەتاڵەوە بیان خۆیت چ شتێکی وا خەراپی تێدا نیە ئەگەر وا بکەیت!
چی تریش تۆ دەتوانیت لە پێش نان خواردن بخۆیت؟
تۆ دەتوانی هەر رێک پێش نان خواردن بیتەین هایدرۆکلۆراید(Betaine Hydrochloride) بخۆیت! ئەوەش چەندین پێکهاتەی ئاسانکردنی هەرسکردنی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی کەمی ترشی گەدەیان هەیەو ناتوانن بە باشی خواردن هەرس بکەن! من بۆ خۆم لە جەژندا بۆتڵێکم لەوە لەسەر مێزی نان خواردن دانابوو، هەروەها ئەو کەسانەی کە زیاد لە پێویست دەخۆن و زێدەڕۆیی دەکەن لە ژەمەکەیاندا وا باشترە بۆتڵێک لەوەیان لەسەر مێزەکەدا هەبێ بۆ ئەوەی هاوکارییان بکات لە هەرسکردنی خوردنەکەیاندا. بەڵام هەرگیز تۆ نابێت بچیت بیتەین هایدرۆکلۆراید وەربگریت ئەگەر کێشەی گەدەت هەبوو، واتە ڕیخۆڵەکانت، یان دیواری گەدەت بریندار ببوو.
شتێکی تر هەیە دەربارەی خوێی زەرداو کە پێشی دەگوترێت ئۆکسبایڵ( Oxbile)، یان هەر بەرهەمێکی تر کە زەرداوی لەگەڵدا بێت، بۆ نموونە پێکهاتەی زراو لەوانەیە باشتر سوودیان لێوەربگریت، ئەگەر ڕێک لەدوای ژەمی خواردن بیان خۆیت!
ئەمە بۆچی وایە؟ چونکە ئەگەر پێش خواردن بیخۆیت تۆ کارەکە لە گەدەو لەو جۆرە ترشە تێکدەدەیت. ئەو کەسانەی کە کێشەی کەمی ترشی گەدەیان نیە، ئاساییە کە ئەو ترشە نەخۆن، بەڵام ئەو کەسانەی کە کێشەی کەمی ترشی گەدەیان هەیە، وا پێویست دەکات هەر لە دوای ئەوەی ژەمەکەیان تەواو کرد، ئەو ترشەش پێداکەن! بەڵام یاسای گشتی ئەوەیە کە تۆ بێیت خوێی زەرداو لە پێش خواردن بخۆیت و بەڵام بیتەین هادرۆکلۆراید لە دوای خواردن بخۆیت بەم شێوە یاسایە باشتر سوودیان لێ دەبینیت.
ئەدی باشە چ ڤیتامینێک دەتوانین لە خورێنی، یان کاتێک کە گەدەمان بەتاڵە، بخۆین؟
بەرهەمێک هەیە کە زۆر بەناوبانگەو پێشم وایە دەبێ زۆر بەناوبانگ بێت کە پێی دەگوترێت تەدکا( Tudca) کە ئەمەش هەر جۆرێکی ترە لە خوێی زەرداو کە هەر کەمێک جیاوازە لەو زەرداوەی کە لەشی خۆت درووستی دەکات! بەڵام لە ڕاستیدا ئەو جۆرە زەرداوە یارمەتی زۆر شتی تر دەدات و من پێم باشە کە وەری بگرن، چونکە سوودی باش دەگەێنێت بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی زەرداوییان هەیە، یان کێشەی جۆرێک لە گەڕانەوەی زەرداویان هەیە لە ناو بۆریەکانی زەرداودا! یان ئەو کەسانەی کە ڕەنگە ئازاریان هەبێ لە بەشی خوارەوەی قەفەزەی کەلەکە لە هەردووک بەری چەپ و ڕاست. هەروەها لەبەر ئەوەی تەدکا دەتوانێت بەربەستەکانی خوێنی مێشک و دەماغ ببڕێت، بۆیە بۆ کێشەی لەبیرچوونەوەش باشەو سوودی دەبێ، هەروەها بۆ ئەوانەی کە کێشەی جگەریان گەییشتۆتە قۆناخی سیرۆسیس، دەتوانن سوود لە تەدکا ببینن. ئینجا بە تایبەتی بۆ ئەوانەی کە کێشەی هەرسیان هەیە دەتوانن لە خورینی ئەو تەدکایە وەربگرن. من پێم باشە بەیانیان یەک، یان دوو دانەو دوا نیوەڕۆیانیش یەک، یان دوو دانە لە خورێنی بخۆن هەتا دەگەنە ئەوەی کە کێشەکەیان بەرەو کۆتایی دەڕوات.
یەکێکی تریش هەیە کە پێی دەگوترێت خەڵوزی چالاک کراو( Activated Charcoal). جا ئەگەر تۆ بتەوێت لەشت لە ژەهرەکان و پیسیەکان پاک بکەیەتەوە پێویستە ئەو حەبانە لە خورێنی بخۆیت. جۆرە حەبێکی تر هەن پێیان دەگوترێت خۆڵ، یان هاڕاوەی بێنتەنایت( Bentonite clay). ئەوەش بۆ ئەوە باشە کە ژەهرو پیسیەکانی ناو لەش هەڵدەمژێت ولایان دەبات. بۆیە ئەوەش ئەگەر لەگەڵ خواردن وەری بگریت وەک پێویست کاری خۆی ناکات، بۆیە باشترە ئەوەش هەر لە خورێنی بخۆیت!
هەروەها شتێک هەیە دەربارەی تەواوی کانزاکان ئەویش ئەوەیە کاتێک کە تۆ ترشەڵۆکی باشترت هەیە لە گەدەدا و شلیش نەبۆتەوە، لەو حاڵەتەدا لەشی تۆ باشتر کانزاکان هەڵدەمژێت، چونکە بۆ ئەوەی لەشت باشتر کانزاکان هەڵبمژێت تۆ پیویست بە ترشی هایدرۆکلۆرایدی بەهێز هەیە.
شەو پێش ئەوەی بچینە سەرجێ بخەوین، دەبێ چ جۆرە ڤیتامینێک بخۆین باشە؟
ئەگەر تۆ وا بڕیارە کالسیوم بخۆیت، من پێم باشە شەو پێش ئەوەی بخەویت، بیخۆیت. هەروەها مەگنیسۆمیش بە هەمان شێوەی کالیسۆم. من پێم باش نیە کالسیۆم لە گەڵ ژەمی خواردن بخۆیت، چونکە ئەگەر وا بکەیت ئەوا کار دەکاتە سەر ترشی گەدە وهێزو سوودەکەی کەم دەکاتەوە. بۆیە وا باشە پێش ئەوەی شەو بخەویت کالسیۆم بخۆیت، چونکە کالسیوم با بڵێین تۆ بۆ ئەوە دەیخۆیت، چونکە کێشەی ئێسقان و قاچت هەیە، یان بۆیە دەیخۆیت، چونکە تۆ هەست دەکەی زۆر ماندوویت و دەتەوێت بخەویت، بەڵام سەرت وا نیەو ئەو نایەوێت بخەوێت کەواتە ئەو کالسیۆمە بۆ ئەو حاڵەتانە باشە. من پێم باش نیە زۆر سەرە ڕێژە بکەیتە سەر کالسیۆم بە تایبەتی کە تەمەنت لە پەنجاو بەرەو ژوور دەچێت، چونکە بە ڕاستی دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر دڵت و لەوانەیە تووشی سەکتەی دڵت بکات!
هەروەها مەگنیسیۆم وا باشە شەو پێش ئەوەی بچیە سەر جێ بیخۆیت، چونکە ئارامت دەکاتەوە و هەروەها یارمەتیت دەات بۆ گرژی ماسولکە! هەروەها ئەوانەی پڕۆبایۆتیکن وا باشە بەشەو پێش ئەوەی بچیە سەرجێ بیان خۆیت. جا چونکە مەگنیسیۆم ژەهرو پیسیەکانی لەش لادەبات و بەرگری لەشیش کاردانەوەی دەبێت بۆیە کەسەکە تووشی ماندووبوون دەکات، هەروەها کۆلەستروم ئەویش بە هەمان شیوەی مەگنیسیۆمە و ماندووت دەکا جا بۆیە وا باشە ئەویش کاتی خەو بیخۆیت. چونکە تۆ ئەگەر بخەویت هەست بە جیاوازیەکە ناکەیت کە ئەو ڤیتامینە درووستی دەکا بۆ نموونە ماندووبوون.
ڤیتامین D3 وا باشە بە شەو بیخۆیت. من بۆ خۆم پێش خەو دەیخۆم، چونکە ئەو ڤیتامینە بۆ خەو باشەو زۆرێک لە خەڵکیش تێبینی ئەوەیان کردووە کە ڤیتامین D3 یارمەتی داون باش بخەون. بەڵام ئەوە بە نیسبەت هەموو کەسەوە وا نیە! چونکە خەڵک هەیە تێبینی ئەوەی کردووە کە ڤیتامین D3 یان وەرگرتووە بە شەو نەیهێشتووە باش بخەون! جا بۆیە وەک مەسەلەیەک هەیە کە دەڵێت دەبێ وەک ئاو خۆی لێدەیی و تاقی بکەیتەوە!
هەروەها ڤیتامین B1، وا باشە بە شەو کاتی خەو بیخۆیت. بە تایبەتی ئەگەر تۆ زۆر قووڵ بیربکەیتەوەو ڕۆبجیە ناو فکرو خەیاڵان وا باشە ڤیتامین B1ی سرووشتی وەربگریت چونکە ئەمەیان هەم یارمەتی ئەوەت دەدا باش بخەویت و هەمیش بۆ سترێس و دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی باشە. بۆیە وا باشە بەشەو بیخۆیت. من بۆ خۆم ئەو جۆرە ڤیتامینانە بەشەو دەخۆم.
هەروەها ئەو گژوگیایانەی کە پیسی و ژەهرەکانی ناولەش لادەبەن و پاکی دەکەنەوە وا باشە ئەوانەش هەر بەشەو بخۆیت، چونکە ئەوانەش دەبنە هۆی ماندووبوون و کاردانەوەی بەرگری لەش. بۆ نموونە ئەوانەی کە ژەهرو پیسی ناو جگەرو گورچیلە لادەبەن..هەندێک گیژو گیا هەن بۆ نموونە مەکە و جینسیگ لە بەیانیاندا بیان خۆیت باشە بۆ ئەوەی هێزوتوانات پێبدەن هەروەها B12 ئەوەش هەر بەیانیان بیخۆیت باشترە وەک لە کاتەکانی تر.
ئێستا ئەوەی پەیوەندی بە سرکەی سێوەوە هەیە بەم شێوەیەیە:
ئەگەر تۆ بتەوێت یارمەتی شەکری خوێنت بدەی لە بەیانیاندا کە لە خەو هەڵدەستیت ئەوا ڕەنگە وا باشتر بێت کە تۆ بە یەک کاتژمێر پێش ئەوەی بخەویت تۆزێک سرکەی سێو تێکەڵی بکە لەگەڵ ئاوو بیخۆرەوە. من بەڕاستی پیم باش نیە تۆ بجیت زۆر بخۆیتەوەو سەرەڕێژەی بکەیتەسەر. تۆ دەتوانی سرکەی سێو بەشێوەی حەبیش بخۆیت کە بەوشێوەیەش ئێستا لە بازاردا هەن.
من دەربارەی ئەو بابەتە بە دوورودرێژی ڤیدۆم هەن و قسەم لەسەر کردووە! هەروەها ئەگەر بۆت کرا دەتوانی سرکەی سێو لەکاتی ژەمی نیوەڕۆیانیشدا بخۆیت و یان بەیانیان کە هەڵدەستی لەخەو ئاوی لیمۆ لەگەڵ هەندیک سرکەی سێو لە گەڵ پەرداخێکی گەورە ئاو لێک بدەو لە خورێنی بیخۆرەوە.
هەروەها پۆتاسیوم کە ئەویش بۆ ووزەو هێزو توانا زۆر باشە و هەروەها هاڕاوەی ئەلکترۆلایت کە پۆتاسیومی زۆری تێدایە، ئەگەر بێت و بە شەو بیخۆیت لەوانەیە زوو وەخەبەر بێت بۆ میزکردن، چونکە وات لێدەکا میز زۆر بکەیت. بۆیە ئەگەر پۆتاسیۆم و ئەلکترۆلایت لە بەیانیاندا بخۆیت ئەوا زۆر باشەوچونکە هێزو ووزەو توانایەکی باشت پێ دەدەن. کەواتە دەبێ ئێمە هەموو ئەو گژوگیاو ڤیتامیانانە کە هێزوتواناو ووزەمان پێدەدەن پێویستە لە بەیانیاندا بیان خۆین بۆ نموونە B12، مەکا و جینسینگ.
جا ئێستا تۆ تۆ شارەزای هەموو ئەو ڤیتامینانە بوویت کە لە چەوریدا دەتوێنەوە. لەمەودوا لە ڤیدۆیەکی ترمدا هەموو ئەو خواردنانەتان پێدەڵێم کە ئەو ڤیتامینانەیان تێدایە کە لە چەوریدا دەتوینەوە.
هیوادارم ئەو ڤیدۆیەی منتان بەدڵ بووبێت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت