سەردەشت محەمەد: چۆن ئەم بار و دۆخە بگۆڕین؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ، کوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت، بارودۆخێکی هێندە ئاڵۆز و ترسناک و خەمهێنەرە کە تەنانەت هەندێکجار مرۆڤ ناتوانێت قسە لەبارەی ڕاستییەکانیشەوە بکات، بارودۆخەکە بەجۆرێکە ئەگەر بتەوێت لە سەر هەرکایەیەک قسە و نوسینت هەبێت، دەبێت بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵەبکەیت، دەبێت ترسی ئەوەت هەبێت کە تیرۆر دەکرێیت. بەتایبەت کە ئێستا جۆرێک لە میدیا و سۆشیال میدییای تایبەت دروست بووە و ئەوەی کە تۆ دەتەوێت لەسەری بدوێت، بەجۆرێک دەشوێنرێت کە دواجار ناتوانیت ئامانجەکەی خۆت بپێکیت. هەربۆیە ئەمە وایکردووە کە نوسین و قسەکردن بەجۆرێک قورسبێت کە مرۆڤ بڕیربدات لە بەرامبەر هەموو شتێکدا بێدەنگی هەڵبژێرێت، ئەگەر نا ئەوا دواجار دەبێت چاوەڕوانی ڕەخنەی توند و تۆمەت و هەندێکجار دەبێت، چاوەڕێی ئەوەش بکەیت کە پەلاماربدرێت و ژیانت بەخیتە مەترسییەوە.
سەلماندنی ئەم قسانە پێویستی بەهیچ بەڵگەیەکی قورس نییە، تەنها ئەگەربتەوێت ڕاستیت بۆ دەربکەوت، ئەوا تەنها تەماشای ئەو کۆمێنتانە بکە کە ڕۆژانە لە سۆشیا میدیاوە بەرچاومان دەکەوێت، بەسن بۆئەوەی کە بڵێن، بارودۆخەکە لە هەرێمی کوردستاندا لەوپەڕی مەترسیدایە.
بەداخەوە ئەوەی ماییەی نیگەرانییە ئەوەیە، کەمن ئەوانەی هەست بەو ڕاستییەدەکەن و دەزانن زۆرینەی تاکی کورد قوربانییە، ئێمە زۆرینەمان قوربانین، قوربانی دەستی سیاسەتێکی هەڵەین، سیاسەتێک کە نەدەبو بەم ڕۆژەمان بگەیەنێت.
بۆیە لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە، ئایە خراپبونی ئەم بارودۆخە تاکەی درێژە دەکێشێت؟ ئەی چارەسەرەکان چین؟ دەبێت چیبکەین بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەقوربانی بونی خۆمان بگرین؟
بەبڕوای من ئاسانترین و نزیکترین ڕێگایەک بۆ ئەوەی بمان گەیەنێت بە چارەسەرێکی گونجاو و خێرا، تەنها و تەنها گەڕاندنەوەی شکۆیە بۆ کەرتی پەروەردە و فێرکردن، دەبێت جارێکی دیکە هەوڵی بردنەوەی پەروەردەو فێرکردن بدەین بۆ لوتکەی هەرەمەکە، ئەگەر نا ئەوا دەبێت چاوەڕێی دۆخێکی هێندە خراپ و نالەبار بکەین کە بڵێین ڕۆژێک دێت تەنانەت دەبێت مرۆڤی کورد ترسی ئەوەشی هەبێت کە لەسەر بێدەنگ بونی تیرۆری ڕۆح و جەستەیش بکرێت.
ئەو مەترسێی کە ئەمڕۆ بەرۆکی گرتوین بەرهەمی دەیان ساڵ پشتگوێخستنی کەرتی پەروەردەو فێرکردنە، ئێمەی کورد بەراورد بەهەر گەلێکی دیکەی دونیا زیاتر پێویستیمان بە باشبون و پێشخستنی کەرتی پەروەردە هەیە. ئەگەرنا ئەوا لە ئایندەیەکی نزیکدا، دۆخێکی هێندە خراپ و مەترسیدار چاوەڕێمانە کە دەبێت بۆ هەر لەحەزەیەک بگەڕێین کە تیایدا تیرۆر بکرێین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت