ئارام حەمەسالح: لەیادی دووهەمین ساڵرۆژی شەهیدکردنی کاک فوئاد یاسین دا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دووساڵ لەمەوبەر کەسایەتی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز/ فوئاد یاسین, لە رووداوێکی گوماناویدا لە دەڤەری شارباژێری سەر بە پاریزگای سلێمانی، گیانی لەدەستدا.
سەرەتا نزیکەی سێ رۆژ دیار نەما، دواتر خۆی و ئەو ئۆتۆمۆبیلەی کەلێی دەخوڕی لەدامێنی بەرزاییەکەوە فڕیدرابوونە خوارەوە. یەکەم کەس کە گەیشبۆ سەر شوێنی ڕووداوەکە، سەباح یاسینی برای بوو. سەباح پێی وتین: ئۆتۆمۆبیلەکەی فوئاد یەک دڵۆپ خوینی پێوە نەبوو، بەڵام فوئاد لایەک لەسەری نەمابوو، بۆیە پێدەچێ کە لەشوێنێکی تر کوژرابێت و لەم شوێنە بە ئۆتۆمبیلەکەوە هەڵیان دێرا بێت.
کاک فوئاد کە بەرپرسی ریکخراویی کوردوستان سۆلیدارێتی بوو، هەمیشە لەکارو چالاکیدا بوو سەرەتا دەستی کرد بە ئاوەدانکردنەوەی گوندە ئەنفالکراوەکانی دەڤەری کەرکوک و گەرمیان و چەندین گوندی ئاوەدان کردەوە بە پارەیەکی زۆر کەم.
دواتر ریکخراوەکە دەستی کرد بە هەڵگرتنەوەی مین و زۆر ناوچەیان لە مین پاک کردەوە، دوای ئەوەش ریکخراوەکەی گۆڕی بۆ وتنەوەی دەرسی ئینگلیزی و کۆمپیوتەر بۆ هاوڵاتیان بەبێ بەرانبەر.
لەم ساڵانەی دواییشدا پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوادا لەسوریا دروستکردو چەندین جار سەفەری رۆژئاوای کردوو یارمەتی دارایی و لۆجستی بۆ بردن و لەگەڵ سەرکردەکانیاندا کۆ دەبۆوەو پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ دروستکردن، لەم سۆنگەیەوە پێدەچی کە تێرۆرکردنەکەی کاری میتی تورکیا و هاوکارەکانی بێت لە هەرێمی باشوور.
دواتر لە مەراسیمێکی شایستەدا لەگردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و نووسەرو ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارو دڵسۆزانی شار. ئەوەی شایانی باسە سەباح یاسین لەسەر قەبران دوای سوپاس و پێزانین بۆ ئامادەبوان، زۆر بەتوندی ڕەخنەی لە حکومەتی هەرێم و دامودەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش و پزیشکی پشکنینی دادوەری گرت کە هاوکاریان نەکردن بۆ دۆزینەوەی ڕاستی و دروستی ڕووداوەکەو نەپشکنینی تەرمەکەی و ئامادەنەکردنی ڕاپۆرتی تایبەتی پزیشکی دادوەر.

وێنەکە، ساڵی 1994 لە بەکر باجەلان و مەسۆی سەنگاو چرکێنراوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت