زەبەنگ بەهادین: کێ باجەکەی بدات؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی ریفراندۆمی کرد سەرکردەکان بوون، ئەوەشی پەشیمان بوەوە هەر ئەوان بوون. خەلکیش باجی ئەم رەفتارەی دان، ئەوەی چووە ئابوری سەربەخۆ ئەوان بوون، ئەوەشی گەرایەوە باوەشی بەغداد هەر ئەوان بوون، میللەتیش باجەکەی دا.
ئێوە و نوێنەرکانتان بوون لە بەغداد چەپڵەتان بۆ یاسای بودجە لێدا و خێرا پیرۆزبایتان کرد، وەک ئەوەی هەنگویتان لە دار دۆزیبێتەوە، ئێوە بوون سەرو کاری دانوستان و دانیشتن و گفتوگۆکانتان دەکرد و دەتانوت ئەرێنییە و بە دڵی ئێمەیە.
رۆژێک دەڵێن: ئێمە بەشێکین لە عێراق، رۆژێکی تر دەڵێن عێراقی دراوسێ، بە هەر بارێکیشیان شکست دێنن، دەیخەنە ئەستۆی میللەت، یان لۆمەی میللەت دەکەن و دەبێت میللەت باجەکەی بدات.
کێ ووتی روو لە بەغداد بکەن، تا ئێستا رومان تێبکەن و پيمان بڵێن ئەوە بەغدادە پارەمان ناداتێ بیدەینە مووچە خۆران، ئەوە میللەت نەبوو ئەوە ئێوە بوون. دەی ئێستا بۆ میللەت باجی ئەم دۆخە بدات کە ئێوە کردوتانە تێیکەوتون، کاتێ میللەت هەر باج بدات و قورسیەکەی بکەوێتە سەر شان دڵنیا بن هەرگیز متمانەتان پێناکات و هەرگیز هاوکار و پشتگیرتان نابێت، دڵ بە کۆیلە و ماستاوچی خۆش نەکەن ئەوان کەی کوپەڵە تیا نەما پێش هەمووان دەیشکێنن، ئەوە باش بزانن پایەی هەر دەسەڵاتێک متمانەی میللەتەکەیەتی، ئەگەر ئەو دەسەڵاتە ئەو متمانەیەی لە دەستدا، بە ئاسانی دەلەقێت و دەکەوێت. بەمشێوەیە بەردەوام بێت رۆژێک دێت ئیتر میللەت خاڵی دەبێت و باجی پێنامێنێت ئەو کات دەبێ ئێوە باجەکەی بەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت