عیماد عەلی: بۆیە بێ متمانەیی بەم دەسەڵاتە گەیشتۆتە چڵەپۆپە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هیچ کەسێک ناتوانێت رەخنە و گلەیی لە ئەخلاق و ئەدەب و نیشتمانپەروەری گەلی کوردستان بە گشتی هەبێت، کەچی تاقە کەسێک نەماوە باسی دەسەڵاتی کوردی بەم شێوە بێ رٍێزی و بێ ماتمانەیی و تەنانەت خۆفرۆشیەش نەکات. بۆچی؟
ئەم گەلە، گوێی لە درۆی ئاشکرا و زەق، بە رۆژی رووناک و قسە و راو هەڵوێست و رەفتار و پێچەوانەکەی لە یەک کاتدا دەبێت. بۆنمون لەو رەفتار و قسە زەقە بێبنەمایانە موچەی سێ مانگی خەڵکیان نەداوە کە بە قسەی خۆیان نەک کەسێکی دیکە دەڵێن: داهاتی نێوخۆی مانگێگ 310 ملیارە بۆ سێ مانگ، ئەمەش هیچی ناوێت بۆ ئەوەی هەمووان بزانن، ئەمەش بۆ مەعاشی مانگێک زیاترە، کەچی خۆیان لەقەرەی مافی ئەو خەڵکە نەدارە نادەن. هەر لە رۆژێکدا بە قسەی خۆیان، لە هەمان کاتدا، بەقەد نیو مەعاش پارەیان بۆ فڵان پرۆژە و فیسان یاد و فیستیڤاڵ و حزب خەرج کردووە. مەعقولە خەڵک چاوی لە خەرجی دامودەزگا و میدیا تایبەت و یادە تایبەتیەکانیان بێت و بە روونی خەرجیەکانیان بزانێت لەولاوە باوەرٍ بە درۆ کانیان بکات و چاوی خۆی داخات. خەڵک تەماشای کورٍ و نەوە و کەس و کار و عەشیرت و گەسە نزیکەکانیان دەکات کە چۆن پاشایانە دەژین و ئەوانیش بە خۆیان چاویان زەقەی دێت بۆ پاروویەک نانی گەرم و حەوانەوەیەک لە شوێنێکی ئاسایی نادۆزنەوە.
کە تۆیەک بە خۆت درۆیەکت لە کەسێک بیست، لەوانەیە جارێک بڵێیت هەڵەی کردووە و دووبارەی ناکاتەوە، بەڵام کە رۆژانە درۆکان دووبارە بوونەوە، ئەوا تادێت بێ متمانەیی زیاتر دەبێت و تەنانەت باوەر بە رالستیەکانیشیان ناکەیت، بۆیە ئەم دەسەڵاتە گەیشتۆتە ئاستێک، کە خۆی لە نێو خۆیدا، خۆی دەخواتەوە و دووبارە هەمووان چاوەرێی ئاشبەتاڵێکی زۆر گەورە و کاریگەرتر دەکەن، کە ئەمجارە بێ ئومێدی خەڵکە ئاسییەکەش بگرێتەوە نەک تەنها سەرکرادیەتیەکانی شۆرشی چەواشە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت