دوکتۆر بێرگ: باشترین چارەسەر بۆ ئەکزیما.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
بەستەرەکانی ئەو بابەتە لە یوتیوب:
https://www.youtube.com/watch?v=Wh8uodrOh-Q
https://www.youtube.com/watch?v=GNXIebMvPC

بەشی یەکەم
با قسە دەربارەی یەکێک لە باشترین چارەسەرەکانی کێشەی ئەکزیما بکەین. ئەکزیما ئەو نەخۆشیەیە کە تووشی پێست دەبێت و پێست سوور هەڵدەگەڕێت و دەئاوسێ و دەست دەکات بەخوران و ئینجا وای لێدێت کە لە کەسە تووشبووەکە دەبێتە برین. ئەمە جۆرێکە لە کێشەو نەخۆشیەک کە تووشی پێست دەبێت. ئەو شوێنەی پێست بە تەواوی بەرەو وشکبوونەوە دەڕوات و سوورهەڵدەگەڕێت و دەست دەکات بەخوران و وای لێدێت بە شێوەی برین لەسەر پێست دەردەکەوێت!
چارەسەرە باوو ئاساییەکانی ئەکزیما لە نموونەی چارەسەر بە ستێڕۆید ( Steroid)، زیانی لاوەکی بەدوادا دێت. هەر بۆیە ئێمە دەمانەوێت بۆ چارەسەری ئەکزیما زیاتر سەرنجمان لەسەر بەدیلی سرووشتی بێت!
کێشەی ئەکزیما بۆی هەیە بە هۆی کەمی ترشە چەوریە بنەڕەتیەکانەوە بێت لە لەشدا، یان بەهۆی خراپی خۆراکەوە بێت، یاخود دەگونجێت گرفتێکی بۆ ماوەیی بێت و لە باوانەوە بۆت مابێتەوە!

چارەسەرەکانی ئەکزیما:
یەکەم/ ڕۆنی تۆوی تووە ڕەشە black berry یان black currant. هەردووکی پێدەگوترێت. کە بە ڕۆنی GLA لە بازاردا دەفرۆشرێت کە ئەوەش کورتکراوەی GAMMA LINOLENIC ACID. گاما لینۆلێنیک ئەسید.
ئەمە چۆن بەکاریی دێنیت؟ دەبێ تۆ بەم شێوەیەی خوارەوە ئەم چارەسەرە بە کاربێنیت:
یەکەم/ پێنج دڵۆپە لەو ڕۆنە بخەرە سەر لەپە دەست و لەگەڵ لەپەدەستەکەی ترت لێکیان خشکینە تا بەرەو گەرمی دەڕۆن و ئینجا بیدە لەو شوێنەی هەڵس و کە ئەکزیماکەی تووش بووە!
دووەم/ دەتوانی هەر ئەو ڕۆنە کە بۆ خواردن وەک سەپلەمەنت، یان تەواوکار SUPPLEMNT لە بازار دەفرۆشرێت چەند دڵۆپێک لەگەڵ ئاو تێکەڵبکەیت و بیخۆیتەوە.

بەشی دووەم/
لەبەشی یەکەمدا تێگەییشتین کە ئەکزیما چیەو ئەگەر یەکێک تووشی ببێت چی بەسەر پێست و ئەو شوێنەدا دێنێت کە تووشی دەبێت! لەم بەشەدا دێین زۆرترو ورتر لەسەر ئەکزیما قسە دەکەین و هەندێک چارەسەری تریش دەخەینە ڕوو.
بۆچی بۆ چارەسەری ئەکزیما ڕۆنی جگەری ماسی کۆد بەکاردێت؟ Cod liver oil
DHA یان EPA یان OMEGA 3 یان ڕۆنی کۆکۆنەت COCONUT OIL
ئێستا ئیمە دێین باسی ئەوە دەکەین کە بۆجی ڕۆنی جگەری ماسی کۆد گرنگە بۆ چارەسەری ئەکزیما؟
هەروەک لە ڤیدیۆی یەکەمدا گوتمان کە ئەکزیما نەخۆشیەکە کە تووشی پێست دەبێت و پێست سوور هەڵدەگەڕێت و دەست دەکات بەخوران و ئینجا توێکڵ هەڵدەدات و توێتوێ دەبێت و دەقەڵشێت و لە شێوەی برین دەردەکەوێت ئەگەر زۆری بخورێنیت!
ئەو حاڵەتە بە (ئەتۆپیک دێرمەتایتز)یش ATOPIC DERMATITIS ناسراوە. کە ئەوەش حاڵەتێکە لە هەوکردنی پێست کە زۆرجار بە ئەکزیما ناودەبرێت، نەخۆشییەکی درێژخایەنە و دەبێتە هۆی هەوکردن و سووربوونەوە و خورانی پێست. حاڵەتێکی باو و ئاساییە کە بەزۆری لە منداڵییەوە دەست پێدەکات، بەڵام بۆی هەیە کە هەر کەسێک لە هەر تەمەنێکدا بێت تووشی ئەو نەخۆشییە ببێت.
هەروەها PSORIASIS سەڕایەسیس کە ئەویش لە هەندێک شوێن پێی دەگوترێت سەدەف و سەر بە هەمان خێزانی ئەکزیمایە. لەو حاڵەتەشدا پێست سوور هەڵدەگەڕێت و هەو دەکات و دەخورێت و توێکڵاوی دەبێ و لە شێوەی برین دەرکەوێت. بۆیە ڕۆنی جگەری ماسی کۆد باشترین دەرمان و چارەسەرە بۆ هەموو حاڵەتێکی نەخۆشی پێست و کێشەکانی پێست بە تایبەتی بۆ کێشەی ئەکزیما.

بۆچی ڕۆنی ماسی کۆد هێندە گرنگە؟
ڕۆنی ماسی کۆد زۆر گرنگە بۆ نەخۆشیەکانی پێست بە تایبەتی بۆ کێشەی ئەکزیما، چونکە سێ مادەی خۆراکیی زۆر گرنگی تێدایە لەوانە:
یەکەم/ OMEGA 3 FATTY ACID ترشی چەوری ئۆمێگا 3 DHA AND EPA
دووەم/ ڤیاتامین A3
سێهەم/ ڤیتامین D.
کەمی ڤیتامی A لە لەشدا دەبێتە هۆی وشک بوونەوەی پێست و وا دەرکەوێت کە دەست بکات بە توێکڵهەڵدان و پیتکەبوون. جا کاتێک کە ئەتۆ ڕۆنی ماسی کۆد دەخۆیت ڤیتامینەکانی A3,D هەروەها ئۆمیگا 3, OMEGA 3, زیاد دەکەیت لە لەشی خۆتداو ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی ئۆمێگا3 لە لایەکەوەو لەولاشەوە ئۆمێگا 6کەم دەکەیتەوە لە لەشتدا.
جا هەندێک کەس دەچن ڕۆنی گوێزی هیندی و ڕۆنە کەرە بەکار دەهێنن لە جیاتی زەێتەکانی وەک زەیتوون و گوڵەبەڕۆژەو ئەوانەی تر. بەڵام دەبێ ئەوە بزانن کە ڕۆنی گوێزی هنیندی و ڕۆنە کەرە تەنها یەک تۆز کە شایانی باسکردن نیە، ئۆمێگا 3 یان تێدایە. ئەمە کارێکی خەراپ نیە، بەڵام بابەتەکە لەسەر ئۆمیگا 3یە. ڕۆنی گوێزی هیندی و ڕۆنەکەرە ئەو سوودەیان نیە بۆ پێست و نەخۆشی و کێشەکانی پێست.
تۆ پێویستە بچیت ماسی ساردین بخۆیت، بچیت ماسی سەلەموون بخۆیت، بڕۆ ڕۆنی جگەری ماسی کۆد بخۆ بۆ ئەوەی ئەو ڕێژەیەت لە ئۆمیگا 3 دەست بکەوێت کە لەشت پێویستی پێی هەیەو بەدوورت بخاتەوە لە نەخۆشی پێست و ئەکزیما.
لە لایەکی ترەوە ڤیتامین D وەکو چارەسەرێکی بەهێزو کاریگەر لە دژی هەوکردن بەکاردەهێنرێت! هەروەک و کۆرتیزۆڵ وایە، بەڵام بەکارهێنانی ڤیتامین D هیچ زیانیکی لاوەکی لێ پەیدا نابێت. بۆیە کاتێک کە تۆ بە ڕێژەیەکی نزم و کەم ئۆمێگا 3 ترشی چەوری بنەڕەتیت لە لەشدا هەبێ، ئەمە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی ئەکزیما.
زۆر گرنگە کە تۆ ڕێژەی ئۆمیگا 3 لە لەشدا بەرزبکەیتەوەو ئۆمیگا6 یش نزم بکەیتەوە. ڕۆنی ماسی کۆد هەموو ئەو خۆراکە گرنگ و کاریگەرانەی تێدایە کە پێویستن بۆ پێست.
هیوادارم ئەو ڤیدیۆیەتان بەدڵ بووبێت..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت