پەرلەمانی ئەوروپا سەرکۆنەی هـێڕشەکانی ئێران بۆ سەر ژنان دەکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕان/ رەزا شـوان
ڕۆژی پێنجشەممە ( 23/ نۆڤەمبەر/ 2023 ) پەڕلەمانی ئەوروپا ئەو هێرشانەی ئێرانی لە دژی ژنـان شەرمـەزار کـرد، لەوانـەش “کوشتنی دڕنـدانە”ی ژنـان، وەک کچە لاوی کـورد، گـیانبـەخـش (ژیـنـا ئەمـیـنی) کـە بـە تـوومـەتی پـابەنـدنـەبـوون بـە بـاڵاپـۆشـیی سەپێنراوەوە، لە لایەن ژنە جەلادەکانی پۆلیسی بێ ئەخلاقی کۆماری سێدارەوە لە تاران دەستبەسەر کـرا. لەژێـر لێـدان و ئەشکەنجـەدا، لە نەخـۆشخـانەدا گـیانبـەخـش بـوو.
لە بـڕیـارنامەیـەکی ناپـابەنـدکەردا، کە بە زۆرینـەی دەنـگی 516 دەنـگ و 4 نەخـێر و 27دەنـگی بێ لایـەن پەسەنـدکـرا، پەرلـەمـانی ئـەوروپـا “ بە بەردەوامی تـێکچـوونی دۆخی مافی مـرۆڤ لە ئێـران و کوشـتنی دڕنـدانەی ژنـان، کە لەلایـەن دەسـەڵاتـدارانی ئێـرانەوە ئەنجـامـدراوە، بە تـونـدی شەرمـەزار کـرد، لەوانـەش گیـانبـەخـشی بـراوەی خـەڵاتی “سـاخـارۆڤ” بـۆ ساڵی 2023، ژینـا ئـەمـیـنی”، کـە خـەڵاتـەکـەی لـە دوای گیانبەخشبوونی پێـیان بەخـشی.
کـۆچی دوایی ژینـا ئەمـینی، لە مانـگی سـێپـتەمبەری 2022لە تەمـەنی 22 ساڵـیدا، ناڕەزایەتیی بەربڵاوی دژی ڕێبەرانی سیاسی و ئایینی لە ئێران لێکەوتەوە. بە گوێرەی ئاژانسی فـرانس پـرێس، لە هـەڵـمەتی سەرکـوتکـردنی خـۆپیشانـدانەکـانـدا، بە سەدان کـوژراوی لـێکەوتـەوە و بـووە هـۆی دەستگـیرکـردنی هـەزاران خـۆپیشانـدەر.
لە مانگی ئۆکتۆبەردا، پەرلەمانی ئەوروپا (خەڵاتی ساخارۆڤی ئـازادی بیرکردنەوە) ی بۆ ساڵی 2023بە لاوی کوردسـتانی، گیانبەخشبووی جـوانەمەرگ ژینـا ئەمینی و بە بـزووتنـەوەی “ژن . ژیـان. ئـازادی” یان بەخـشی، کە لەگەڵ دەسەڵاتـدارانی کۆماری سـێداری ئـیسلامی سەرکـوتکەردا رووبـەڕوو بـووەونـەوە.
نـوێنـەرانی ئەوروپـا لـە بـڕیـارنـامەکەیـانـدا، داوای بەپـەلـەی “ئـازادکـردنی هـەمـوو قـوربانیانی دەسـتبەسەرکـردنی بە هـەوەسی و داکـۆکـیکارانی مـافـەکان مـرۆڤ” یان کـردووە، بـە تـایبـەتیـش چـالاکـوانی کـورد ( نێـرگـز محـەمـەدی)، (بـراوەی خـەڵاتی نـۆبـڵی ئاشـتی2023) کە لە ئێستا لە لایـەن رژێـمی ئێـرانەوە خـراوەتە زیندانەوە.
ئەوان بە تـونـدی سەرکـۆنەی هـەراسانکـردنی “دادوەری پارێـزەر و بەرگـریـکاری مـافەکـانی مـرۆڤ، نەسـریـن سـتۆدە” یـان کـرد.
سـتۆدەی (60 ساڵ) لە مانگی ڕابردوو لە کاتی پرسەی (ئارمـیتا کاروەنـد – 17ساڵان) کە لە تـاران دەستبەسەر کـرابـوو، لە کـۆتـایی هـەفـتەدا لە لایـەن میـدیا فـەرمیـیەکانی ئێرانەوە کۆچی دواییان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ماوەی مانگێک لە بێهـۆشیدا مایەوە.
کاروەنـد لە ڕووداوێکـدا کە لە میـترۆی تاران ڕوویـدا، ڕۆژی (1/ ئۆکتۆبەر ـ 2023) بە سەختی برینـدار بـوو. چالاکـوانان بە شەڕ و ئاژاوەیەک وەسفـیان کـرد، کە لەنێوان ئەو و ژنـە پـۆلیسەکانی ئەخـلاقیـدا ڕوویـدا، کە بەهـۆی نەپـۆشینی پاڵاپـۆشـیی بەزۆر سەپێنراوەوە، دەستگـیریان کـرد و ئەشکەنجـەیانـدا، تا مـردنیشی هـەر بـێهـۆشـبـوو.
نوێنەرانی ئەورووپـا داوایان لە دەسەڵاتـدارانی ئێـران کـرد، کە دەستبەجێ کۆتایی بە هەمـوو جـۆرە هـەڵاواردنێک لە دژی ژنـان و کچـان بهـێنن، لەوانەش ئەو یاسایانەی کە مەرجی پـۆشـینی باڵاپـۆشـیان بە زۆرداری هـەیە.
ئەوان پـراکـتیزەی دەستبەسەرکردنی بە هـەوەس “دیـپلـۆماسی بارمـتە”یان شەرمەزار کرد کە تاران پـراکتیزەی دەکـات و جەخـتیان لـەوە کـردەوە کە پێویستە یەکێتی ئەوروپا ستراتیـژییەکی ئـەوروپی بـۆ بەرەنگاربـوونـەوەی ئـەم “دیـپلـۆماسـیەتی بـارمـتە” دەستپێبکات.
ژمـارەیەک هـاووڵاتییانی ئـەوروپی لە ئێـراندا دەستبەسەرکراون، کە ئێـران بە نـاڕەوا بە سـیخـوڕیکـردن تـۆمـەتبـاریـانی کـردووە. وڵاتـەکانیان سەرکۆنەی دەستگـیرکـردنی بە نـاڕەوا و بە هـەوس (بە ئـارەزووی خـۆیـان) دەکـەن، کـە وەکـو مـوزایـەدەیـەک بەکـاری دەهـێنن. تەنـانەت فەرەنـساش باسی “بـارمـتـە دەوڵـەتـیـیـەکـان” دەکـات.

(*) ئەم نووسینە رۆژی پێـنجـشەمە (23/ نـۆڤـەمبەر/ 2023) لە ماڵـپەڕی (الشـرق الاوسط) دا، لەژێـر نـاوی (البـرلمـان الاوروبی یـدیـن هـجـمـات ایـران بـحـق النـساء) دا، بـڵاوکـراوەتـەوە. لە عـەرەبییەوە، بە کەمێک دەستکارییەوە وەرمگـێڕاوە بـۆ کـوردی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت