دوکتۆر بێرگ: دەبێ چی بکەین بۆ ئەوەی دووبارە قژی سەرمان بێتەوەو گەشە بکاتەوە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
بەستەری ئەو بابەتە لە یوتیوب:https://youtu.be/9yr7A1fOuKM?t=1
ئەمڕۆ باسی باشترین ڕیگاو باشترین چارەسەری سرووشتی دەکەم بۆ سەرلەنوێ قژهاتنەوەو گەشەپێدانی قژ. جا ئەگەر بێت و تۆ کێشەی قژ لەناوچوونت هەبێت، یان کێشەی قژ تەنک بوونەوەت هەبێ، یاخود قژت دەستی کردبێت بە هەڵوەرین، بۆ هەر کامێک لەمانە، ئەو شتانەی کە من بۆتی باس دەکەم لەوانەیە یارمەتیدەر بن بۆ جارێکی تر قژهاتنەوەو چارەسەرکردنی ئەو کێشانە!
خۆزگە من هێزو توانایەکی سێحرانەم دەبوو کە یەکسەر بمتوانیایە کێشەکەت چارەسەر بکەم، بەڵام کۆمەڵێک شت هەیە، دەبێ تۆ بیزانیت، کە پەیوەندیدارە بە جۆری خواردن و ژەمە خواردنەکانتەوە!

کەواتە دەبێ پێش هەموو شتێک بزانین تووک یان قژ چیە؟
تووکی سەر بریتیە لە پرۆتین و پرۆتینیش لە کۆمەڵێک لە ترشە ئەمینیەکان پێکهاتووە کە وەک و خشتی دیوار وان بۆ پێکهاتەی پڕتۆتین! ئینجا پێکهاتەیەکی تر هەیە کە پێی دەگوترێت پێکهاتەی لایسین Lysine کە ترشێکی ئەمینی تایبتەو کاریگەریی زۆری هەیە لەسەر گەشەی تووکی سەر، هەروەها لایسین یارمەتی بەهێزکردنی تووکی سەر دەدات و نەرمتریشی دەکا!
جا باشە ئەو پێکهاتە گرنگە بۆ تووک و قژی سەرکە پێی دەگوترێت لایسین Lysine دەتوانین لە کوێ بەدەستی بێنین؟
باشترین ئەو خواردنانەی کە بۆ گەشەی قژی سەرگرنگن، بریتین لەو خواردنانەی کە پێکهاتەی (لایسین)یان زۆر تێدایە، بۆ نموونە هێلکە و گۆشی سوور!
جا ئەگەر بێت و تۆ ڕۆژانە دوو جار شەش بۆ هەشت ئاونس ( کە دەکاتە نزیکەی 28 غڕام ) خواردن بخۆی کە ڕێژەی پێکهاتەی پڕۆتینی تێدا زۆر بەرزە، ئەوا تۆ بەشی ئەو ڕۆژە پڕۆتینت دەستکەوتووە کە پێویستت پێیەتی!
زۆر لە خەڵکانێک کە کێشەی قژ هەڵوەرینیان هەیە هۆیەکەی بریتیە لە نەبوونی ئاسن، یان کێشەی کەمیی ئاسنە لە لەشی ئەو کەسانەدا. بۆیە لەو بارەشەوە هێلکەو گۆشتی سوور پڕن لە لە پێکهاتەی ئاسن. (لایسین)یش لەو نێوەدا یارمەتیدەرە بۆ زیاترهەڵمژینی پێکهاتەی ئاسن!
نەک هەر ئەوە، بەڵک و کاتێک کە تۆ تووشی سترێس دەبی لەو کاتەدا داواکاریی لەشت بۆ لایسین زیاد دەکات! بۆیە ئەگەر سترێس بۆ تۆ ببێتە هۆی قژ هەڵوەرین، ڕەنگە تۆ پێویستت بەوە هەبێ کە ڕێژەی پڕۆتین زۆرتر بەکاربهێنیت! بۆیە لەوبارەوە ئەگەر یەکێک بیەوێت وا بکات کە قژی سەری سەر لە نوێ بێتەوەو گەشە بکات، دەبێ پێکهاتەی کۆرتیزۆڵ لە لەشیدا کەم بکاتەوە. ئەوەش بەوە دەبێ کە تۆ بچیت سترێس لە سەر خۆت کەم بکەیتوە. واتە تا سترێس کەم بکرێتەوە ئەوا لە بەرامبەردا کۆرتیزۆڵیش کەم دەبێتەوە.
هەوکردنی گەدەو ڕێخۆڵەکان، یان هەبوونی کێشەی خەراپ هەڵمژینی پێکهاتەکان لە لایەن گەدەو ڕێخۆڵەکانەوە بۆی هەیە ببێتە هۆی کەم بوونەوەی لایسین! هەروەها خواردنی دانەوێڵەکان وڕۆنی تۆوەکان بۆی هەیە ببنە هۆی هەوکردن. بۆیە ئەگەر تۆ کێشەی هەوکردنی گەدەو ڕیخۆڵەکانت هەیە دەتوانی بە تەواوی ببیتە کەسێکی گۆشتخۆر. واتە لە خواردنەکانتدا ڕێژەی گۆشت زیاد بکەیت.
هەروەها زۆر گرنگە کە ئاگامان لە سیستەمی مایکڕۆبایۆمی ناو گەدەمان بێت. لێرەدا لەشمان، یان بەشێک لە لەشمان پێویستی بەجۆرێک لە میکڕۆبی سوود بەخش هەیە بۆ نموونە گەدەو ڕیخۆڵەکانمان. چونکە میکڕۆبەکانی ناو گەدەو ڕیخۆڵەکانمان ترشی ئەمینۆ درووست دەکەن. بۆیە تێکچوونی سیستەمی میکرۆبەکانی ناو ڕیخۆڵەو گەدە دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستەمی میکڕۆبەکانی سەر پێستی سەریش! ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی کڕێژی سەرو تێکچوونی سیستەمی پێست!
بۆیە لەو بارەوە، تەواوکەرەکانی پڕۆبایۆتیک Probiotic Supplements یان خۆراکە پڕۆبایۆتیکەکان Probiotic foods بۆی هەیە هاوکاری تەندرووستییەکی باشی لەش بکەن و بشبنە هۆی تووک و قژە سەریکی پڕو ئەستوور!
شێوەو فۆڕمیکی بەهێزی تێستاستەڕۆن کە پێی دەگوترێت DHT بەوە ناسراوە کە دەبێتە هۆی کێشەی تەنک بوونی قژەسەرو هەڵوەرینی تووکیش. بۆیە پێکهاتەی زینک Zinc باشترینە بۆ وەستاندنی DHT لە شوێنی خۆیدا و ئەوەش لە ناو گۆشتی سووردا دەست دەکەوێت..کەواتە لە گۆشتی سوور خۆپارێزی مەکە! هەروەها (لایسین Lysine)یش یارمەتیدەرە بۆ وەستاندنی DHT
Lysine لایسین پێکهاتەکی گرنگە بۆ تەندرووستی لەش و هەروەها بۆ چەندین سوودی تەندرووستی تر کە ڕەنگە ڕاستەوخۆ پەیوەندیدار بن بە کێشەی تووک و قژ هەڵوەرین و هەروەها هاوکاریشە بۆ هاتنەوەو گەشەکردنەوەی قژو تووکی سەر بۆ جارێکی تر!
زۆر باشە…
دە ئێستا زۆر بە کورتی: باشترین چارەسەرو خواردنە سرووشتی و بەسوودەکان بۆ کێشەی قژ هەڵوەرین و کێشەی تەنک بوونی قژو چەندین کێشەی تری تووکی سەر ئەمانەی خوارەوە بەشێکی سەرکین:
یەکەم/ ڕۆن، یان زەیتی دەنکە کولەکە
دووەم/ چای سەوز: ئەو جۆرەی کە خەست و چڕ کراوەتەوە.
سێیەم/ Stinging nettle root (ستینگینگ نەتڵ رووت) کە لە ناوچەی پشدەر پێی دەگوترێت گەسک گەسکە. جا دەبێ ڕەگەکەی بێت … ئەو گیایە ئەگەر دەستت پێی بکەوێت وەک ئەوە وایە زەردەواڵەیەک، یان مێشە هەنگوینەیەک پێتەوە بدات. (ح.ڕ)
چوارەم/ Nutritional yeast خەمیرەی خۆراکی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت