پووڵ ئاڤریج: نێستۆر ماخنۆ، پیاوێكی ئەفسانەیی – بەشی نۆیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی/ زاهیر باهیر
کورتە ژیاننامەیەکی نێستۆر ماخنۆ
بە کورتی ماخنۆ ئەنارکیستێکی وردبین بوو، تا ئەو ڕادەیەی کە بارودۆخەکە ڕێگەی پێدەدا ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرد، پراکتیزەی دەکرد. جوتیارێکی سادە و ساکار بوو، پیاوێکی قسەکەر نەبوو، ئەو ڕەوانبێژ و دەستەواژەساز نەبوو، بەڵکو عاشقی کردار بوو، کەسێکی کردەیی بوو کە سیستەمی میتافیزیکی و تئیوریزەکردنی کۆمەڵایەتی ئەبستراکتی ڕەتدەکردەوە. کاتێک لە ساڵی 1918 هاتە مۆسکۆ، بەهۆی کەشوهەوای “شۆڕشی سەر کاغەز”** لەنێو ئەنارکیستەکان و هەروەها بەلشەفییەکان[17] بێزار بوو، تووشی شۆك بوو. ڕۆشنبیرە ئەنارکستەکان تووشی سەدمەیان کرد کە لە پێگەی یەکەمدا زیاتر ئەهلی کتێب بوون، نەك کردار. سەرەڕای ئەوەش بەهۆی فێربوون و ئایدیالیزمەوە ڕێزی لێدەگرتن و دواتر داوای هاوکاری لێکردن بۆ فێرکردنی جوتیارەکانی کە دوای کەوتبوون سەبارەت بە بنەما ئەنارکییەکان.
دژە ئینتەلەکچوێلی ماخنۆ لەلایەن ڕاهێنەر و ئامۆژگاریکەرەکەیەوە ئارشینۆڤەوە، Arshinov، هاوبەش بوو، ئەو کرێکارێك بووە و خۆی پەروەردەکردووە و خەڵکی ئۆکرانیایە و وەک قوتابییەکەی، ماخنۆ. بەڵام ئارشینۆڤ لەوە زیاتریش ڕۆیشت، لە کتێبی (مێژووی بزووتنەوەی ماخنۆڤیستی)دا نەك هەر ڕەخنە لە بەلشەفیکەکان دەگرێت وەک چینێکی نوێی دەسەڵاتدار لە ڕۆشنبیران، بیرۆکەیەك کە بۆ یەکەمجار لە لایەن باکونینەوە خراوەتەڕوو ( کە باس لە مارکس و هاوکارەکانی دەکات)، و لەلایەن ماچاجسکیەوە، Machajski ، پەرەی پێدراوە و لە سەردەمی شۆڕشدا لەلایەن ماکسیمۆف، Maximoff و نوسەرە ئەنارکیستەکانەوە دووبارە کراوەتەوە ؛ ئەو بێ ڕێزیش بە ڕۆشنبیرانی ئەنارکیستیش دەکات، بە تەنها بە تئیورزان ناویان دەبات کە بە دەگمەن چالاکییان کردووە ” مەگەر بە خەو” ڕووداوەکانیان بینیبێت کە گرنگییەکی مێژوویی بێهاوتاییان هەبووە و مەیدانەکەیان بۆ دەسەڵاتداران جێهێشتووە.[18] ئەمەش شرۆڤەویەکی زۆری ڕوونکردنەوەی پلاتفۆرمە ڕێکخراوەییەکەی ساڵی 1926ی دەکات کە لەلایەن ماخنۆوە پشتگیری لێکرابوو، کە ڕەخنە لە ڕۆشنبیران دەگرێت کە هیچ ناکەن، ئەو داوای ڕێکخستن و چالاکی کاریگەر دەکات. [19]
درێژەی هەیە
…………………

17. Makhno, Pod udarami kontr-revoliutsii, p. 93.
18. Arshinov, History of the Makbnovist Movement, p. 242.
19. Organizatsionnaia platforma vseobshchego souiza anarkhistov (Paris, 1926).

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت