زەبەنگ بەهادین: کورد و عەلەشیش.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کورد لە بابەتی عەلە شیشەکە دەچێت، دەبینین تورکیا پشتگیری فەلەستین دەکات لەگەل ئەوەی تورک دوژمنی کوردە، کەچی کورد دەلێ ئێمە لەگەل فەلەستینین هەر ئەو فەلەستینەی دەیوت با عەفرین بکەوێ، رۆژێک کورد پیاوی ئێرانە، رۆژێک پیاوی تورکیایە، رۆژێک دار دەستی ئەمریکی، ڕۆژێ پیاوی عێراقی، رۆژ نا رۆژێکیش کڵاوی چینن لە ئێوارانیش نەوەی ئیسرائیلن، وەختی بەربانگیش لە سعودیە سەردانێکی ئەردەنیش تا لای ئینگلیز رۆژ دەکەنەوە. جا سونە دەڵی ئەمانە جنۆکەن، شیعەش دەلێن نەوەی سەلاحەدینن ئەمانە دژ بە حەسەن و حسێنن. جا ئەمە بێ بەرنامەی و بێ سیاسەتی و بێ هەلوێستی و نەزانی ئەوانەی رابەری ئەم گەلە بوون، هەر لە کۆن تا ئێستا. لە لایکی دیش تەمەڵی و کەمبیری و بێ ئەزموونی تاکەکانی کورد لە هەر چوار پارچە، هەر لە دێر زەمان تا ئێستا هەموو وا بووین بە گایەل و گاوانەوە تا گەیاندنینی بە عەلەشیشەکە، ئەمەی خوارەوەش بابەتی عەلەشیشەکە یە.
ئەم گیانەوەرە لە ئەمریکا پێی دەڵێن مریشکی تورکی، لە تورکیا پێی دەڵێن مریشکی هیندی، لە هیندستان پێی دەڵێن مریشکی پیرۆڤی، بە عەرەبی پێی دەڵێن کەڵەشێری ڕۆمی،
لە ڕۆما پێی دەڵێن مریشکی فەرەنسی، لە فەرەنسا پێی دەڵێن مریشکی کوبی، لە کوبا پێی دەڵێن مریشکی ئوسترالی، لە ئوسترالیا پێی دەڵێن مریشکی مەغریبی. نازانین هۆکار چیە هەموو جیهان خۆی لێ بێ بەری کردووە و کەس خۆی لێ ناکات بە ساحێب.
بەهەرحاڵ لای ئێمەش تا ئێستا یەکلای نە بوویتەوە عەلەلیشە یان عەلەشیشە یان قەلە، ئەمیش وەک کوردی بەسەر هاتووە کەس نازانێ لە ئەولادي ئیسماعیلە یان لە نەوەی ئیسحاقه.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت