alai_Kurdistan

هەژار نامیق : یەکڕیزمان هەنگاوێک بۆ دەوڵەتى کوردى.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرەتا با بە چیرۆکێک دەست پێ بکەم ، دەڵێ مارەکان بۆقەکانیان دەخوارد ، بۆقەکان بیزار بووبوون ، بەناچارى هانایان بۆ حاجى لەقلەقەکان برد ، حاجى لەقلەقەکان هاتن و هەموو مارەکانیان خوارد چیتر مارێک بۆ خواردن نەما ، بەناچارى دەستیان کرد بە خواردنى بۆقەکان هەندێک لە بۆقەکان لەژێرەوە لەگەڵ حاجى لەقلەقەکان ڕێککەوتن کە نەیانخۆن ، ئەوانى تریش بوونە قوربانى ، مارەکان گەرانەوە پێکەوە لەگەڵ حاجى لەقلەقەکان دەستیان کردەوە بەخواردنى بۆقەکان ، لە کۆتایى بۆقەکان بۆیان دەرکەوت کە بۆ خواردن دروست کراون !! بەڵام نەیاندەزانى لە لایەن دۆستەکانیانەوە دەخورێن یان دوژمنەکانیان .
ئەگەر ئێمە ئەمانەوێت کە بەڕاستى دەوڵەتى کوردى دابمەزرێنین پێویستە پێش هەموو شتێک هەموو بۆقەکان کە لەگەڵ دوژمنەکانم ڕێک کەوتوون لە ناو بەرین و خۆمان ڕێکبخەینەوە ، ئەو کات پێکەوە هەمووان ئەتوانین بزانین بەڕاستى لە لایەن دۆستەکانمانەوە دەخورێن یان دوژمنەکانمان ، بەڕاستى ئەگەر ئێمە لە ناو خۆمان دەست بکەین بە پشت لە یەککردن و جنێو دان و یەک تۆمەتبارکردن ئایا ئەتوانین کە سەرکەوتوو بین ؟! بێگومان نەخێر ، لە ئێستادا کوردستان لە لایەن داعش و دەوڵەتى شیعەکانەوە دژایەتی دەکرێت ، ئایا چى سودێک ئەبینین لەوەى کە خەونى چەند ساڵەى خۆمان بە بابدەین لەوەى من تۆ تۆمەتبار بکەم ، ئەوی تر ئەو تۆمەتبار بکات ؟ بێگومان ئەوەى قازانج ئەکات تەنها ئەوانەن کە چاویان بەو هەموو پێشکەوتنە هەڵنایەت کە لە کوردستان هەیە ، لەو نێوانەشدا ئەوەى زیان ئەکات تەنها ئێمەین کە خۆمان لە ناو خۆمان یەکدەکوژین لە پێناو نازانم چى ؟؟؟
ئەوەى کە یارمەتیمان ئەدات بتوانین ئەم بارودۆخەى ئێستا تێپەڕینین تەنها ئەوەیە لە ناو خۆمان ، ڕێک بکەوین و دەستەکانمان بخەینە ناو دەستى یەکەوە ، هەمیشە دوو عەقڵ لە عەقڵێک باشتر بووە ، پێویست ناکات لایەنێک بە تەنها ببێتە پالەوانی مەیدانەکە ، ئەوانى تریش ببنە قوربانى ئەو لایەنە جا ئەگەر سەربکەوێت یان نا ؟ ئەگەر سەرکەوت هەموو سەروەریەکان بۆ ئەو بێت و ئەگەر شکستى هێنا بکەوێتە ئەستۆى هەمووانەوە و خۆشى وەک ( بەرزەکى بانان بۆى دەرچێت ) ، ئێمە هەموومان یەکین ، یەک نەتەوە ، یەک مەزهەب ، لە ناو خاکێک ئەژین پێ ئەوترێت کوردستان ، بابێن پێکەوە خاک و نیشتمانەکەمان زیاتر جوان و ڕازاوە بکەین .
ئێمە تەنها بەیەکڕێزیمان ئەتوانین کە ببینە خاوەنى دەوڵەت ، ببینە خاوەن هێز ، بینە خاوەن هەموو شتێک کە ئەمانەوێت ، هەموو ئەوشتانە بە دەست بهێنین کە نیمانەو پارێزگارى لەهەموو ئەو شتانەى کە بەدەستمان هێناوە ، بێگومان ئەگەر ئێمە لەناو خۆمان ڕێکبین هیچ هێز و توانایەک ناتوانێت بەرەنکارمان بێتەوە ، تەمەنا ئەکەم هەموو هێزەکان پێکەوە هەوڵ بدەن بۆ دروستکردن و بنیات نانى دەوڵەتى کوردى ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت