د. کەمال میراودەلی : ترسی نەوەکان و تاعونی دەسەڵات

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گوتاری رەخنەیی سەردەشت عوسمان ، لەهۆشیارییەوە بۆ یاخیبووون ..!

 

(( بەڵام هەرگیز ئەو پرسیارە نەکەوتۆتە مێشکەکانی دەسەڵاتەوە کە نەوەکانی ئەو مەملەکەتە لەچی رائەکەن ؟!

ئایا ئەوە ئازادییە گەنجەکانی ئەو وڵاتە راو ئەنێ ؟! یان تاعونی ئەوانە کە بەناوی ئازادییەوە پێمان دەفرۆشنەوە ؟! ))

[ سەردەشت عوسمان، وتاری هەموو راکەن شوکر ئازادیمان بۆ هات ] .

(( گەر بمایە بێگومان سەردەشت دەبوووە تیۆریسازێکی گەورەی رەوش و خەبات و خەونی گەنجانی ولاتەکەی و دوور نەبوو بچێتە مەیدانی سیاسەتەوە و ببێتە رێبەرێکی سیاسیی کاریگەریش ))

((سەردەشت بەرهەمی دوو شتە ، ئەزموون و هزر.))

دکتۆر کەمال میراودەلی لەم باسەدا .

ئەم باسە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی شیکاریی سەردەشت عوسمان وەک بیر، هۆشیاریی، هەڵوێست، کەسێتی و رووناکبیرێکی خاوەن پەیامێک کە بەئاسایی زانی خۆی لەپێناودا شەهید بکات . بەکورتی بریتییە لە خوێندنەوەی گوتاری رەخنەیی سەردەشت عوسمان وەک لەو چەند وتارو راپۆرتانەدا کە بەر لە جوانەمەرگبووونی نووسیونی، دەردەکەوێ.

1. گوتار :

مەبەستم لە گوتار تایبەتێتی ناوبیرو ستایلی وتارو نووسینە رەخنەییەکانی سەردەشت عوسمان ” ـە .

مەبەستم لە وشەی گوتار ئاخاوتن یان ( دیسکۆرس ) ە . لە عەرەبیدا وشەی ( خطاب ) یان بۆ تەرجەمەی ( دیسکۆرس ) داناوە کە وەرگێرانێکی وورد و دورست نییە .

لەکوردییدا هەر لە عەرەبییەکەیەوە وشەی وتار یان گوتار بەکاردەهێندرێن گەرچی ئەو وشانە هێشتا زارەوەیەکی دروست نین. من ئاخاوتن بە راستتر دەزانم، بەڵام لەبەر ئەوەی شتەکە رۆیشتوە وشەی گوتار بۆ دیسکۆرس بەکاردەهێنم. وشەی (وتار) یش بە مانای (مقال) article بەکاردەهێنم واتە پارچە نووسینیكی کورت کە بابەتێکی تایبەتی باس یان شرۆڤە بکات. واتەمەبەستم لە گوتار[دیسکۆرس] چوارچێوەو هێلی فیکریی تێکرای نووسینەکانی سەردەشت – ە. مەبەستم لە [وتار] ئاماژە کردنە بۆ یەک بە یەکی وتارە بلاوکراوەکانی .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ….  ترسی نەوەکان و تاعونی دەسەڵات

2,056 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت