Jon-Gibson

جۆن گیبسن : عێراق دۆڕا . دەنگدەرانی ئۆباما خۆشحاڵن ئێستا ؟ .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 
وەرگێڕانی : سیروان مارف .

دەنگدەرانی ئۆباما پیرۆزتان بێت ، هەمووشتێك بەدڵی ئێوەیە ، هەرکە تەواو بوونی شەڕی عێراق بە فەرمی بەیان کرا ، لەوڕۆژەدا ئۆباما فەرمانی دا کە دوا سەبازی ئەمریکی لە عێراق دەرچن ، بەڵام ڕاستی تەواوبوونی شەڕ ئێستا بەڕوونی دەردەکەوێ ، کە ئەو شەڕە بۆ ئەمریکا تەواو بوو نەوەکوو بۆ هەموو لایەنەکان . هەموو دەبینین لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە چ شەڕێکی گەورە لە ئارادایەوه و هەراسانی کردووین ، بەڵام بۆ یەکەمین جارە کە ئەمریکا سەیرکەرەو بەشدار بوو نیە .
ئەمە داواکاری تۆی دەنگدەر بوو . خۆشحاڵی ئێستا ؟ با مژدەت بدەمێ خۆشحاڵ مەبە ونابیت .
بەهۆی ڕاکردنی ئۆباما و شێوەی دەرچوونی لە عێراق و نەهێشتنەوەی تەنانت هێزێکی بچووکیش لە پاش خۆی بۆ پاراستنی هەندێ خاڵی هەستیار ، دەبینین بەچکەکانی القاعدە تەراتێنی بە جەیشی عێراقی کرد ولە سوریاوە هاتوو لە موسڵەوە ڕایانی ماڵی وئێستا لە بەردەرگای بەغدادان .
ئەم شەڕە بەم ناکاویە جێی سەرسوڕمانە. بەڵام ئایا تۆ ئەی دەنگدەرەکانی ئۆباما ، شەرمەزار نابن بەوەی کە سەرۆکەکەتان کاتێك لە عێراق هەڵات ووتی ( ئێمە لە دوای خۆمان وولاتێکی سەربەخۆ و پێشکەوتوو ، عێراقێکی بێ تەگەرەمان بەجێهێشت ).
دەرکەوت نەخێر، ئیرهابیەکانی دەوڵەتی ئێسلامی لە عێراق و شام ( داعش) زۆربەشێوەکی سەرسوڕێنەر جەیشە گەندەڵەکەی عێراقیان لە باکوورەوە ڕاماڵی . جەنەڕالەکانی کە لەلایەن مالیکیەوە دانرابوون هەر کە هێڕشەکەیان بینی تێیان قوچان و هەڵهاتن . بەدوایانەوە سەربازەکانیش هەموو جل وبەرگ و ئەوچەك و تەقەمەنیانەی ئەمرێکا بۆیانی بەجێهێشت فڕێدا و وەك بەردەکی بانان بۆی دەرچوون.
هێزەکانی داعش ئێستا بە سەیارەکانی هەمەر و تانکە ئەمریکیەکانەوە کە جەیشە پێ سووتاوەکەی عێراق دوای خۆیان بەجێیان هێشت دەسووڕێنەوە و بەرەوپێشەوە دەڕۆن . لەژێر ترس و تۆقانێکی گەورە لە بەغدادا سەرۆك وەزیران نوری مالیکی بانگەوازی هاووڵاتیان دەکات کە چەك هەڵگرن و بەرگری بکەن دژی تاڵانکەرە سونەکان .
بەڵێ ، سەرکەوتوو بن ****
بابیهێنمەوە بیرتان کە ئێمە چیمان بینی لەم هێڕشەی داعش. وەك دەسپێکردنێك تەنها مل پەڕان ویەك فیشەك بە کەلەوە نان بوو.لە موسلەوە هەتا تکریت ( شارەکەی سەدام ) تەنها لاشەی بێ سەرو دادگای شەریعەیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت .
ڕاستە هەموو خەڵکەکەیان نەکوشت. بینیمان بە هەزاران سەربازی عێراقی دەسگیرکراو لە تابوورێکی دوورو درێژ کە هێشتا سەریان پێوەمابووکە شانسیان هەیە لە بەر زۆریان فریای سەربڕینی ئەو هەمووە ناکەون بە یەك جار ( بابزانین دواییەکەی چۆن دەبێ ) ، هەموو دەست لە سەر سەرو لە ژێر چاوە دڕندانەکانی چەند چەکدارێکی کەمەوە . جێی سەرسووڕمانە هێزێکی وا زۆری عێراقی خۆی بداتە دەست چەند چەکدارێکی داعشەوە .
ئایا هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت کە شەڕێکی خوێناوی لە عێراق دا بەرپابووە و جەیشی ئەمریکی لە کەنارەوە وەستاون ؟
لەوانەیە زۆر قورسبێت بۆت دان بەوەدا بنێیت کە خۆشحاڵی بەڵام هەرواشە . تۆ سەرۆك ئۆبامات هەڵبژارد کە دژی جۆرج دەبلیوو بووش و شەری عێراق بوو. هەر کە گەیشتە ئۆفیسەکەی خۆی سەرۆك ئۆباما بە کن فیکونێك هەمووانی بەیەکجار دەرکرد .
لە 2012 بۆ هەڵبژاردنەوەی چەندبارە و بە شانازیەوە دەیووت ، ها ، ئێمە دەرچووین ، دەنگم پێبدەنەوە . ئێوەش دەنگتان دایەوە پێی .
ئێوە ئەی دەنگدەرانی ئۆباما ویستتان دەربازبن . سەرۆك فەرمانەکەی ئێوەی جێبەجێ کرد ، وە بەردەوامیشە تاوەکوو ئەمڕۆ .
ئێستا ئێوەی دەنگدەر و سەرۆك خۆهیچ نەبێ دەمووچاوێك دەبێ بەیەکابدەن کە دەیەیەکی شەڕ و هەوڵ و تەقەلای ولایەتە یەکگرتووەکان بەچەند کاتژمێرێك گسکی لێدرا.
دەنگدەرانی ئۆباما و خانمەکەی ئۆباما ، دەبێ ئەوە بزانن کەئەمە بەهۆی ئەوەوەیە کە تۆ زۆرمەبەستت بوولە عێراق دەرچن. بەڵام ویستی تۆ بۆ دەرچوون کۆتایی بەجەنگەکە نەهێنا ، وانیە ؟
نەخێر بەڵکوو زیاتر تەقیەوە . بەڵام خۆئەوە تەگەرەی ئێمەنیە . ئێمە تەنها لە تەلەفیزیۆن و ئینتەرنەتەوە تەماشای ئەکەین .
ئێستا تەنها هیوای ئەوە ئەخوازین کەسیناریۆی ئاخرین هەلیکۆپتەری سایگۆنی ڤیەتنام ڕونەداتەوە . هەرچەندە سەفارەتەکەمان لە بەغداد بڵاویکردەوە کە خۆ ئامادەباشیان کردووە بۆ چۆڵکردنی .
بەڵام لەلای ئێوە دەنگدەرانی ئۆباما ، ئەمە تەنها تەلەفیزیۆنە . لەوانەیە ئێوەش لێپرسراوبن . پێوستتان بە ڕاچڵەکانێکی باش هەیە تاوەکوو زەمیرتان بەئاگابێت و ڕاستیەکان ببینێت . بەڵام ئێستا هەمووکاتێك ئەتووانیت بیکوژێنیتەوە .
تەنها لە بیرت نەچێت بۆ داهاتوو، کە ڕۆژی دەنگدان یەکەم چوارشەممەی مانگی نۆڤەمبەرە .
هاوخەمتان
جۆن گیبسن .

سەرچاوە ـــ  فۆکس نویز

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت