پاداشی پارتی بۆ پەکەکە ، گرتنی سێ ئەندامی پلە بەرزێتی و زیندانیکردنیانە لە زیندانی دهۆک ..

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری (PKK) پەیامێك ئاراستەی هەرێمی كوردستان دەكات‌و رایدەگەیەنێت ماوەی 20 رۆژە سێ‌ ئەندامیان دەستگیركراوە .
موراد قەرەیدان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری (PKK) لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە ” ئێمە وتمان ئامادەین شەنگال بپارێزین ، كەركوك‌و مەخمور بپارێزین ، ھەم بانگەوازیمان كرد‌و ھەمیش ھەڤاڵانمان لەبەشی پەیوەندییەكان چوون‌و ئەم پێشنیارەیان پێشكەش كرد ، بەڵام قبوڵیان نەكرد ، ئەگەر لەو بوارەوە ئامادەكاریی ھەبوایە ئەمەی ئێستا رووینەدەدا “.
قەرەیلان هەروەها رایگەیاندووە ” ئەو گروپەی ئێمە ناردمان بۆ شەنگال دەستگیركران پسپۆربوون‌و (٣) ھەڤاڵ لەوانە ٢٠ رۆژ بەر لەئێستا دەستگیركران‌و تائێستا ئازاد نەكراون ، كە بەپێی ئەو زانیارییانەی ئێمە بەدەستمان كەوتوون لەزیندانی دھۆك راگیراون “.
ئەو بەرپرسەی پەكەكە ئەوەشی راگەیاندووە لەبەرپرسانی ئەوێ دەپرسم ( ئێوە ئەوانتان دەستگیركردو دەستیشتان لەشەنگال بەردا ، شەنگالتان بەجێھێشت ، ئێوە شەنگالتان بەردا ، بەڵام ئەوتان بەرنەدان ، بۆچی ھاتبوون بۆ ئەوێ ، ھەڵبەتە بۆ ئەوەی پشتگیری ئێوەبكەن ، بۆ ئەوەی شەنگال بپارێزن ھاتبوون ، بەڵام ئەمە پاداشتی ئێوەبوو “.

هــ . ح

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت