Obama-Erdogan

ئۆباما هەڕەشەی سڕکردنی تورکیای داوە لە ئەندامێتی ناتۆ .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی دوو سەرچاوەی باوەڕپێکراو، سەرۆکی وڵاتە یەککرتووەکانی ئەمریکا، باراك ئۆبام ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، دوێنێ ئێوارە بە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیای ڕاگەیاندووە کە ئەگەر بێت و ڕێگری بکات لە هەناردە کردنی هاوکاری سەربازی و پزیشکی بۆ شەرڤانانی یەپەگە لە شاری کۆبانی ، ئەوا ناچار دەبێت ئەندامانی ناتۆ هان بدات بۆ سڕکردنی ئەندامێتی تورکیا لەو رێکخراوە نێو دەوڵەتیە . نەك هەر ئەوەش ، بەڵکو ئەگەر بێت و هێزەکانی تورکیا رێ گری بکەن لە پەرەشووت کردنی چەندین باری ئاسمانی چەك و تەقەمەنی کە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستانەوە ئامادە کراون بۆ شەڕڤانانی پەیەگە ، ئەوا ئەو هێزانەی تورکیا دەکەونە بەر هەڕەشەی ئاسمانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا .

سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئەوەشیان دوپات کردەوە کە ئۆباما بە ئەردۆغانی ڕاگەیاندووە کە نەك تەنها چەك و تەقەمەنی و پێداویستی پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان دەگەیەنێتە شەرڤانانی کۆبانی ، بەڵکو بڕیارە هێزێکی تایبەتی کۆماندۆی پێشمەرگەی کوردستان بە پەرەشووت لە کۆبانی بهێنێتە خوارەوە . ئەم بڕیارەش وای لە سەرانی تورکیا کردووە کە ملکەچی خواستەکانی کورد و ئەمریکا بن و لەبری بە پەرەشووت داگرتنی ئەو هێزە کۆماندۆییەی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاسمانی کۆبانییەوە ، تورکیا ناچاری ئەوە کراوە کە سنوورەکانی بکاتەوە و بە ڕێگای وشکایی تورکیادا و بە زووترین کات ئەو هێزە تایبەتە بگاتە کۆبانی . شایانی باسە ، بەپێی ووتەی ئەو دوو سەرچاوەیە ، هێزە تایبەتەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان کە بەتالیۆنێکی کۆماندۆییە سەربە هیچ لایەنێکی سیاسی کوردستان نیە و لەو پێشمەرگە نەبەزانە پێکهاتووە کە لەلایەن ئەمریکاوە مەشقی شەڕی تایبەتیان پێکراو ە .

سەرچاوە –  فەیسبوکی سەعید کاکەیی

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت