کازیوە ئەنامقی : هاورەگەز ـ خۆشەویستی .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەتا ئەمڕۆ ئێوارێش من هەر بەو کەسانەم دەکووت ” هارەگەزباز ” کە لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆیان ژیانی هاوبەش و سێکسی پێک دێنن . بەڵام ئەمرۆ لە کاتی گەڕانەوە لە کار ، لە مێترۆ دا ، روداوێکی جوانم دیت کە گڵۆپی پرسیاری مێشکمی داگیرساند .

دوو پیاو لە تەنیش یەکدی دانیشتبوون . هەر دووکیان ئاڵقەیان لە پەنجەدا بوو . دانەیەکیان گەنجتر بوو و ناسکتر . جەستەیەکی جوان و رێکی هەبوو کە نە ژنانە بوو نە پیاوانە ، شەرم و نازێکی جوان لە رووخساریدا بوو. کاتێک قسەی دەکرد ، خۆدەرخەرییەکی ناسکی نیشان دەدا کە سەرنجی پیاوەکەی دیکەی ڕادەکێشا . پیاوەکەی دیکە، پیاوێکی چوارشانە و بەخۆوە بوو . کاتێک پیاوە ناسکەکە قسەی دەکرد ، پیاوە بەخۆوەکە چاویشی نەدەترووکاند و چاوی لەسەر دم و چاوی هاوسەرەکەی هەڵنەدەگرت . دەستیان لە نێو دەستی یەکدا بوو و جارجار روومەتیان لە یەک دەخشاند و ماچێکی زۆر ناسکی لێویان لەگەڵ یەکدی دەگۆڕییەوە . دڵخۆشی و بەختەوەری لە تەواوی جەستەیان دەخوێندراوە . کەشێکی پڕ لە خۆشەویستی و خۆبوونیان بە ناو مێترۆکە بەخشی بوو .
بە دیتنی ئەو تابلۆیەی خۆشەویستی هاورەگەزان، کە یەکەمین جار بوو ئاوا لە نزیکەوە بیبینم ، پرسیارێکم لا دروست بوو :
_ بۆچی ئەو خۆشەویستییە جوانە دەبێ لە ئیسلام دا ، سزای مەرگی هەبێ .
ئەو خۆشەویستییەی ئەمرۆ من لە نێوان ئەو دوو هاوڕەگەزەدا دیتم ، هەرگیز لە نێوان ژن و پیاوێک دا نەمدیتووە . بۆ ساتێک شەرمم لە هزری خۆم کرد کە ئەو خۆشەویستییەم بە هاورەگەزباز نێو دەبرد .
من ئەمڕۆ خۆشەویستی ڕاستەقینەی نێوان دوو تاکم دیت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت