Parezgai-sulaymani

ئەندازیاریك : پێشنیارێک بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە هەرێمی کوردستان ، تەواوی دام و دەزگا شەرعییەکان یا کاتیان بەسەرچووە ، یا پەکخراون یا بەزەبری چەک لە کارکەوتون و کۆدەتای سەربازیان بەسەرکراوە ، بۆیە تاکە دەزگایەکی شەرعی مابێت لە هەرێمی کوردستان ، ئەنجومەنی پارێزگاکانە ، بەتایبەتی پارێزگای سلیمانی کە هەموو رەنگ و دەنگە جیاکان تێیدا جێیان گرتووە ، هەر بۆیەش پێشنیارێکیان دەخەینە بەردەست بۆ دیراسەکردنی و تاوتوێکردنی :
هەریمی کوردستان ، سەرباری دەیەها قەیران ، ئەوەتا تووشی کارەساتی قەرزی کۆمپانیاکانیش بۆتەوە ، وەک ئەوەی کۆمپانیای دانا غاز ، کە دوو دەعوای بردۆتەوە بە نزیکەی 3 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار ، وەک باسیشدەکرێ هی تریش بەڕێوەیە . هەندێ هەوڵدراوە بۆ بەقیستکردنی ئەو پارە زۆرە ، بەلام دیارە لێرە کیشەو قەیرانەکە کۆتایی نایەت .

داناغاز لە هەلومەرجیکی تەمومژاوی لە نێوان خۆی و چەند کەسێک لیکتیگەیشتنیان ئیمزاکردووە بۆ بەرهەمهینانی غاز لەچەند کیڵگەیەکی غازی ، کە دیارە گومانیکی زۆر لە دروستی ئەو لێکتیگەیشتنە هەیەو ، وەک هەندیک سەرچاوە باسی دەکەن ڕاستە بەناوی حکومەتەوە کراوە ، بەلام نە حکومەت و نەپارلەمانیش ئاگادر نەبووە . بۆیە پیشنیار دەکەم بۆ راگرتنی ئەو مەهزەلەو دروستکردنی ئەو هەموو کارەساتە و بەهەدەردانی داهاتی خەلکی کوردستان . ئێوە بکەونە خۆ وەک تاکە دەزگایەکی شەرعی لەکار نەخراو ، بانگهیشتی کوۆمپانیاکە بکەن و ، هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی گریبەستی پێشو و ، دارشتنەوەی لێتێگەیشتنێکی یاسایی و شەفاف ، چونکە ئەوەی پێشو لە یاسادا هیزی گرێبەستی نییە .
ئەڵبەت بەم کارەتان ئەرکێکی یاسایی و نەتەوەیی خۆتان جیبەجی دەکەن ، خۆ ئەگەر کۆمپانیاکە نەهاتە ژیرباریی گرێبەستیکی شەفافی تازە ، لە دادگای سلێمانی سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن ، بەیاسا ناچاری بکەن ، ئێوە دەسەڵاتی یاسایی و جەماوەریتان هەیە بۆ سنوردانان لەو ناوچەیەی کەشوینی کاروچالاکی ئەو کۆمپانیایە ، لەناوچەی ژیر سنوری ئیداری ئەنجومەنەکەتانە هەر دواکەوتنیک یان بێدەنگییەک ، ئۆباڵی خراپی مێژویی دەبێ هەڵبگرن . ئەم پیشنیارە بەپەلە نوسراوەتەوە ، دەکرێت ئەنجومەنی پارێزگا دەوڵەمەندیی بکات و ، بۆ داهاتووش ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانیت ڕیفراندۆمیک لە ناوچەی پاریزگای سلیمانی و گەرمیان و هەڵەبجە بکات بۆ پشتیوانی بڕیارەکانتان سەبارەت بە تەواوی مەلەفی نەوت و غاز .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت