بەهرۆز جەعفەر: سێ مانگی تر کورد چی لێ دێ؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1- ئەمریکاو یۆنان لە سنوری ئیتاڵیا کەشتی فڕۆکە هەڵگر و بنکەی سەربازی لەناو دەریا ئەکەنەوە.
2- پۆتین و ئەردۆگان لە هەشت مانگی 2018 ەدا چوار جار یەکیان بینیوە.
3- یوئێن لەگەڵ حووسیەکان ڕێککەوتن ئەکا
4- ئێران کۆنترۆڵی تەنگەبەری هورمزی بەتەواوی کرد کە 41٪ کاڵاو ووزەی جیهانی پێدا تێپەڕ ئەبێت و، لە ئاراک یشدا پیتاندنی بەردەوام کرد.
5- ئێران 8 ساروخی گرتە کۆیەو ئاماژەیەکی دا بە سعودیەو ویلایەتە یەکگرتووەکان.
6- قوبرس و میسر ڕێککەوتن ئاسایشی ناوچەی دەریای ناوەڕاست باشتر بپارێزن
7- ئیسرائیل لە ناو ئاوداو لە ژێر دەریا بەقووڵی (3200) مەتر لە کێڵگەی لیڤاسان بیرێکی دیکەی غازی سروشتی دۆزییەوە.
8- کۆنترۆڵکردنی فەزا لە زانکۆی کالیفۆرنیا بڕیاری لێ درا ئەبێتە بەشێکی سەربەخۆ..
9- گروپی شەنگەهای و بریکس هەڕەشەیان بۆسەر سندوقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی هێناوەو، پارەش خەریکە ئەبێتە دراوی ئەلیکترۆنی. ئەمریکا هەموو هەژمارەکانی فەلەستین و بانکە ئێرانییەکانی بلۆک کرد.
10- کۆمپانیای «هوفر سیرف» ی ڕووسی ئۆتۆمۆبیل ی دروستکرد لەکاتی ئیزدحام دا ئەفڕێ و بە پاتریش کار ئەکات.
11- باناسونیکی یابانی کامێرایەک ئەخاتە بازاڕەوە تێکڕای لێدانەکانی دڵ ئەژمێرێت لە ڕۆژێکدا…
12- حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق (بەڵێ عەبادی) بڕیاریدا هەموو سنورەکانی عێراق لەگەڵ تورکیاو ئێران بە سوپای عێراق دابپۆشێ.
13- ستراتیجی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە ئیدارەی ترامپ ( 1360) لاپەڕەیەو بڵاوبۆتەوە بەهەموو زمانەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن لەسەری.
14- ئیتر ناوچەکە لە دۆخێکدایە ئەبێت لە سوریاو عێراق هەوڵی خێرا بدرێ بۆمب نەکەوێتە خوارەوە….
15- ناوەندەکانی توێژینەوە سەراپا خەریکی تیۆرسازین، خەریکن: هەڕەشەکان، دەرفەتەکان، مەترسییەکان، ئۆپشنەکانی ڕووبەڕووبوونەوە دەستنیشان ئەکەن و، پۆلێن یان ئەکەن. خوا ئاگای لێیە زانکۆی ئێمە سەعات چواری بەیانی کتێبخانەو هۆڵەکانی کۆنفرانسی ئەڵێی عەسرانی ماجیدی مۆڵی سولەیمانییە تەراتێن و بێرو بڕۆی تیایە. کاکە وەڵا لە کەنەداوە داوەتنامە هاتووە بچین لەسەر وەزعی کوردستان قسە بکەین.
کوردیش، خەریکی مەلەف و پەیج دروستکردنن لەسەر یەک تا کورسیەک یان دوانی زیاتر بهێنن لە پەرلەمانا، تا ملی یەکتری پێ بشکێنن، ئەرێ ڕاستە ئەمە سەر بە پاراستنەو ئەو سایتە زانیارییە و ئەوە گۆڕیانەو ، ئەمە نازانم چییەو،!؟. ئەوە تۆ بێلایەنی چۆن لەگەڵ فڵان بەرپرسی پارتی و یەکێتی و بەرهەم ساڵەح کۆبویتەوە!.!.
جا ئەوە ئیشی عەنتیکەسازانی دەستگایەکە بە دەستی دوو سێ پێم گەیشتەوە وەڵا دۆکیومێنتت «لەسەر بڵاو ئەکەنەوە» چییە یا ئەڵڵا؟. وەڵا سێ ساڵ پێش ئێستا داوای کارئاسانی حکومەت و حیزبتان کردووە لە سەرکردەیەکی حیزبی بۆ ناوەندە زانستیەکان !. «کە ئەمە واش نییە و دروستکراوە»…ئا… ئەبێت ئاگاشت لە خۆت بێت!. دە بڕۆۆۆۆۆ….. .ئێوە «مێش» یش نین بە گونی «گا»ەوە تا حیسابتان بۆ بکرێ لە دونیادا، کەرکوکیان جێهێشتووە چوون لە بەغدا شەڕە پۆست ئەکەن!.
تۆ بڵێ کورد چی بەسەر دێ؟!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت