‎ژیار ئەحمەد: عێڕاقیەکان چیان دەوێ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

عێڕاق یان وڵاتی دوو ڕووبار، ئەو ناچەیەیە، کە هەر لەسەرەتای دروست بونیەوە بە ناکۆکی و لکاندنی چەند نەتەوەک بە یەکترو، وە لەوەش مەترسیدارتر تێکەڵکردنی دوو مەزهەبە لەناو حەڕەمی ئەو وڵاتە دەستکردەدا، کە مێژوی ناکۆکی و کوشت و بڕیان زۆر لە مێژوی ئەو دەوڵەتە کۆنترو لەمێژینەترە، هەربۆیە ئەو لێکترازانی فیکری و مەزهەبی و نەتەوەیە کارێکی وای کردوە، کە نەوە بۆ نەوەیان چیرۆکی شەڕو ماڵوێرانی هەژاریی و بیدادی و خەراپی گوزەران بۆیەکتری دەگێڕنەوەو، کەچی تا ئەمڕۆشی لەگەڵ دابێ نەگەیشتونەتە کۆتایی ئەم چیڕۆکە سامناکە و بێزار کەرە. چونکە هەموو ڕۆژێکی نوێ ماڵوێرانی بە ئەپدەیت و فۆڕمی نوێووە جێگەی نەهامەتی دوێنێ دەگرێتەوە. هەر ئەوەشە وای کردوە، کە ئەو وڵاتە لە ئامارە خەراپ و ناشایستەکاندا، پلەی پێشەنگ بگرێ و، لەئامارەکانی دەستەبەری خۆشگوزەرانی و مافی تاک و چەسپاندنی دیموکراسیش لە پلەکانی هەرە دوواوە خۆی ببینێتەوە. گەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ ئاوات و ئامانجی لەمێژینەیی ئەو گەلەیە کە هەر جارێک هەوڵی بەدیهێنان و بەرجەستەکردنی دابێ توشی کوشتاری زیاتر و زوڵمی زۆرتر بۆتەوە. لەسەرەتای دروستبونی دەوڵەتی نوێی عێڕاق پاش وەدەرنانی دەسەڵاتی زۆرداری سەدام حسێن، خەڵکی بە ئومێدێکی زۆرەوە ڕوەو سندوقەکانی دەنگدان ڕۆیشتن. هیوایی زۆریان لەسەر سەرکردە سیاسی و دینیەکان هەڵچنی. چونکە ئەوکات سەرکردەکان بۆنی گەلیان لێدەهات، هێشتا تامی شیرینی نەوت و بەڕکی پڕدۆلاریان نەکردبوو، کەچی ئێستا بەشێوەیەک لە میلەت دوور کەوتونەتەوە بەحاڵیش گوێیان لە هاواروو نرکەی هاوڵاتیانیان نیە بە جۆرێک بەرزبونەتەوە لە ئاستی میلەت بە گەورەترین دووربینی ئەو دونیایە نابینرێن.
‎بۆیە دووبارەو چەندبارە، گەلی عێراق نرکەی بێزاری هەڵستاو هاتنە سەرشەقامەکان، چەندین قوربانی تریان دا تا هیچ نەبێ وەک مرۆڤ بژین و، چیتر سوکایەتیان پێ نەکرێ و، ژیانێکی شایستەی مرۆڤانەیان هەبێ، ئەوە داوای سەرەکی و هەمیشەیان بوو. کەچی سەرکردە سیاسیە واخەریکە بەهەمویانەوە، ئەو هەموو کێشە کەڵەکەبوەی ئەم نیشتیمانە لە گۆڕینی کەسێکدا کورت دەکەنەوەو، وا خەریکن دیسان کەسێکی پێشینەدار لە حوکم و سیاسەت بە تیفتیفەی وەهمی و درۆینە دەڕازێنەوەو، وای نیشانی خەڵک دادەن، کە ئەوە ئەستێرەی سی وەیلەو گرێی نەهامەتی بەختیان دەکاتەوە.
‎بۆیە دەبێ گەنجان و نەوەی نوێی عێڕاق باش درک بەوەبکەن، کە هیچ کات ئازاری زوڵم و ژانی فەسادی بە حەبێکی ئازار شکێن و موسەکین، وەک ئەو چارەسەرەی ئێستا سیاسیە گەندەڵەکانی عێڕاق کردویانە چارەسەر، کۆتایی پێنایێ و بنبڕ نابێ، ئەمڕۆ یان سبەی سەرهەڵدەداتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت