هێرش عەبدولڕەحمان: ئەمریکا پەیامی کۆتایی دەگەیەنێت.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دوای گەڕانەوەی کازمی لە واشنتن ئەمریکا چاوەڕێی ھەنگاو و گۆڕانکاری بوو، بەڵام کازمی لە چەند کۆبونەوەیەکدا بە ئەمریکیەکان دەڵێت: توانای ئەو دیاریکراوە و ناتوانێت بە شەو و ڕۆژێک ئەوە بکات و، ڕێگاکانی بەردەمی سەختن. چەند جارێک لەگەڵ سەرکردەکانی حەشد قسەی کردووە، ھەڕەشەکان و پەیامەکانی ئەمریکایان بە ھەند وەرنەگرتوە و قسە لە ئەو وەرناگرن، بۆیە ئێوە لە ڕێگایەکی تر ھەوڵ بدەن ئاگاداریان بکەن، ئەوە بوو پۆمپیۆ لە ڕێگای بەرھەم ساڵحەوە پەیامێکی توندی نارد، ئەگەر ھەر کاتوێشایەک ئاڕاستەی باڵێۆزخانەکەیان بکرێت ڕاستەخۆ پێگەکانی میلشیاکان وێران دەکات.
دواتر پێی ووتوە ئێمە ناتوانین بەردەوام کۆمەکی حکوومەتێک بکەین، کە نەتوانێت ناوچەی سەوز بپارێزێت لە ھێرشی میلشیاکان. ئەگەر ئەوە نەکرێت، ئەمریکا سزا دەخاتە سەر تەواوی سەرکردە عیراقیەکان و، دواتر دەرگای بالێۆزخانەکەی بە کاتی دادەخات و، داوا لە تەواوی بالێۆزخانەکانی تر دەکات ھەمان کار بکەن، ئەوەش بۆ پاراستنیانە تا ئەمریکا گورز لەو ھێزانە دەوەشێنێت و کۆتای بە میلشاکان دێنت.
ئەوەی لای ئەمریکا گرنگە دەیانەوێت بەر لە وادەی ھەڵبژاردنی داھاتووی عیراق کەیسی میلشیاکان و دەستێوەردانی ئیران چارەسەر کرابێت، هەڵبژاردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە یاسای نوێی هەڵبژاردن سەرپەرشتی دەکرێت و بوکەڵە ئێرانییەکان لە ساڵی داهاتوودا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تووشی شکستێکی گەورە بکرێنو پاڵ بە میلیشیا ئێرانییەکانەوە بنێن لەناو دامەزراوە عیراقەیەکاندا ھیچ دەسەڵاتیان نەمێنت.
ئەم جارە واشنتن چاوەڕێیە بزانێت شیعەکان گوێ دەگرن واز لەو خۆشگوزارنیە دێنن کە لە سایەی ئەمریکا دەستیان کەوتوە یان بەردەوام دەبن لە دژایەتیکردنی. ئاراستەکردنی یەک فیشەک بە ڕوی باڵێۆزخانە ھەڵکەندنی گۆڕە بۆ خۆیان و میلشاکانیان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت