پرسەنامەی وتاریکورد بۆ کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمڕۆ پاش ململانییەکی چەند حەفتە لەگەڵ نەخۆشی، دواجار پیاوێکی مێرخاس و ماندونەناس و داوێن پاك و جەستەو مێشک پاک، جێی هێشتین. ئەو ئەگەرچی بە جەستە بۆ هەتا هەتایە بەجێمان دێڵێت، بەڵام میلۆدی ژیانی پڕە لە تۆنی پێکەوە ژیان و خۆشەویستی و هیوابەخش بۆ ژیانی ڕزگاری و لاوانەوە بۆ ئازادی.
کاک قادری حاجی عەلی، تا لەشۆڕشدا بوو، دەورێکی گرنگ و پێگەیەکی سیاسی و سەربازی و ئیداری هەبوو، بەڵام بێ خەوش بوو. لە هیج لەو نوسراوانەی لە ماوەی رابردوودا وەک گێڕانەوەو بەسەرهات لەشۆڕشی نوێ دا، ناوی ئەو وەک کارەکتەرێکی باس و خواست بە هەڵەو تاوان نایەتە بەرچاو و خاوەنی هیج ڕستەیەک نییە کە لەمڕۆدا بخرێتە بەرچاوی ڕەخنە.
کاکە قادری حاجی عەلی لە دوای راپەڕینیشەوە لێپرسراوی دەزگای زانیاریی و، جگە لەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دواتر کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بووە، لەو ماوەدا بە ئێستاشەوە ئەم جوامێرە لێبراوانەو بێ هیچ خەوشێک ئەرکەکانی بەرێوە بردوەو لەسەر ئاستی شەقام بەکەسێکی پاک و بێگەرد، ناوی دەرکردووە. هۆکاری جیابوونەوەشی لە یەکێتی ململانی بووە لە گەڵ ڕاستگۆیی و پاکی لە ئەرک.
کاتێکیش لەگەڵ خوا لیخۆش بوو نەوشیروان مستەفا کۆمپانیای وشەیان دەمەزراند و دواتر بزوتنەوەی گۆران، بەهیوای پێگەیەکی گرنگ بگرێتە دەست، تا لەو ڕێگایەوە بزوتنەوەیەک لە ڕووی سیاسی و ئیداری و ئۆرگانییەوە، لەهەموو ئەوانەی پێشوتر جوودا بێت و، خزمەتێکی تەواو بە دۆزی گەلەکەی و تاکی کورد بکات. بەڵام بەداخەوە سەرئەنجام لە نەبوونی دابینی خەونی ئەو و هاورێکانی ئەویشی جیهێشت.
واتا کاک قادری حاجی عەلی کارەکتەری جوان و بێگەردی نەکردە قوربانی پلەوپایەو سەرمایە، بۆیە بە جوانی لە دڵی خەڵكی کورد پەروەر و ئەوانەی بۆساتێک دەرواننە ئازادی دەمێنێتەوە.

بەرزو پیرۆز و هەمیشە بەردەوام بێت ناوی جوامێرانی هاوشێوەی قادری حاجی عەلی

لاوک کونجرینی، خاوەنی ماڵپەڕی وتاری کورد
10- 11- 2020

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت