عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا: کاک ڕێباز حەملان، بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گێڕانەوەی ڕوداوەکانی ڕابردوو وەک خۆی ئاکار و بەهایەکی جوانە بەتایبەت کاتێ کە چەند ناوێک دەهێنرێت،کەلەژیاندا نەمابن لەدۆسیەیەکی ئاڵۆزی وەک نەوت وغازدا.
لەچەند کۆبونەوەیەکدا کەکۆنوسەکانیم لای خۆم پاراستوە بەناو و واژۆی ئامادەبوانی کۆبونەوەکان بەپەرلەمانتارانی خولی چوارو وەزیرەکان، و نوێنەرو بەرپرسی چەند ژورو ئۆرگانێکی بزوتنەوەی گۆڕان بەناوو واژۆی بەڕێزیشتانەوە. بۆیە تەنها پێم باشبوو هەندێکی کەم لەنمونەی قسەکانی خۆت وەبیر بهێنمەوە لەسەر دۆسیەی نەوت وغاز، چونکە لەدیدارێکتدا باس لەوەدەکەیت کەخوالێخۆشبوان کاک نەوشروان و کاک قادری حاجی عەلی ئاگاداری دۆسیەی نەوت و ڕێککەوتنی پەنجاساڵەن، ولەلایەن دکتۆر ئاشتی هەورامیەوە وردەکارییەکەیان بۆشیکراوەتەوە.
جارێ پێویستە ئەو ڕاستیە بزانرێت کەکاک نەوشیروان بەمەرجی شەفافیەت لەپڕۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت، و خەرجکردنی داهاتەکەی لەپێناوخۆشگوزەرانی هاوڵاتیاندا لەگەڵ فرۆشتنیدابوە، دواتریش باش دەرکەوت کەچەندە ناشەفافەو لەجیاتی ڕەحمەتیش بۆهاوڵاتیان بووبە میحنەت و زەحمەت.
من لێرەدا تەنها هەندێ لەنمونەی قسەکانی خۆت وەک خۆیی و بێ زیادوکەم دەهێنمەوە بیرت، کە لە چەند کۆبونەوەیەکدا کردنت گەر نا پێویستە بەوردی وەڵامت بدرێتەوە، تۆ وتت:
ـــ لەکۆبونەوەم لەگەڵ کاک نێچیرڤان بەڕوونی وتومە کە لەمەودوا هیچ کۆنوسێکی ئەنجومەنی نەوت و گاز واژۆ ناکەم،و تائێستاش خۆمان پاراستوە لەبەر ناسکی زروفەکە، بۆیەلەمەودوا بەوشێوەیە قبوڵی ناکەین.( کۆبونەوەی 8- 11 – 2014 هۆڵی جڤات لەسلێمانی)
ـــ داهاتی فەرمی نەوت ئەوەی بەبۆری دەفرۆشرێت دێتەوەسەرداهاتی هەرێم، وەتەنها دکتۆر ئاشتی هەورامی واژۆی کردوەو من واژۆم لەسەر هیچ شتێ نەکردوە. ( کۆبونەوەی 8- 11- 2014 سلێمانی )
ـــ من واژۆی شەش نوسراو و ڕاپۆرتم نەکردوە کەتایبەت بوە بە نەوت و غاز، چونکە وتومە من شارەزای بواری نەوت و غازنیم، ئەوەشت وت کەتاڕۆژێ درەنگتر یاسای سندوقی داهاتەکانی نەوت و غاز پەسەندبکرێت پارتی قازانجی لێدەکات. ( کۆبونەوەی 16/15ی 1ی 2015 هەولێر)
ـــ تائێستا ڕێگا نەدراوە بەچاودێری دارایی کەبچێتە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان. (کۆبونەوەی 15/16- 1- 2015 هەولێر)
باشە کەگۆڕان و کاک نەوشیروان ئاگاداری دۆسیەی نەوت و ڕێککەوتنی پەنجاساڵە بوون خێربوو تۆ واژۆت لەسەر شەش نوسراو و ڕاپۆرت نەکرد، و بەکاک نێچیرڤانیشت وتبوو هیچ کۆنوسێکی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ نەوت و غار واژۆناکەم، و لەمەودواش بەوشێوەیە قبوڵی ناکەین.
ئاخەر چ لۆژیکێکە وەزیرێکی گۆڕان کەڕێکخەرەکەی ئاگاداری دۆسیەی نەوت و غازبێت، بەڵام واژۆی هیچ کۆنوس و ڕاپۆرتێکی ئەنجومەنێک نەکات کەئەندام بێت تێیدا، یاخود ئاگادار کراویت لەلایەن گۆڕان و ڕێکخەرەکەیەوە کەبەهۆی ناشەفافی و ئاڵۆزی دۆسیەکە هیچ کۆنوسێک واژۆنەکەیت.
خوازیارم کەڕوداوەکان بە ئەمانەتەوەو وەک خۆی بگێڕدرێتەوە نەک بە پێچەوانەوەو ڕاستیەکان بشێوێنرێت.

ــــ عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا ….. بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان لەخولی چواری پەرلەمانی کوردستان

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت