بەیاننامەی گروپی کۆتا وێنەی ساڵ.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەژێر ناوی وێنەی کۆتا ی ساڵ وێنەیەک بگرەو، بۆ ساڵێکی تر وێنەی ئەمساڵت لەبەرچاو بێت.
گروپی کۆتا وێنەی ساڵ لە ڕۆژی 26- 12- 2020 دامەزرا، ئەم ڕۆژەدەکەینە ڕۆژی کۆکردنەوەی وێنەکانی ساڵ بەساڵ، بۆ ئەوەی لە هزری هەمواندا وێنەی ساڵی ڕابردوو بچێتە ئەرشیفی یەک بەیەکمانەوە.
کورد داهێننانی نییە لە هەر سێکتەرێکی بیرەوەرییەکاندا، بۆیە ئێمە هەستاین بە دامەزراندنی گروپێک کە پانتایی سنوورەکان ببڕێت و لە چەقی کوردا مێژووی ئەم شانازییەی پێ ببڕێت.
هاوڵاتیانی کورد، ڕۆژی 27- 12-2020هەوڵ بدەو لەبیری مەکە، کۆتا وێنەی خۆت و خاو خێزانت لەسەر بەشی خۆت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دابنێ و شانازی بەم ڕۆژەوە بکە. هەوڵ بدە لە هەر وڵاتێکی، پڕوپاگەندە بۆ ئەم گروپە بکەو هاوڕێکانت لە نەتەوەکانی تر ئاگادار بکەرەوەو هانیان بدە ئەوانیش بەشدار بن لە شانازی ئەم ڕۆژەدا.

ئاسۆ ژیان دۆست
لەتیف فاتیح فەرەج
ئارام قزلەری
لاوک کونجرین

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت