عەبدولڕەحمان عەلی: دانیشتوانی هەرێم، پێشبینی و ئاماری سەیر و جیاواز.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێک لەگرفتەسەرەکیەکان ئەنجام نەدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانە لەکات و ساتی خۆیدا،کە ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ نەبون و دەستنەخستنی ئاماری وردو متمانەپێکراو لەعێراق بەگشتی وهەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
بەپێی پێشبینیەکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بۆکۆتایی ساڵی (٢٠٢٠) ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی بە ( ٦ ملیۆن و ١٧١ هەزارو ٨٣ )کەس خەمڵاندوە
کەژمارەکان بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
ــ هەولێر ( ٢ ملیۆن و٢٥٤هەزارو ٤٢٢ )کەس.
ــ سلێمانی (٢ ملیۆن و١٥٢ هەزارو ٧١٧ )کەس.
ــ دهۆک ( ١ ملیۆن ٦٤٨ هەزارو ٦١١ )کەس.
ــ هەڵەبجە (١١٥ هەزارو ٣٣٣) کەس.
بەڵام بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراقی بێت ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ( ە ملیۆن و ٤٥٠ هەزار)کەسە، بەم شێوەیەی خوارەوە کەدابەشبوە بەسەر هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک ، وەهەڵەبجە وەک پارێزگا لەئامارەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا هەژمارنەکراوەو لەسەرسلێمانی هەژمارە ، بەم شێوەیە:
ــ هەولێر( ١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار)کەس .
ــ سلێمانی (٢ ملیۆن و٢٥٠ هەزار) کەس.
ــ دهۆک (١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار) کەس .

بەپێی ئەم دوو ئامارە بێت کەهەردوکیان لەلایەن دوو دەزگاودامەزراوەی تایبەتمەندی عێراق وهەرێمی کوردستانەوەخەمڵێنراوەو بڵاوکراونەتەوە، ئەوا جیاوازییەکی زۆر دەبینرێت لەنێوان ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستاندا.
کەزیاترە لە ( ٧٢١)هەزار کەس.
ئەوەی جێگای تێڕامانە جیاوازییەکە لەهەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆکدایە، بەشێوەیەک بەپێی پێشبینی دەستەی ئاماری هەرێم ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێری بۆکۆتایی ساڵی (٢٠٢٠) بە ( ٢ ملیۆن و٢٥٤هەزارو ٤٢٢) کەس دیاریکردوە، بەڵام بەپێی داتاکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتوانی هەولێری بە ( ١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار)کەس خەمڵاندوە.
ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای دهۆکیش بەپێی پێشبینیەکەی دەستەی ئاماری هەرێم بۆکۆتایی ساڵی ( ٢٠٢٠) بریتیەلە ( ١ ملیۆن و٦٤٨ هەزارو ٦١١) کەس ،بەڵام بەپێی پێشبینی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکەی بە ( ١ ملیۆن و٣٠٠ هەزار)کەس خەمڵاندوە .
پرسیارەکە کەجێی تێڕامانە ئەوەیە کە بۆچی دەبێت جیاوازی پێشبینی وخەمڵاندنی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لەنێوان دەستەی ئاماری هەرێم و وەزارەتی پلاندانانی عێراق زیاتربێت لە (٧٢١)هەزارکەس، لەوەش جێی تێڕامانتر ئەوەیە کەبۆچی زیاتر لە ( ٧٠٠) هەزارکەسی جیاوازییەکە لەزیادبونی ژمارەی دانیشتوان بەپێی ئامارەکەی دەستەی ئاماری هەرێم لەهەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆکدان.
ئەم بابەتە پێویستی بەڕوونکردنەوەی متمانەپێکراوی هەردوو لایەنی پەیوەندیداری هەرێم و حکومەتی ناوەندو بەدواداچونی ئەو لایەنانە هەیە کەچاودێرن بەسەر دامەزراوەودەزگاکانی حکومەتی هەرێم وعێراقیش.
چونکەجیاوازییەکی لەوچەشنە لەژمارەیەکی کەمی چەندملیۆنی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت پارێزگاکانی هەرێمیش لەنێوان هەرێم و ناوەند نیشانەی گەورەی پرسیار هەڵدەگرێت، و ئەم بابەتە نابێت بەسانایی سەیربکرێت، چونکەلەسەر بنچینەی ژمارەی دانیشتوان زۆرینەی کاروپڕۆژەکان و هەڵبژاردنەکان دەکرێن، بۆیە پێویستی بە بەدواداچون و چاودێری وردو چڕوپڕهەیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت