عوسمان عومەر: لافاوەکەى نوح لەنێوان داستان و ڕاستى دا/ بەشى سێهەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لافاو لاى هیندیەکان:
لەکەلتورو کەلەپورو ڕۆشنبیرى هیندا داستانێک هاوشێوەى لافاوى ئەوانەى وولاتى میزۆپۆتامیا بەرچاو دەکەوێ، لە داستانە هێندیەکەدا شاتاباساو ماها باهاراتا پالەوانى چیرۆکەکەمان و هاوشێوەى نوحە, ئەفسانەکە وایە گوایە مانو ماسیەکى گچکەى ڕزگار کردوە, کاتێ ماسى زل و گەورە بوە ئەو چاکەیەى مانوى لەبەرچاوبووە پێى ڕاگەیاندوە کە نزیکە لافاوێک ڕووبدات بۆیە کەشتیەک بنیات بنێ. فێریشى کردووە چۆن دروستى کات و مانو ئەو کەشتیەى بە هەردوو پەرکەێچکەى ماسیەکەوە بەستوە, ماسیەکەبلەکاتى لافاوەکە ڕایکێشاوەولەسەر شاخێک بەناوى هیسمافات گیرساندویەتەوە.

لافاو لاى چینیەکان
لاى چینیەکانیش ئەفسانەى لافاو بونى هەیە، بەم شێوەیە پیاوێک بەناوى (یاو)لەگەل حەوت کەسى دیکە لەکەشتیەدا خۆى و هاوژینى 3 کوڕى بەقەدەر ئەوانیش مێینە لە لافاوێک کە زەوى وێران کردووە, لەو داستانە جگە لەباو بۆران و هەورە بروسکە بومە لەرزەشى لەگەڵ بووە، سەرچاوەى ئاو لەهەموو لایەکەو وورژمى هێناوە, ئەوانە بەهۆى ئەو کەشتیەوە ڕزگاریان بووە دواتر هەرخۆیان زەوییان ئاوەدان کردۆتەوە.

لافاو لاى ڕووسەکان:
لەکەلتورى میللى روسەکان دا گوایە شەیتان دنەى هاوژینى نوحى داوە, شەرابێکى سەرخۆشکەرى پێداوە بۆئەوەى نهێنى دروستکردنى کەشتیەکە ئاشکرا بکات، بەمەش شەیتان خۆى خزاندۆتە ناو کەشتیەکە بەهاوکارى هاوژینى نوح بۆ نوقم کرنى کەشتیەکەو سەرنشینەکانى.

لافاو لاى یۆنانیەکان
گەورە خوداوەند ئۆلیمپ زیۆس ئەفسانەیەکى یۆنانى سەبارەت بە لافاو کە پێمان گەیشتوە, کاتێ تووڕە بوە بڕیارى لەناوبردنى جیهان و خنکاندنى خەلکەخراپەکارەکان بەلافاوێکى بەربڵاو لەناوبەرێت بۆ ماوەى 9 ڕۆژ هەموانى لەناو برد، تەنها دیکلیۆن و پیراى هاوژینى کە هاوبەشى تاوانکار نەبون، زیۆس ئاگادارى کردن لەو لافاوە و کەشتیەکیان بنیات ناو رزگاریان بوو, دواتر لەسەردەستى دۆکالیۆن و هاوژینەکەى مرۆڤایەتییان گەراندوە بۆ ژیان.

لافاوەکە لاى ئەفریکاییەکان:
لەکلتورى میللى ئەفریقیەکان دا چیرۆکێک لە کامیرۆن دەگێڕێتەوە گوایە بزنێک کچێکى خۆش ویستوە, بزنەکە بەکچکەى ڕاگەیاندوە کە لافاوێک پەیدا دەبێ و ئامۆژگارى کردوە کە گوندەکە جێ بهێڵێت خۆى و خوشکەکەى پێش ئەوەی لە لافاوەکە بخکنێن و لەتەنزانیاش گەلەکەیان باس لە لافاوێک دەکەن ڕووبدات، بەلام خوداوەند ئامۆژگارى دوو پیاوى کرد کەکەشتیەک بنیات بنێن و هەموو جۆرە تۆوێک و هەموو جۆرە گیاندارێک لەگەل خۆیان سوارى کەشتیەکە بکەن تا دواتر زەوى و ژیان زیندوو بکەنەوە.

لافاوەکە لە هەردوو ئەمریکا:
هاواى سەر بە وولاتە یەکگرتوەکانى ئەمریکایە, لەیەکێ لە ئەفسانە میلیەکانیان دەگێڕنەوە کە پیاوێک بەناوى نۆیۆ کەشتیەکى زەبەلاحى دروستکردوە لە شێوەى خانوو پڕى کردوە لە گیاندار پێش ئەوەى لافاو ئەو دنیا پر خراپەیە وێران کات ئەویش خوى و خێزانەکەى رزگاریان بوە, هەروەها دانیشتوانى ئەمریکاى باکوور بەدرێژایی خۆرهەلات و خۆرئاواکەىداستانى لافاو دەگێرنەوە بۆنمونە ئەفسانەیەک دەلێت ئەنیشینابى لەناوچەى دەریاچەگەورەکان, لافاوێک دروست بووە بۆ کۆتایی هێنان بە زۆردارى گەلى ئەوناوچەیە تەنها پالەوانە نیشتیمانیەکەیان ڕزگارى بووە بە ناوى نانابۆزۆ و زۆرێک لەگیانداران, لە ئالانکاى ئەمریکاى لاتینیش 1100 ساڵ پ.ز ئەفسانەیەکى لافاو بونى هەیە لەناویان گوایە خواوەند فیراکوتشا هەموو مرۆڤایەتى لە دەریاچەى تیتیکاکا هیشتۆتەوە لەگەل گیانداران دواتر زەوییان ئاوەدان کردۆتەوە.

لافاو لاى ئەوروپاییەکان:
چەند داستانێکى ئایرلەندى باس لەشاژنێک دەکات بەکەشتیەکەوە ماوەى حەوت ساڵ لە ئاودا بون تا ڕزگاریان بێت لە لافاوێک کە سەرتاسەرى ئایرلەنداى گرتۆتەوە, لەباکورى ئەوروپا واتە دانیمارک و نەرویج و سوید بە وولاتانى ئەسکەندەنافى ناسراون باس لە رزگاربونى بلغامیر دەکات لە لافایکى مەزن بەکەشتیەکى زەبەلاحەوە.لە لیتوانیا ئەویش هەر لەباکورى ئەوروپا دەژمێردرێ باس لە لافاوێک دەکەن بەشێوەیەکى گالتە ئامێز بۆ زرگار بونى خەلکە باش و چاکەکارەکان گوایە خواوەند تێکوڵە بندوقێکى بۆ ناردون جۆتێ نێرو مێ وگیاندار,لەسەر شاخێکى بەر گیرساندونیەتەوە.
داستانى لافاو بە شێوازو گیرانەوانەى گەلان لەسەر ئاستى جیهان کە بلاوبۆتەوە لە ساڵ و کاتى جیاوازدا بێ ئەوەى هیچ پەیوەندیەک لەنێوان ئەو گەلانە بونى هەبوبێ لە رەگەز و زمان و ئاین و، دەتوانرێ بگوترێ کە لافاوەکە بە واقیعى بونى هەیە، بەلام پرسیارە جەوهەریەکە ئەوە ئایا ئەو لافاوە هەموو گۆى زەوى گرتۆتەوە؟ یا لافاوەکە ناوچەیی بووە، بەلام ئەو داستانە گواستراوەتەوە بە مرورى زەمەن لەناو گەلان دا تەشەنەى کردوە.

گەلانى ئەسکیمۆش باس لە لافاوێک دەکەن کە مرۆڤایەتى لەناو بردوە.

گومانەکان لە داستانى لافاوەکە
داستانى لافاوەکەى نوح یەکێکە لەو داستانە جیهانى داگیرکردوە زۆر سەرنجى خەلکى بۆ لاى خۆى راکێشاوە لە دێرزەمانەوە دواى ئەوەى لە تەورات و ئینجیل و قورئانیش باسى لێوە کراوە گەر زیادە ڕۆیی نەبێ رەنگبێ زیاتر لە 500 داستانى لافاو لاى گەلان بەرچاو بکەوێ.داستانى ئەم لافاوە جێگەى گومانە لە ئاین و سروش وپەیامبەران و کتێبە پیرۆزەکان بۆنمونە گومانەکان لەکۆنەوە بونى هەبوە.
• یەکێ لەپیتۆڵە رۆمانیەکان لەسەدەى دووەمى زاینى دەلێت ئایا گونجاوە کەشتیەک بەو زەبەلاحیەوە پربێ لە مرۆڤ و گیاندار و بالندە لەهەموو جۆرەکان کە باس لەوە دەکات مەبەسى سەفر التکوینە ئەوانەى تەوراتیان نوسیوەتەوە چۆن دەگونجێ کەشتیەک بە درێژى 30 باڵو پانى 50 باڵ وبەرزى یا قولایی 30 بال بێ بە3 نهۆم دروست کرابێ و بە نالۆژێکى دەزانن کە هەزاران مرۆڤ وبالندەو گیاندارو زیندەوەر ئەوپیتۆلە یا فەیلەسوفەڕۆمانیە دەلیت تەنها جۆرى جاڵجالۆکە 16 هەزار جۆرە بەلام ئەوەشى لەبەرچاو گرتووە گەورەیی وزەبەلاحى کەشتیەکە دەلێت لەسەدەى پێنجەمى زاینى سەرکردەى بەناوبانگى چین زینگ هى کەشتیەکى لەو جۆرە و بەوگەورەییە بنیات ناوە.
• یەکێکى دیکە لەگومانەکان ئەوە ئەو جۆرە بالندانەو زیندەورو گیاندارانە چۆن پێکەوە هەلییان کردوە ئایا جاجالۆکەیەک حەزى لێ نەبوە مێشێک بخوات یا بۆقیک بەزمانى مێشک یا شتێکى دیکە قوت بدات لە برسان؟
• لەسەدەى پێنجەمى زاینى قەشەى بەناوبانگ تیۆدۆریت گومانێکى لا دروست بووە چۆن نوح توانیویەتى ئەم هەموو جۆرە گیاندارو ئاژەل و بالندەو کۆبکاتەوە ئایا هەموو سەررووى زەوى گەراوە؟ منیش دەلێم ئایا گەیشتۆتە ئوسترالیا تا کەنغەر هەلگرێ یا گەیشتۆتە تەوەرى باکور تا وورچێکى تەوەرى سپى هەلگرێ؟
• گومانێک ئەو بیروبۆچونە بەتاڵ دەکاتەوە کەکەشتیەکەى نوح لەسەرشاخى ئارارات یاجودى سنورى تورکیا و ئەرمینیاگیرسابێتەوە دواى ئەوەى ساڵى 2005 دەستەیەکى نێردراوى زانستى هەولى دیاریکردنى شوێنى ئەو کەشتیەیان دا لەئەنجام گەیشتنە ئەوەى ئەستەمە بتوانرێ پارچەکانى کەشتیە بدۆزرێتەوە، چونکە ساڵى 1840ى زاینى گرکانێک لەو شاخە رووى داوە.http://metroplit-bishoy.com/
• بۆچی نەتەوەی نوح تاکە نەتەوەی سەر زەوی بوون لەو دەمەدا، هۆی چی بوو تەنیا لەو ڕووبەرە پەستێنرابوون، ئایا ئەمە لەگەڵ سروشتی مرۆڤ دەگونجێت؟
• ئەم رووداوە بۆ سەردەمانێکی یەکجار کۆن دەگەڕێتەوە لە مێژوو، چۆن توانرا کەشتییەکی گەورەی سێ نهۆمی بەم شێوەیە تەنیا لە دار و بەبێ بوونی کانزاکان دروست بکرێ؟ دەبێ چەند داری تێدا بەکار هاتبێت، ئایە دار بەبێ بڕینەوە و چاککردن و لووسکردن و بەتەختەکردن سوودی چییە؟ پاشان ئەم کەشتییە مەزنە پێویستی بە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکار هەیە بۆ دروستکردنی، چۆن بە نوح و ئەوانەی لەگەڵی بوون کارێکی ئەوا ئەنجام درا؟
• دەبێ بەچی و چۆن نوح بەدوای ئەو ملیۆنان جۆرانە گەڕابێ لە جیهاندا؟ چۆن گەیشتە قووڵایی بیابانی گەرم و سەهۆڵبەندەکان بۆ ڕزگارکردنی جووتێک لە زیندەوەران؟ پاشان بەچی گوێزرانەوە، خۆ لەپشت نەکراون، ئایە هیچ ئامێرێک و ماشێنێک هەبووە لەو ڕۆژگارەدا؟ ئایە گواستنەوەی زیندەوەرانی کیشوەرەکانی دیکە و هێنانیان بۆ لای کەشتییەکە، دەبێ چەند ملیۆن قەفەزی ئاسنین و شووشەیی و پلاستیکی پێویست بووبێ، لە کاتێکدا ئەو کەرستانە لەو سەردەمەدادەگمەن بووە یا هەر نەبونە؟لەڕۆژگارى ئەمڕۆ بەو هەموو پێشکەوتنەى تەکنەلۆژیا، بۆ نموونە وڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمریکاش بە گشت توانایەکیەوە ، ئایا پێی دەکرێت نێرینەیەک و مێینەیەک لە سەرلەبەری ڕوەک و ئاژەڵ و مەگەزو گیاندارەکانى جیهان کۆبکاتەوە؟
• ئەگەر ئاژەڵەکان خۆبەخۆش هاتبن، چۆن ئاژەلانی ئەمریکا و ئوسترالیا توانیان زەریاکان ببڕن و بگەنە نوح، پاش لافاوەکەش بگەڕێنەوە زێدی خۆیان؟ ئایا ورچی تەوەرى دەتونێت بیابان ببڕێت؟ تیمساح دەشێ لە ئاوی سوێردا مەلە بکات؟ چۆن ماسییەکانی ئاوی سازگار لە ژیاندا مانەوە پاش تێکەڵبوونی ئاوی سووێری لافاوەکە؟ پێچەوانەی ئەمە، ئایە کەمبوونەوەی سووێری ئاوی دەریاکان بە هۆی بارانەوە، کاریگەری نییە لەسەر گشت زیندەوەرە ئاوییەکان؟
• قەبارەی کەشتییەکە هەر چەند گەورە بووبێ، ناکرێ جێی ئەو هەموو زیندەوەرەی تێدا ببێتەوە. ئەگەر لە هەموو لایەکەوە داخراو بووبێ تا باران نەچێتە ناوی، ئەی چۆن هەناسەیان داوە؟ چۆن شوێنێکی سارد بۆ ئاژەڵی ناوچەی سارد و شوێنی گەرم بۆ ئاژەڵی دەڤەڕە گەرمەکان دابین کرا؟
• چۆن توانرا ڕۆژانە بەو چەند کەسە کەمە، خۆراک (بەگوێرەی تەوڕات 150 ڕۆژ) بۆ ئەو هەموو بوونەوەرە دابین بکرێت؟ پاشان ئایە نابێ ئەوە ڕەچاو بکرێت کە گەلەک لە ئاژەڵ و مەگەزەکان یەکدی دەخۆن؟ چۆن ئەمانە جیاکرانەوە لە یەک، ئایە شێر و مەڕ بەیەکەوە دەبن، باڵندە دەبێ ئەو دەمە بۆچی وازی لە خواردنی مەگەز هێنابێ؟ ئەی سەدان تۆن لە پاشەڕۆک و بۆنە پیسەکەی چی لێکرا؟
• دەشێ ئاسایی بێت کە ئەو هەموو ساڵە نەتەوەیەک ئامۆژگاری بکرێ و خەڵکەکانی ئاگادار بکرێنەوە لە سزای خوا، کەچی گوێڕایەڵ نەبن. بەڵام نوح لەبەرچاویان ساڵانێکی دورودرێژ خەریکی دروستکردنی کەشتی بوو، پاشان کە بینییان ئەوا بارانێکی یەکجار بەخوڕ و نائاسایی دەبارێت، چۆن پەشیمان نەبووەنەوە و باوەڕیان بە خواکەی نوح نەکرد؟
• پاش لافاوەکە و هاتنە دەرەوەیان لە کەشتییەکە، مرۆڤەکان و ئاژەڵەکان و زیندەوەرانی دیکە چۆن توانییان بژین بەبێ بوونی خۆراک، ئایە ژینگە پێویستی بە کات نییە، تا ببووژێتەوە؟- نەک ئاژەڵەکان، ئەی مرۆڤەکان بەچی جارێکی دیکە بە هەموو لایەکی جیهان بڵاو بوونەوە؟ بۆ هیندەسوورەکانی ئەمریکا و جێنشینە ڕەسەنەکانی ئوسترالیا لەو ناوچانەی خۆیاندا هەن، لەبەرچیش بوونە خاوەن ئاین و زمان و کولتوورێکی یەکجار جیاواز، ئایە گشت مرۆڤەکان هاوئاین و هاوزمان نەبوون، بۆچی ئەو شتگەلانەیان بۆ نەوەکانیان نەگواستەوە؟
• بۆچی خوا وەک ئەوەی لە ئاینەکاندا ناسراوە چاوەڕێی رۆژی دوایی نەکرد بۆ سزادانی بێباوەڕان و گومڕاکان؟ چۆن دەبێ ئەمانە لەسەر زەوی سزا بدرێن؟ لە دوارۆژیش سزا بدرێن؟ کوا دادپەروەری؟ بۆ هەمیشە دوو کۆمەڵمان هەن، یەکێک لێرە و لەوێ سزا دەدرێت، هی واش هەیە تەنیا لە ڕۆژی دوایی؟
• ئایا بۆمان هەیە بپرسین، بۆچی ڕوەک و ئاژەڵ لەناوبران؟ یان منداڵی ساوا بۆ بهێنرێتە ڕیزی گومڕاو تاوانکاران؟ بۆچى شوێنەواری گشت ئەوەی مرۆڤ دروستی کردبوو، پاش ئەو ڕووداوە چەندە مەترسیدار و تۆقێنەر بووبێ لە بینینی ئەو کاولگەیە و هەزران لاشە شێواو و ڕزیوەی ئاژەڵان و ئەو کەسانەی کەسوکار و ناسیاو بوونە لە ژن و مناڵان؟ ئایە ئەم کۆمەڵکوژییە و لەناوبردنە یەکجارەکییە کاری خوایەکی بەخشندە و میهرەبانی بێسنوورە؟ چۆن دەبێ خواوەندێکی تووڕە و بێبەزەیی بڕیار بدات، مرۆڤەکانی سەر زەوی بە منداڵە ساوایەکان و گشت ئاژەڵ و ڕوەکێک لەناو ببات، تەنیا لەبەرئەوەی بە بەبوونی بەڵگە، باوەڕیان بە خوای ئاینەکەیان نییە.
• جگە لەمانە ئەگەر لافاوەکە ناوچەیی بووبێ و تەنیا لەم ڕووبەرە بەرتەسکەدا ڕووی دابێ ( پەرچو -ئیعجازى) ئەم ئەفسانەیە لە چیدایە؟
پێش ئەوەی بچینە سەر ڕەخنە زانستییەکان، بە پێویستی دەزانین لەسەر بنەمایەکی لۆژیکی بڕوانینە لایەنەکانی ئەم داستانە لە ڕێگەى چەند پرسیارێکەوە چەند خاڵێ دەستنیشان بکەین سەرەتا زۆر لەوانەی دەیانەوێت ئەم چیرۆکە لەگەڵ ڕاستیدا بگونجێنن، دەڵێن گوایە خودا هەموو زەوی دانەپۆشى بەئاوی لافاوەکە، چونکە دەزانن ئەمەیان هەرگیز لەگەڵ لۆژیک و زانست یەک ناگرێتەوە. هەرچەندە لە دێڕەکانی پێشوو بۆمان ڕوون بووەوە کە چیرۆکەکە لە بنچینەوە لە تەوڕاتی جووەکان وەرگیراوە، لەوێشدا گوتراوە کە لافاوەکە جیهانی بوو، هەر لەبەرئەوەش بووە داوا لە نوح کراوە لە هەر جۆرە بوونەوەرێکی زیندوو جووتێک هەڵبژێرێت بۆ ناو کەشتییەکەی، ئەگەر وا نەبووایە چی پێویستی بەوە نەدەکرد، چونکە ناوچەکانی دیکە گشت زیندەوەرێکی لێ هەبووە. یان بۆ کۆچیان نەکرد بۆ شوێنێکی دیکە؟ یاخۆ بۆچى خودا تەنیا بێباوەرانی نەکوشت و تەواو؟ بۆچی جیهانی کاول کرد؟
دواجار پێویستە ئاماژە بەوەش بدەین کە هیچ پێویست بەوە ناکات ئاینداران بێن و کۆمەڵێک ڕاڤەی نالۆژیکی و نازانستی دوور لە هۆشمەندی بهێننەوە. چونکە دەکارن بیر لە چەندان شێوازی جیاجیا بکەنەوە وەک چارەسەرێک بۆ ئەم بابەتانە لەوانەش: کۆمەڵێک هەن وای دەبینن کە ئەم ڕووداوە لەڕێی پەرچوەوە بووبێ، بەوەی خوا لەڕێی پۆلە فریشتەیەکەوە بە ویستی خۆی، توانی بەدکاران لەناو ببات و چاکەکار و باوەڕدارانی بپارێزێت، بەبێ پێویستبوون بە چاودێری مرۆڤیش، هەموو زیندەوەرەکانی بۆ شوێنێکی ئارام برد، پاشانیش دابەشی کردنەوە بۆ ناوچە جیاجیاکانی خۆیان؟زۆرێک لە ئایندارانی دیکەش هەن، لەو چیرۆکانە دەڕوانن وەک هێمایەک کە گێڕانەوەیان تەنیا وانەیەک بێت بۆ پەند لێوەرگرتن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت