عوسمان عومەر: لافاوەکەى نوح لەنێوان داستان و ڕاستى دا/ بەشى چوارەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گومان و سەرنج و پرسیارەکان هیندە زۆرن گەر لەسەرى بڕۆێن زۆرى دەوێت، بەلام کێشەکە لێرەدا ئەوانە نین کە باوەڕ بەو چیڕۆکە سادە و ساویلکانە دەکەن، بگرە ئەوانەن لەبەر بڕوادارییان هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە پاکانەی بۆ بکەن. چونکە لافاوەکەی نوح وەک ئەفسانەیەکی وێناکراوە لەبیروهزى کەسانێکی سادە و ساوێلکەو نەشارەزا بە سروشت و دیاردەکانی خراوەتە ڕوو.
دواى ئەوەى باس و خواسى ئەو لافاوەمان لاى هەندێ گەل و ژیاریەکان خستە ڕوو، کۆمەلێ گومان و سەرنجیش خرایە ڕوو. وا پێویست دەکات لاى هەرسێ ئاینە ئاسمانیەکە سەبارەت بەو لافاوە بزانین چێ گوتراوە.

نوح لاى جولەکە
بەپێى مێژونوسان و ئەکادیمیان تەوراتى جولەکە بەیەکەم کتێبى ئاسمانى دادەنرێ کەباسى لافاوەکەى نوحى کردبێ، کەبریتییە لەچەند دەستنوسێک لەلایەن چەند نوسەرێکەوە نوسراون, لەسەدەى پێنجەمى پ. ز زۆربەیان کۆکراونەتەوە. ئەفسانە یا داستانى لافاوەکەى نوح لە تەورات سفر التکوین لە 6 تا 9 باسکراوە بەکورتى خواوەند هەستى بەخراپەکاریى مرۆڤ کرد لەسەر زەوى، دلتەنگ و پەشیمان بوو کە مرۆڤى دروست کرد و بریارى دا کە تۆوى مرۆڤایەتى و گیاندارەکان لەسەر زەوى نەهێلێ، تەنها نوح نەبێت کە پیاوچاک بوە فەرمانى پێکراوە کە کەشتیەک بنیات بنێ و هەرسێ کورەکەى سام و حام و یافث هاوچینەکانیان بە پێى گێرانەوە تەوراتیەکە خواوەند ئەو هەموو گیاندارو زیندەوەرو بالندەیەى خستۆتە ناو کەشتیەکەوە. باران 40 رۆژ و شەو باریوە. دواى وەستانى باران کەشتیەکە لەسەر شاخى ئارارات گیرساوەتەوە. لەتەورات دەلێت دواى دەرچونى نوح لەتابوت یا فللک، واتە کەشتى بەپیى تەورات ماوەى مانەوەى نوح لەسەرکەشتیەکە گەیشتۆتە چەند مانگێ، بەلام لاى سۆمەریەکان 6 رۆژ و شەو بوە و لاى بابلیەکان 7 شەو رۆژ بوە. لە وولاتى عیبرانیەکان ( فەلەستین و ئیسرائیل) هیچ لافاوێک رووى نەداوە، بەلام نوسەرى تەورات زۆر زیرەکانە باس لەوە دەکات کە نوح بۆجارى دووەم کۆترى بەرەلا کردوە لەوسەرەوە بە چلێ زەیتونەوە گەراوەتەوە واتە جوگرافیایەکى داوەتە گیرانەوە تەوراتیەکەى، چونکە زەیتون تەنها لە وولاتى شام هەبوە بەواتاى چلى زەیتون واتە ئاشتى ئارامى دەگەیەنێ. (قصة الاديان – قصة الطوفان بين الحقيقة والأسطورة والإقتباس)
هەر بەپێى تەورات بێ نوح نەوەى نۆیەم یا دەیەمى ئادەم بووە ئەوکاتەى نوح پێى سپێردرا کە کەشتیەکە بنیات بنێت تەمەنى 600 ساڵ بووەو 350 ساڵ دواى لافاوەکەش ژیاوە کاتێ کۆچى دوایی کردووە تەمەنى 950 ساڵ بوە, سامى کورى نوح لەهەمویان گەورەتر بوە تەمەنى 98 ساڵ بوە 5 کوڕى هەبوە بەناوەکانى عیلام، ئاشور، ئارام و ئەرباجشاد و ولود. ئاشوریەکان عیبرانیەکان و ئارامیەکان و عەرەب لەنەوەى سامن، یافثى کوڕى نوح لەهەمویان بچوکتر بوە گەلانى ئەوروپى نەوەى ئەون و فارس و یۆنانیەکان و میدیەکان و کورد و ئایرلەندى و هەنگارى و سلۆفاک و ئیتالیەکان نەوەى ئەون. حام باوکى گەلانى ئەفریقاییە میسریە کۆنەکان و ئەمازیغیەکانە. ئەحمەد سوسەى میژوو نوس دەلێت ئەو تەمەنانەى لەتەورات دا هاتوە هەموى خەیالیە لەسۆمەریەکانەوە گوایە 8 پادشا حوکمران بون پیش لافاوەکە واتە تەمەنیان 241.000 ساڵ بووە، زانایانى ئارکیۆلۆژى نەگەیشتونەتە ئەو ڕاستیە.

کریستیانەکان و نوح
بەپێى پەیمانى نوێ لە کتێبى پیرۆز (ئینجیل) بەتایبەت لە ئینجیلى مرقس نوح دخاتە پێگەى ئیبراهیم و یەعقوب پەیامبەر و ئاماژە بەوە دەدات کە دروستکردنى کەشتیەکە 120 ساڵى پێچوە. ئەوەش لەسەدەى یەکەمى لەدایک بونى مەسیح لەتۆمارکراوەکان دا هاتوە. بەلام لە شوێنێکى دیکەدا هاتوە لەپەیمانى نوێ باسى لافاوەکە وەک لە سفر التکوین دا هاتوە نەکراوە داستانى لافاوەکە لە ئینجیلیشدا بەدەقی بنەڕەتی تەوڕات لە نامەی یەکەم و دووەمی پەتڕسدا دەبیندرێتکە بۆ پەرتەوازەکان و ئاوارەکانى وولاتى بنطس و گەلاتیەوکبدوکیە. لە نامەکەى دا هاتوە خواستى نوح بۆ هۆزەکەى مژدەو هیمایەکە بۆ رزگارى مەعمودیە. ئەمەش بەڵگەیەکی ئاشکرایە کە لافاوەکە جیهانی بووە، نەک تەنیا لە ناوچەیەکی تایبەتی بێت. کەواتە ئینجیل سەرلەبەری چیرۆکەکە پشتڕاست دەکاتەوە و هاوڕایە لەگەڵ ئەوەی لەلای جووەکاندا هەبووە. کرستییانەکان ئەو کارەساتەیان خستۆتە چوارچێوەی فەلسەفەیەکی خواناسی، سەرتاپای لافاوەکە و بانگەوازی نوح بۆ نەتەوەکەی، وەک ئاوی (مەعمودییە -گیانشۆرین) و پاککرەوەو ڕزگاربوونی مرۆڤەکان لە تاوان و خراپەکاری دەناسێنن. عیسا بە لەشە مرۆییەکەی مرد و دوایی بە گیانەکەی ژیایەوە، هەر بەو گیانەش لەکۆندا مزگێنی بە خەڵک دەدا، کەشتییەکەش هێمایەک بووە بۆ لەشی عیسا کە توانی تاوانی مرۆڤایەتی بسڕێتەوە و ڕزگاریان بکات لە لەناوچوونی یەکجارەکی. پاپا شنۆدەى سیەمیش هەر بەو شێوەیە ئاماژەى پێکردووە. الحوار المتمدن

ئاینى ئیسلام و تۆفانەکەى نوح
یەکێک لە گرنگترین و دیارترین ئەفسانانەیەکە لە قورئان دا هاتوە لە 29 سورەت باس لەنوح کراوە، ناوى نوحیش لە 43 شوین هێنراوە و لە زۆر شوێنى قورئان دا بەشێوەى جیاواز باسکراوە لە سورەتى هود و ئەعراف و یونس مۆمنون و شعراو جالجالۆکە سورەتێکى تایبەت بەناوى نوحەوە هەیە.
بێگومان لە قورئان نە باس لە درێژى و پانى وبەرزى و سێنهۆمى کەشتیەکە نەکراوە، بەلام لەتەورات دا باسى لێوە کراوە. طبرى باسى لەزۆر ووردەکارى ئەو کەشتیە کردووە، بەلام سیوطى ئەوە لە ئیسرائیلیات وەرگیراوە
بەپێى ئاینی ئیسلام خوا نوحی بۆ نەتەوەکەی نارد کە واز لە بتپەرستن بهێنن و خوای تاک و تەنیا بپەرستن، بەڵام کەسیان گوڕایەڵی نەبوون و بەردەوامییان بە گومڕایی و بێباوەڕی دا. لە قورئانیشدا هاتووە کە نوح لەتەمەنە نۆسەدوپەنجا ساڵییەکەی هەمیشە داوای خواپەرستی لە گەلەکەی کردووە، کاتێکیش سوودی نەبووە، خوا فەرمانی پێ دەدات کە کەشتییەک دروست بکات بۆ ڕزگارکردنی باوەڕداران لە ئایەتى 109 ى شوعرا و ئایەتى 60 ئەعراف هاتوە. موسڵمانان دەڵێن، لە مێژوودا هاوشێوەی ئەم کەشتییە نەبیندراوە، گوایە درێژییەکەی هەشتا، یان هەزار، یانیش دووهەزار باڵ بووە، باشترین جۆرە داریش بەکار هێندراوە لە دروستکردنیدا، گوتراوە کە نوح داری چاندووە و سەد ساڵ چاوەڕێی کردووە تا گەشە بکات، پاشان بەدەیان ساڵیش وشکیانی کردۆتەوە. هەروەها داوای لێکراوە بە قیڕ بپۆشێت و بیکات بە سێ نهۆمی، نهۆمی خوارەوە بۆ ئاژەڵە دڕندەکان، ناوەڕاستی بۆ مرۆڤ و سەرەوەشی کە داخراوە بۆ باڵندەکان. بۆ نوح ئاشکرا کراوە کە نیشانەی لافاوەکە هەڵچوونی تەنورەکان، یاخود هەڵقووڵانی ئاوی ژێر زەوییە لە دەمی خۆرهەڵاتن. بە دەرکەوتنی ئەم نیشانەیە نوح وەک چۆن فەرمانی پێکراوە، هەڵدەستێت بە بارکردنی جووتێک لە گشت زیندەوەرانی زەوی و چەند کەسانێکی باوەڕدار. کەسوکار و ئەوانەی کە باوەڕیان بە ئاین و خواکەی نوح هەبووە ژمارەیان زۆرکەمبوە ئیبن عەباس دەلێت 80 کەس وهەندێ دەلێن 72 کەس، بەلام مادەم لەقورئان ژمارە دیارى نەکراوە بۆیە هەر کەسە بەکەیفى خۆى ژمارەى گوتوە. ژنی نوح و کوڕێکی وەک زۆربەری هەرە زۆری خەڵکەکە بێباوەڕ بوون و سەرنەکەوتن بۆ کەشتییەکە. کاتێک کانییەکانی زەوی تەقینەوە و باران بەخوڕ دەستی پێکرد، ئاستی ئاو کشا و کەشتییەکەی بەرزکردوە، سەدوپەنجا ڕۆژ ڕێی کرد لەناو ئەو شەپۆلانەی هاوشێوەی چیا بوون. پاش ئەم کارەساتە و مردنی هەموو بێباوەڕەکان و بوونەوەرانی سەر زەوی، نوح کۆترێک دەنێرێت، کۆترەکەش پێیەکانی نوقمی قوڕ دەبن، لەگەڕانەوەیدا چڵە زەیتونێک لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بەمەش نوح دەزانێت کە ئاو نیشتۆتەوە.
زۆرینەی موسڵمانانیش وەک جوو و کرستییانەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە لافاوەکە هەموو جیهانی گرتەوە، گشت مرۆڤ و دار ودەوەن و ئاژەڵ و باڵندەکان لەناو چوون، ئەو ڕایەش گەلێک باوە ولە قورئانیشدا ئاماژەی پێکراوە. بۆ ئەمەش ئیبن کسیر گوتوویەتی: هەموو ئاینەکان لە خواوە پێیان ڕاگەیشتووە و لە گشت سات و سەردەمێکیشدا لە پێشینانەوە نەوە لەدوای نەوە گوێزراوەتەوە کە لافاوەکە جیهانی بووە، هیچ کەسێکیش دوای لافاوەکە نەما، جگە لە سەرنشینانی کەشتییەکە. لە ئیسلامدا ئەو ڕایە هەیە کە دەڵێت، مرۆڤەکانی پاش ئەم ڕووداوەکە لەگەڵ نوحدا بوون، هیچ یەکێکیان نەوەیان نەخستەوە، کەواتە مرۆگەلی هەموو جیهان نەوەی نوحن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت