پشکۆ ئەمین: گۆرینی دەسەڵات لەئەمریکادا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سبەینی جۆ بایدن تەمەن 78 ساڵ سوێندی یاسایی دەخوات و دەبێتە 46 هەمین سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەمە بێشک ئەمریکا دەچێتە قۆناغێکی ترەوەو گۆران لە سیاسەتی دەرەوەو ناوەوەیدا دەبێت، بەڵام دەزانم بایدن زۆری دەوێت تا هەمووهەڵەکانی ترەمپ چارەسەردەکات لە سیاسەتی ناوەوەو دەرەوەدا.
پاش هێنان و بردن و هاواری ترەمپ و پارێزەرەکانی کەس بڕوای بە ترەمپ و دەستە و دائیرەکەی نەکرد کە تەزویر کرابێ ، چەندین جار دەنگەکان بەدەست ژمێرانەوە، بەڵام هەروەک خۆی دەرچوو. بۆیە لەکۆتایدا دادگاکانی ئەمریکاو کۆنگریس بریاریاندا کە ترەمپ دۆراوەو جۆ بایدن براوەیەو سەرۆکی هەلبژیراوی 46 هەمینی داهاتوی ئەمریکایە، ئەم هەلبژاردنە ، ئەمریکای کردە دووبەش.
بریارە سبەینێ جۆبایدن لەوتارەکەیدا هەوڵبدات دڵی ئەو 74 ملیونەی دەنگیان پێنەدا ئاشتبکاتەوە و ئەمریکا یەک پێبگرێتەوە تا خۆی بکاتە سەرۆکی هەموو ئەمریکیەکان، ئەمەش لە ئەمرۆدا کارێکی قورسە.
ترەمپ بەشداریی لە ئاهەنگی دەستاو دەستکردنی دەسەڵاتدا، کە وەک رێورەسمێکی سیاسی بۆهەموو سەرۆکیکی تازە هەلبژیراو سازدەکرێت، ناکات. نایەویت جۆ بایدن لەکۆشکی سپیدا وەک ئەو ریورەسمەی کە تائیستا باوبووە پێشوازی لیبکات و سەرکەوتنی بۆ بخوازێت.
ئەمجارە لەم رێو رەسم سویندخواردن و دانانی سەرۆکی تازە هەلبژێراودا، بۆیەکەم جار بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کە ئەمریکای داگیرکردوە و گیانی زۆر زیاتر لە 400.000 کەسی بردوە تا ئەم کاتە زۆرترین گیان لەدەستدان لەئەمریکادا بووە، ناکرێت و رێگە نادرێت کە جەماوەرێکی زۆر بەشدار لەم ئاهەنگەکەدا بکات، رێورەسمەکەش تەنها یەک کاتژمێر دەخایەنێت.
ئەمە بۆ دووهەم جارە لە میژووی ئەمریکادا، کە سەرۆکی پێشوتر بەشداری ئاهەنگی دەستاو دەستکردنی دەسەڵات نەکات و ئامادەنەبیت لەکۆشکی سپیدا بەخیرهاتنی سەرۆکی تازە هەڵبژێراو بکات.
ترەمپ لە وتارێکی ڤیدێویدا، سەرکەوتنی بۆ حوکمەتی تازە دەربری و وتی: نویژدەکەم و دوعادەکەم سەرکەوتوبن تاپاریزگاری لە ئەمریکا یەکی سەرکەوت و پێشکەوت و بکەن، بەبی ئەوەی ناوی بایدن بهینیت.
لە سبەینێوە ترەمپ دەبێتە کەسێکی ئاسایی لە ئەمریکادا، دەوترێت کە رەنگبێت هەر سبەینێوە لە سەر 100 دۆسیە، کە بۆ ترەمپ کراوەتەوە بدرێتە دادگا. کە هەندێکیان کێشەی نەدانی باج و مەسەلەی ئافرەت وهەلبژاردنی 2016ی ترەمپە و، گوایە رووس هاوکاری بووەو، لە هەمووشی تازەتر وتارە هاندەرانە ئاگرینیەکەی بوو کە بووە هۆی پەلاماردانی کاپیتۆڵ و لەلایەن لایەنگرانی کۆماری وترەمپەوەو وەک پەڵەیەکی رەش بەناو چاوی ترەمپ و دیموکراسیەتی ئەمریکاوە دەمێنێتەوە وەک میژویەکی نشیرن دەچیتە ناو میژووەوە. وا چەند رۆژیکە بۆ ئاهەنگی ئەم سەرۆک گۆرینە نزیکەی 25.000 سەربازی ئەمریکی هێنراونەتە ناو شاری واشنتۆن و بەشیکی لە ناو کەپیتٶڵدا دانراون. لەسەردەمی شەری ئەهلیەوە واتە لە 1860 ئەمە یەکەم جارە سەرباز بهێنریتە ناو کاپیتۆل.
واشنتۆن ئێستا لەبەردەم مەترسیدایەو مەترسی پەلاماردان و خۆپێشاندان هەیە، هەر وەک چۆن دوو هەفتەیەک لەمەوپیش لە 6 مانگدا بەهۆی وتارە ئاگرینەکەی ترەمپ، دژ بە دەرچوونی بایدنی دیموکراتخواز، لایەنگرانی ترەمپ کاپیتۆلیان داگیرکر، ئەمە بووە هۆی نارازیبوون و دڵگرانی بەشێک لە کۆماری خوازەکانی دۆست و لایەنگری ترەمپ لەوانە سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتخواز ماکونیل Mitch McConnell، کە بریارە بەشداری ئاهەنگی سوێندخواردنەکەی بایدن بکات، لەپێناو کۆتایهینان بە دابەشبوونی ئەمریکیەکان.
دەورو بەری کاپیتۆل بە سەرباز و دیواری کۆنکریتی و بنکەو سەنگەری دروستکرا و گیراوە و دەڵێیت: واشنتۆن لەشەردایەو پەلاماردەدرێت، مەترسیش هەیە کە لەناو ئەو 25.000 سەربازە ئەمریکیەدا سەربازی سەر بەترەمپ و کۆماریەکانی دژە دیموکراتەکان هەبێت و دیسانەوە کارێکی خراپ بکەن، بەشێک لەسەربازەکان براونەتە ناو کابیتۆڵ.
بنکەی بازرگانی ئەمریکی کە جاران سەدان هەزار کەسی تێدابوو ئێستا چۆڵ و هۆڵە.
لە باتی خەڵك بۆ بەرکردنەوەی گیانی ئەمریکیبوون و یەکگرتنەوە 200.000 ئاڵای ئەمریکا پێوە کراوەو دەشەکێتەوە، ئاهەنگەکەش بە سرودی نیشتیمانی دەست پێدەکات. بایدن لە وتارەکەیدا باس لە یەکگرتووی ئەمریکیەکان دەکات وهەول بۆئەوە دەدات جیاوازیەکان نەهێڵێت و یەکخستنەوەو یەکگرتنەوە دروستبکات، هەوڵی نەهێشتنی دابەش بوونیی ئەمریکیەکان بدات.
ترەمپ سبەی لە کۆشکی سپی و لە فرۆکەخانەی ئەندرۆزی سەربازی لەنزیک واشنتۆن ئاهەنگێ خوا حافیزی بۆ سازدەکرێت، ئەوەی جێگەی سەرنجە مایک دەنیس جێگرەکەی ترەمپ، بەشداری ئەم ئاهەنگە نابێت، بەڵکوو بەپێچەوانەوەی ترەمپەوە مایک بەشداری ئاهەنگی دانان و سوێند خواردنی بایدن دەبیت. هەروەها سەرۆکەکانی پێشوتری ئەمریکا باراک ئۆباماو جۆرج بووش و کلینتۆن بەشداری ئەم رێو رەسمە دەبن. بایدن لەگەل ئەو سەرۆکانەی پیشودا ئیکلیلی گول لەسەر گۆری سەربازی ون دادەنێت لە سەر قەبرانی نیشتیمانی بۆ ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت