هۆکاری سەرەکی کودەتاکەی ناو یەکێتی

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لاهور شێخ جەنگی هۆکاری پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان کوردانی ڕۆژئاواو ئەمەریکا بوو، کەسایەتییەکی سەرەکیی باشوور بوو بۆ پشتیوانیکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا. لە ماوەی رابردوودا بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا جگە لە پەیوەندییە سیاسییەکان، هۆکاریی ڕایەڵەی پشتیوانی سەربازی و مرۆیی ناتۆ و ئەمریکا بوو بۆ خەڵکی ڕۆژئاوا.
سەرچاوەکەی وتاری کورد ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەدات، کە لاهور شێخ جەنگی لەماوەی ڕابردوودا هەوڵی زۆری داوە تا پەیوەندییەکی سەرەتایی لە نێوان ئەمریکاو پەکەکە پێک بهێنێت، سەرئەنجام چەندین کۆبوونەوە لە نیوان ئەمریکاو پەکەکە تا ئاستێکی بەرز بەستراوە. لەماوەی سەرۆکایەتی دژە تیرۆر و پاشان هاوسەرۆکی یەکێتی دا، لاهور شێخ جەنگی هاوکاریی ناڕاستەوخۆی سیاسی و سەربازی و هەوڵگریی بە کوردانی ڕۆژئاواو هەندێک جار بە پەکەکە گەیاندووە.
هەروەها سەرچاوەکە دەڵێت: لەماوەی رابردوودا هەندێک فڕۆکەی درۆن و چەکی پێشکەوتووی گەیاندراوەتە دەستی پەکەکە، کە بە شاراوەیی لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییە هاوردە کراوە، لە ئێستادا ئەو چەکانە بوونەتە هۆکاری گۆڕینی بڵانسی هێز لە نێوان پەکەکەو تورکیا. بەهۆی ئاشکرا بوونی ئەو چەکانە لەلایەن هەندێک کەسانی سەر بە یەکیتی و پارتی و دواتر لەڕێی ئەوانەوە هەواڵەکە بە تورکیا گەنراوە، گوایا لاهور شێخ جەنگی بەپارەیەکی زۆری یەکێتی کڕیویەتی و لەڕێگای کەنداوەوە بەدەستی هێناوە بۆ پەکەکە. ئەم هەواڵە بۆتە هۆکاری ناڕازی بوونی توندی تورکیا. ماڵباتی بەرزانی بۆ ڕازیکردنی تورکیا، لە ڕێگای کۆمەڵێک سەرکردەی ناو یەکێتی و بە ناچاریی ڕازیی بوونی ماڵباتی تاڵەبانی، توانیان کودەتایەکی سپی بەسەر لاهور شێخ جەنگیدا بکەن و لەڕووی سیاسییەوە کەنارگیریی بکەن.
سەرچاوەکەی دەلێت: تا ئێستا نازانرێت چارەنوسی لاهور شێخ جەنگی بەکوێ دەگات.

تێبینی/ ئەم هەواڵەمان لەسەرچاوەیەکی ڕاستگۆوە بۆهاتووە، کە ماوەیەکی زۆرە لەڕێی ئێمایلی وتاری کوردەوە هەواڵمان بۆ دەنێرێت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت