زەبەنگ بەهادین: یەکێتی نیشتیمانی و مەنجەلی ماست.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم دۆخەی یەکێتی نیشتیمانی لە شیرێکی کوڵاو دەچێت کاتێک لە 8 تەموز قولپ دەدات و هەلدەچێت، سەرکەف دەکاتە دەرەوە و بەشێکی دەرژێت، پاشان دادەنرێت تا سارد دەبێتەوە هەوێنی بۆ ئامادە دەکرێت تا بکرێتە ماست. ئێستا چاوەرێیی هەوێنەکەین تێیبکەن، ئاخۆ کێ هەوێنەکەی تێبکات و دەیەوێت ببێتە خاوەنی ماستەکە، دەبێتە ئەوەمان لە بەرچاو بێت کێ مەنجەلە ماستەکەی هەلگرتووەو کێ لە دوایدا بەشە ماستی دەوێت. ئاخۆ دوای ئەو ماستە شیرینە هەر وا دەمێنێتەوە یان مەنجەلەکە دەرژێ. ئاخۆ لە دوای ئەوەی ماستەکە دەگاتە ترش بوون کەسی دی بیر لەوە دەکاتەوە مەنجەڵێکی کەی ماست ئامادە بکات لەسەر وەها ئاگرێکی بەتین. ئەی کێ دەبێتە میراتگری سەتلە ماستە ترشاوەکەی پێشووتر، هەر بۆ فڕێدان باشە، ئاخۆ ئەویش دەکرێتەوە بە هەوێن یان فرێدەدرێت و هەوێنی تازە دێنن.
یەکێتی لەسەر دوو بنەما دروست بووە: بیر و رای ئازاد و دژایەتی بە بنەماڵە بوون، ئاخۆ پێگەی جوگرافی و هزری یەکێتی رێگە بە چەسپاندنی دژ بەخۆکەی تێدایە، ئەی ئەوانەی دەرەوەی بنەمالەی تالەبانی لەم کولێرەو ماستە دەستیان بە کوێی مەنجەلەکەیە و لە پاشان چەندیان ماست دەوێت. بە شیرینی دەدرێت پێیان یان بە ترشاوی دەکرێت بەسەری ئەوانیشادا، یاخود هەر یەک لەوان بیر لەوە دەکاتەوە مەنجەلێک ماست لەسەر ئاگرێکی گەورەتر دروست بکات، هەر هێندە زەحمەت بوو شیرەکە بچێتە بان ئاگرەکە، لە دوای زۆریان فێر دەبن ماستی خۆمالی دروست بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت