نەبەز جەلال: ترس لە سێبەرەکەی تاڵیبان!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەڕانەوەی ھێزی تاڵیبان بۆ سەردەسەڵات، دوو جۆر ترسی بۆ دۆخی ناوخەڵک و، دەسەڵاتی کوردی درووستکردوە!
خەڵک دەترسێ. لەم لێشاوی جێ گۆڕکێی و دەستکاریکردنە ناوچەییەدا کورد بگەڕێتەوە خاڵی سفر و بێ ئومێد بکرێت لەو تێکۆشان و ماندووبونەی ساڵانێکە تێیدا بۆتە سوتەمەنی.
دەسەڵاتیش ترس و گومانی ژێرپێ بوونی خۆی وەک دەسەڵاتەکەی ئەفغانستان دێتە پێش چاوو، ناڕاستەوخۆ دەڵێن چارەنوسمان بە دەردی ئەو ڕاکردوانەی ئەوێ نەگات و ڕیسوا نەبین!
بەگشتی خەڵک ئێستا بێزارەو بە چاوەڕوانی تۆڵەوە باس و خواستەکانی خۆی وەک تانەیەکی توڕە دەردەبڕێ.
ھێزە سیاسیەکانی دەسەڵاتیش بە پیشاندانی جۆرو شێوازەکانی خراپی لە ترس و تۆقاندنەکانی تاڵیبان خەڵک ھێور و سارد دەکەنەوە!.
ئەوەی لە ئێستادا بۆتە پێویستیەکی خێراو حەتمی، ژیری بەڕێوەبردنە لەو دەرس و پەندە نوێیانەی دەبنە نزیکبونەوە بۆ دەرگای چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک و، پێکەوەکاردنێکی ئاشتیانەو ھێمنانە بھێننە ئاراوەو پەنجە بخەنە سەر ئازارەکان و بگەڕێنەوە بۆ باوەش و خزمەتی خەڵک و دەست لە لووت بەرزی و خراپەکاری ھەڵبگرن.
تا دواجار ھەموان پێکەوە وەک نەتەوەیەکی یەکپارچە ببینە ھێزێک وەک خانی خانان و، خۆشمان بەدوور بگرین و بپارێزین لەوەی بکرێینەوە بە قوربانی و، تۆزی بانان!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت