عوسمان عومەر: سەرگەلەکێش و گوێرایەڵى بۆ دەسەلات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم دوو بەسەرهاتە دەخەمە ڕوولەسەر سەرگەلە کێش.
دەگێرنەوە جارێک سەرگەلەکێش، پێش ڕانە مەرەکەى کەوتوە دەیانباتە شوێنێکى هەلدێر، قاچى خزاو خۆى پێنەگیرایەوەو تلۆر بۆوە بۆ چەمە هەزار بەهەزارەکە. بۆیە هەمو مەرەکانى دیکەش بێ سەرهەلبڕین یەک بەدواى یەک دا بۆ چەمەکە، چونکە وا ڕاهاتون هەر بەدواى بکەون و ملکەچى ئەو بن و سەرهەڵنابڕن.
سەرگوزشتیەکى تریش ئەوەیە دەگێڕنەوە، خاوەن مەڕوماڵاتێک خۆى و کۆرەکەى 20 سەرمەڕوبەرخ و سەرگەلیکیان پێش دەخات و بە پەتێک لە پێشیانەوە دەروات. دەیانباتەکوشتارگە بۆ سەربڕین. ئەو مەڕانە بێ سەرهەڵبڕین، لەگەڵ ئەوەى دەشیان زانى سەردەبڕدڕێن، پاش ئەوەى هەمویان سەربڕدران، ئەو مایەوە لەباوکمم پرسى بۆچى ئەوەیان سەر نەبڕى؟ لەوەڵام دا گوتى کورم ئەوە سەرگەلکێشە، سەرکردەو پێشرەوى مەڕەکانى ترمانە.
سەرگەلکێش بەکوردى و بەعەرەبى مریاع و بە ئینگلیزى پێى دەگوترێ Judas Goat یا پێى دەگوترێ یهوداى بزن، چونکە یەهودا هۆکارى لە خاچدانى مەسیح بووە کاتێ تەسلیمى رۆمانەکانى کردوە. ئینگلیزەکان ووشەیەکى تریش بەکار دەهێنن ئەویش Bell Wether واتە مەڕى پێشرەو یا مەڕى زەنگوڵە لەمل یا سەرگەلکێش الکبش القائد بەعەرەبى.
هەمان ووشەى Bell Wether زۆرجار لەڕووی سیاسیشەوە بەکاردەهێنرێ، بەمانا نێگەتیڤەکەى بۆ وەسف کردنى ناوچەیەکى جوگرافى کە لەڕووى سیاسیەوە سەر بەناوچەیەکى تربێ، لەسەر ڕۆشنایی ئەنجامى هەڵبژاردن پێشبینى ناوچەکەى تر دەکرێ.

یاخى بونى زیرەکانە
ڕاهێنەرى سەگ فێرى ئەوەىان دەکەن کە گوێ رایەڵ بن، لەهەمانکاتیش لەسەر ئەوە ڕایان دەهێنن کە زیرەکانە یاخى بن بۆنمونە کاتێ سەگێک کەسێکى نا بینا رینمایی دەکات بۆ رۆیشتن لەسەر شەقامەکان و زۆرى هاتوچوى ئۆتۆمبیلەکان، نابیناکە نازانێ بۆیە سەگەکە لەگەلى نایەت و ڕێگاگیرى لێدەکات لەپەرینەوە، چونکە سەگەکە هەست بەمەترسى لەسەر خاوەنەکەى دەکات، بەمجۆرە خۆ بەدەستەوەنەدانە دەلێن یاخى بونى زیرەکانە.
کۆمپانیاکانى فرۆکەوانى کاتێ راهێنان بەدەستەى فرۆکەوانى دەکەن، ئەوانیش بەهەمان شێوە هانیان دەدەن و ڕاهێنانیان پێدەکەن لەسەر مەبدەئى یاخى بونى زیرەکانە، چەندوچون بکەن لەگەل کاپتنى فرۆکەوان کاتێ شتێکى لەنکاو لەناو فرۆکەکە دروست دەبێ، بەلام بەشێوەیەکى جوان دوور لە ووشەى ناشیرین ئاگادارى کاپتن دەکەنەوە بۆ چارەسەرکردن دەگەرێنەوە بۆ مانیوەلى تایبەت بەفرۆکەکە .
دەگەینە ئەوەى یاخى بونى زیرەکانە بەواتاى دژایەتى کردن و تەحدا نایەت واتا زانیاریت لەبارەى بابەتێکەوە هەیە دەتوانى هەلسەنگاندنى بۆ بکەیت بۆ کەمکردنەوەى زیانەکان جا ئەوەى ڕووبەروى خۆت یا کۆمەلگا دەبێتەوە نەک بریارێک بدرێ کە هەموان پابەندبکات وگوێرایەلى بن.
زۆر بەداخەوە سیستەمى حوکمرانیەکانى خۆرهەلات بەگشتى و وولاتى خۆشمان لە عیراق و هەرێمیش وا بەڕیوە دەبرێ کە گیانى گوێرایەلى و ملکەچى یان بۆ دەسەلات تێداچاندووە کە هیچ کەسێک نەتوانێ چەندوچون بکات نەک دروستکردنى گیانى هەستکردن بەبەرپرسیاریەتى بەرامبەر کارەکان.
لەژیانى رۆژانەمان دا زۆرکەسى وەک گەلەکێش دەبینین، زۆر کەسیش بەدوایانەوەن یا بەهۆى گفت شیرینییان یا ریکپۆشیان یا دەولەمەندییان، یا بونى بەرپرسیاریەتیەک و ملکەچیانن و فەرمانەکانیان بەجێدەهێنن رەنگبێ هەندێ لەوانەش سەرکردەش نەبن، بەلام ئامێریکن بەدەستى شوانێکەوە، شوانەکەش سەرقافلەى داوەتە سەرگەلەکێشیک و سەرگەلەکێشیش بەدواى کەرەوەیە. ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆى لەناوبردنى گەلیک کەدەرفەتیک کە دێتە پێش.
سەرگەلەکێش دوو جۆرە, سەرگەلەکێشى شوان, ئەوەیە بەدواى شوانەوەیە. سەرگەلەکێشى کەر ئەوەیە کە بەدواى کەرەوەیە. کەى کەرەکە دەستى بەجولەکرد ئەویش دەجولێ، سەرگەلەکێشیش ئەوەیە کە مەرەکان بەدواى دەکەون.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت