زەبەنگ بەهادین: بۆتۆکس و فیلەر و سلیکۆن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

من ئەمەم کە هەم، ستراکچەری بونەکەی من ئەم فۆرمەیە لە جەستە کە تێیدام، کاری ئەم جەستەیە لە چ شوێنێکی مندایە تا بیناسم یاخود پێناسەی بۆ بکەم لە ناو خۆمدا، ئەو کارەی بە جەستە دەکرێت دەبێتە خۆراک بۆ ناوەوەی من یاخود تێکەلکردنی شوێنی منەکانن لە بنەرەتدا، ئەگەر من کارێکی دی بە جەستە بسپێرم دوور لە کارە سروشتییەکەی خۆی فراوانکردنی پانتای ستراکچەرە دەرەکیەکەی ناو من نابێت بەسەر بونیادەکەی ناوەودا، ئایا ئەوە بونی منە لە ناوەو ئەم وێنەیە بۆ من پەسەند دەکات یان عەقلە دەرەکیەکەیە دەیسەپێنێ بەسەرما لە بێ ئاگای خۆمدا؟
سەرەتا دەبێت ئەوە شی بکرێتەوە مرۆڤ بۆ جەستەی خۆی دەستکاری دەکات، جیاکردنەوەی ویستی خۆی لەگەل ویستی دەرەکی گرنگترین رەهەندی ئەو ویستەیە، کاتێک کەسانێک دێن بە ناوی مۆدێل ئەکتەر کەسایەتی ناسراو فۆرمی ئافرەتی ویستراو هەلدەبژێرن و دەیکەن بە بەری جەستەی خۆیاندا ئەمە لە لایەن سەرمایەداریەوە دەقۆزرێتەوە بۆ بە کاڵا کردنی ژنان لە رێگەی فراوانکردنی ئەو فۆرمە ویستراوەی مۆدێلەکە، بێ گوێدانە ئەوەی ویستی ئەو مۆدێلە یان ئەو پۆرنە ویستێکی مادییە و زێدەکردنی داهات و پارەیە بۆ خۆی، نمونە کیم کارداشیان لە فلیمێکی پورنەوە دەبێتە سوپەر ستاری جەستەیەکی شازی پۆرنی، بەمەش سەرەنجی پیاوەکان رادەکێشێت و زۆرترین بینەر و هەواداری دەبێت، سەرمایەداریش ئەم هەلە دەقۆزێتەوە بۆ بە کالا کردنی شێوازی جەستەکەی کیم کارداشیان بۆ جیهان و تێگەیاندنی ژنەکان بەوەی ئەگەر ویست لەوەیە خۆشەویست بیت و خەلک سەرسام بن پێت و هەوادار هەبێت جەستەی خۆت بگۆرە بۆ ئەم شێوازە، بێ ئاگا لەوەی کیم ئەم جەستەیەی بۆ کاری پۆرن پێویست بوو بە واتا سەرەرا ئەوەی چووە خەیالی پیاوەکان شێواز و ستراکچەری ئەم لەش و لەرە بوو بۆ پۆرنکردن.
سیمیلا بون بۆ ئەم جەستە و روخسارە لە خالێکدا خاوەنەکەی دەگەیەنێتە ئەو پرسیارەی ئایا ئەوەی من لە جەستەم کردم بۆ کێ بوو بۆ چی بوو ئایا ئەمە خواستە هی خۆم بوو یان هی عەقلی دەرەکیم بوو، لە پاش بۆتوکس و فیلەر و سلیکۆنی جەستەکە دەبینێت هەوادار و سەرسامیبوانی زۆر بوون، بەلام ئەوەی نەپرسی ئاخۆ ئەم هەوادارانە هی لاشەی ئەون یان لاشە کەی کیم کارداشیانە واتا ئەوانەی کە سەرسامن پێی بەراستی بونیادی خۆیان دەوێت یان لاشە وێناکراوەکەی کارداشیان دەوێت بۆ پۆرنکردن.
لەوێدا تێدەگەین بۆتۆکس و فیلەر و سلیکۆن چ نەهامەتیەکن لە ناو بونیادی مرۆڤدا چۆن مرۆڤ بە کاڵا دەکرێت بێ ئەوەی خۆی بزانێت تا لە خالێکدا بونی خۆی تەواو ووندەکات و ناچاری تەسلیم بەو بە کالا بوونە دەبێت ئەگەر خۆشی ویستی لێ نەبێت لە ناوەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت