دانا مەنمی: لە مەلا مستەفاوە فێربوون کە حیزب لەسەر خۆیان تاپۆ بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکەمین کەس کە بناغەکانی حیزبی بنەماڵەیی چەسپاند مەلا موستەفا بوو، مەلا موستەفا لە هێڵی بنەماڵەیی و چوارچێوەیەکی خێڵەکی پەڕییەوە بۆ حیزبی سیاسی، لۆژیکی مەلا موستەفا لۆژیکی خێڵ و مێنتەڵییەتی خێڵ بوو نەیتوانی پێشبکەوێت، چونکە لۆژیک و دونیابینی مەلا موستەفا نامۆ بوو بە دونیای مۆدیرنیزم.
کرێس کۆچێرا- بزوتنەوەی کوردی) دەڵێ؛ لەکاتێکدا مەلا مستەفا بە “مەلایی”ناو دەبرا، زیاتر خواست ویستی عەشیرەتگەری و دەستەڵاتی خێڵ-یان هەبوو. زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکان باس لە تاکڕەوی مەلا موستەفا دەکەن لە ناو پارتیدا، مەلا موستەفا سەرباری ئەوەی کەسایەتییەکی تاکڕەو بووە سیاسەتیشی بە پێی میزاج و بیرکردنەوەی تاکڕەوانەی خۆی دەکرد،کەسایەتییەکی ئارامگرو دیبلۆماسی نەبوو ،خۆسەرییانە سیاسەتی دەکرد.
دوای وەفاتی مەلا موستەفا پارتی دەبێتە میراتگری بنەماڵەی بەرزانی و هەموو دەستەڵاتەکان لای بنەماڵەی بەرزانی و خێزانێک کۆکرایەوە،ساڵانێک پارتی دژی ئەوە بوو کە پێی بوترێت حیزبی بنەماڵە، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بەرگی خێڵی لەبەردایەو تاکڕەوانە بە عەقڵی خێڵەوە شانازی بە بنەماڵەیبوونی خۆیانەوە دەکەن، دوای دامەزراندنی یەکێتی مام جەلال و هاوڕێکانی رمەکانیان ئاراستەی پارتی و مەلا موستەفا دەکرد و بە حیزبی بنەماڵە و خێڵ و کۆنەپەرست ناویان دەبردن.
لەڕۆژگاری ئێستادا ئەوەی کوڕەکانی مام جەلال و کورەکانی نەوشیروان مستەفا دەیکەن بەهێزکردنی پایەکانی بە بنەماڵەیبوونەو لە کاری مەلا موستەفا دەچێت! بێ دوو دڵی لە مەلا موستەفاوە فێربوون کە حیزب لەسەر خۆیان و نەوەکانیان تاپۆ بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت