چێنەر عەوڵا: قاسم سولەیمانی باجی کام هەڵەیەیدا؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاتریک کەکبۆرن لە کتێبی (شەڕ لە سەردەمی ترەمپدا) تێکشکاندنی داعش، کەوتنی کورد، کێشمەکێش لەگەل ئێران). لە شیکاریی هۆکاری کوشتنی قاسم سلێمانیدا باسی ئەوەی کردوە کە هۆکاری سەرەکی لەناوبردنی قاسم سلێمانی هێرشی حوسیەکانی یەمەن بووە بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و ئەمنیەکانی سعودیە کە لە ژێر سەرپەرشتی خودی خۆیدا کراوە.
ئەمە ئابروچونێکی گەورە بو بۆ سیستەمی دژە موشەکی و هەبونی هێزی سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکە، وە ترس و دڵە راوکێیەکی زۆری لە تەواوی وڵاتانی خلیج دروستکرد کە راستەوخۆ لەژێر چەتری پاراستنی ئەمریکادان.
وجود و چالاکی تەواوی ئاژانسە هەواڵگریەکانی ئەمریکا و ئیسرایل و سعودیە و وڵاتانی خەلیجی خستە ژێر پرسیارەوە کە چۆن نەیاتوانیوە زانیاری لەبارەی ئەم هێرشانە بەدەست بێنن، لە کاتێکدا بودجەیەکی 85 ملیار دۆلاریان لەبەردەستدایە ساڵانە.
ئەم هێرشانە لە لایەن پەنتاگۆن و کۆمپانیا سەربازیەکان راستەوخۆ بە هێرش بۆسەر تەکنەلۆجیای سەربازی و سیستەمی دژە موشەکی ئەمریکی لەقەلەمدران کە لە سعودیە جێگیر کرابوون، ئەمەش ئاستی پشت پێبەستووی ئەم جۆرە لە تەکنەلۆجیایەی خستە بەردەم دیبەیت و موناقەشەوە لە کاتێکدا پەنتاگۆن لە هەوڵی بەدەستهێنانی رەزامەندی یاسادانەرانی وڵاتەکەی بوو بۆ زیادکردنی بودجە لە برەودان بەم سیستەمانە کەچی بەم هێرشانە شەرمەزاریەکی زۆریان هاتە سەر.
بۆیە ئەم تورەییە پێویستی بە کاردانەوە بوو بۆ پاکردنەی پێویستی بودجەی 750 ملیار دۆلاری سەربازی و 58 ملیاری سعودی لە بواری سەربازی دەبوایە گورزێک لە ئێران بدرێ کە غیرەت نەکات جارێکی تر لەشەڕی پرۆکسیەوە ببێ بە هەڕەشەی راستەوخۆ.
ئەنجامی ئەو گورزەش کوشتنی سلێمانی بوو، بێ هێزی کاردانەوەی ئێرانیش دەرخەری گەیشتنی ئەم پەیامەیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت