چێنەر عەوڵا: یەکێتیستان و جلی پرتەقاڵی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کاتێک حیزبی دەسەڵاتداری سلێمانی کۆمەڵێک گەنجی خۆپشاندەر بە پۆشاکی پرتەقاڵییەوە ( هی تاوانبارە ترسناک و تیرۆرستەکان) دێنێتە سەر شاشەو دانپیانانی هەلبەستراویان پێ بڵاو دەکاتەوە. چەند پرسیارێکی لۆژیکی بە مێشکدا دێ ئاخۆ دەبێ هۆکارەکانی پشتی ئەم کردەوەیەی دەسەلاتی سلێمانی چی بێ؟
ئایە ئەم جۆرە کارانە رابردووی هەیە لە ناو یەکێتی؟
لاتان سەیر نەبێ گەر بڵێین ئەمە هەمووی بۆ خەلەتاندن و وەرگرتنی هەندێک پارەیە، چۆن؟
پێشتر لە دواین راپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکی باسکرابوو ( لینکی راپۆرتەکە لە خوارەوەیە) کە دەزگاکانی دژەتیرۆر و ئاسایش و زانیاری و پاراستنی هەردوو حیزب بە پێی کاروچالاکیەکانیان لە بودجەی پەسندکراوی روبەروبونەوەی داعش پارەیان پێ دەدرێ. هەر ئەمەش وایکردبوو زیادەڕۆیی لە جموجوڵی داعش و کاروجالاکیەکانی خۆیاندا بکەن.
دەزانین کە یەکێتی لەژێر فشاری ئەمریکیەکاندایە بەوەی توانای پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەی سلێمانی نیە، تەنانەت لە دواین دانیشتنی ئەمریکیەکان لەگەل نێچیرڤان بارزانی پێیان گوتبوو گەر ئێوە دەزانن یەکێتی توانای پاراستنی سنوری خۆی نیە بۆچی دەستوەردان ناکەن، ئەویش رەتیکردبوە کە ئەو سەر ئێشەیە بۆ پارتی زیاد بکەن. ئەمە فشارێکی زۆری لەسەر دەسەلاتدارانی یەکێتی دروستکردوە بۆیە پەنایان بۆ ئەو کردەوە برد کە پێشتر تێیدا سەرکەوتو بوون ئەویش هەلبەستنی تاوانبار و گەورەکردن قەبارەی تاوان، ماوەی رابردوو لە هەلەبجە کۆمەڵێک خەلکیان گرت وا نیشانیاندا ئەندامی شانەی نوستوی داعشن لەگەل ئەوەی نوێژنەکەریان لەناودابوو! ئێستاش ئەوانە بە جلی پرتەقالی و دانپیانانی بۆ دارێژراو دەهێننە سەر شاشە و لایحەی دانپێدانانەکانیا بۆ ئەمریکیەکان دەنێرن تا بە ئەمریکیەکان بڵێن ئەوەتا ئێمە توانای پاراستنی دەڤەرەکەمان هەیە شانەی نوستووی ئیرهابی و ئاژاوەچی دەگرین و ئاشکرا دەکەین!
بۆ وەڵامی ئایە یەکێتی رابردووی لە گەورەکردنی ئەو جۆرە سیناریۆیانە بۆ وڵاتانی بیانی هەیە؟ بەڵێ. تەنانەت هەندێک بەڵگە باسکراوە خودی تالەبانی بوە هۆی بەگرتدانی علی باپیری لای ئەمریکیەکان( لە داهاتوو بە وردەکاری لەسەری دەنوسین).
لە راپۆرتی شیکاری بۆ کۆنگرێس بە ناوی Al Qaeda in Iraq: Assessment and Outside Links لە سالی 2008 لە بارەی هۆکاری هەڵە تێگەشتن لە پەیوەندی ئەلقاعدە و رژێمی سەدام کە بوە هۆی داگیرکردنی عێراق. دەرکەوتووە کە سەرچاوەی ئەو زانیارە هەڵانە یەکێتی بوە.
تەنانەت لە کتێبی شەڕی CIA لە کوردستان وردەکاری زۆر باسکراوە کە چۆن یەکێتی زیادەرۆی کردوە لە پێدانی زنیاری هەڵە بۆنمونە باس لە زیندانیەکی لای یەکێتی دەکات بە ناوی یاسین زانیاری هەبوە لەسەر بونی پەیوەندی سەرکردەکانی ئەنسار لەگەل موسعەب زەرقاوی گوایە لە بەغدا بوە لەژێر سەرپەرشتی موخابەراتی عێراقی. باس دەکات کە زیندانیانی ئەنسار کە لای یەکێتی بوون باسیان کردوە کە ئەندامی ئەلقاعدەن و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نێردراون تا کارگەی چەکی کیمیای و بایەلۆجی لە خورماڵ دروست بکەن. دواتر دوای کەوتنە بەر هێرشی ئەمریکیەکان دەرکەوت ئەوێ تەنها مەقەری کۆمەلی ئیسلامی بوو چەندین کەسیان لێ کوشتن.
باس لە هەندێک کەس دەکات کە لە ئەفغانستانەوە بە عێراق و ئێراندا هاتونە هەورامان بەڵام دواتر رێگایان لێ بزر بوە کەوتونەتە دەست سەیتەرەکانی یەکێتی!
لە گۆڤاری نیۆرکەر ( لینک لە خوارەوەیە) باس لە سەرکردەیەکی یەکێتی دەکات کە زانیاری بە ئەمریکیەکانداوە گوایە سەرکردەیەکی قاعیدەی ناو ئەنسار بە ناوی الشمي لە چیای بیارەیە.. ئەمانەو چەندان سیناریۆی تر دواتر دەرکەوت هەمووی زانیاری هەڵەن. کەواتە دەسەڵاتی سلێمانی رابردویەکی هەیە لەو جۆرە کارانە، ئەوەی ئێستاش هەمان شتە تەنها سەردەمەکە جیاوازە راستیەکان زوتر ئاشکرا دەبن بۆیە دواجار مەجبور دەبن جل پرتەقالیەکان ئازاد بکەن و لە بری پارەش شەرمەزاری نەبێ بۆیان نامێنێتەوە.

لینکی راپۆرتی وەزارەتی بەرگری/ https://www.facebook.com/10000081

سەرچاوەکا
‏1- https://www.washingtonpost.com//
‏2- https://www.nytimes.com
http://www.newyorker.com/ -3
‏4- https://irp.fas.org/eprint/iraqi/v1.pdf

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت