شاخەوان سەنگاوى: کلاسیکۆى نێوان پاڤێل تالەبانى و مسعود بەرزانى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق بەم شێوازەی ئێستا سەرەتایەکى نوێیە لە پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، وە بۆ یەکەمجاریشە لە مێژووى پرۆسەى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى لە دواى روخاندنى رژێم پێشووە، کە مەبدەئى تەوافى و ڕێکەوتنی پێشوەختە لە نێوان هەر سێ پێکهاتەکەى عێراق کاڵ بکرێتەوە. کە ئەمیش دەمێکە لە لایەن رەوتى سەدریەوە بانگەشەى پێشوەختەشى بۆ دەکرا، وا خەریکە سەر لە کەل دەردەهێنێ.
هەرچەندە ئەمە بۆ خۆی سەرەتایەکى باشە بۆ دووبارە ژیانەوەی پرۆسەیى دیموکراسى لە تەواوى جومگەکانى حکومڕانى لە عێراقدا کە دەبێتە هۆکارێک بۆ لە دایک بوونى حکومەتێکى نیشتمانى بەهێز لە بەرامبەر کوتلەیەکى ئۆپۆسیونى بەهێز کە ئەمش بە هەموو پێوەرەکانى بەڕێوبردن لە بەرژەوەندى تەواوى هاولاتیانى عێراقدا دەبێت.
بەڵام هەر چەندە لایەنە باشەکانى حکومەتى نیشتمانى زۆر و زەوەند بێت، نابێتە فرید ڕەسێک بۆ ڕزگار کردنى عێراق لە چەنگى نەیارەکانى کە دەستیان لە بیناقاقایی پرۆسە حکومڕانیدایە، کە ئەمیش سەرەتایەکى نوێیە لە دووبارە پێکادانى نێوان جەمسەرە دژ بەیەکەکان، لە نێوان جەمسەرەکانى هەرسێ پێکهاتە.
کەواتە بۆ کورد کلاسیکۆکە لە نێوان خودى مسعود بەرزانى و پاڤێڵ تالەبانیدایە کە هەرلایەکیان دەیانەوێت هەمیمەنەتى خۆی بسەپێنێت بەسەر لایەنەکەی دیکەدا. تا خۆیی بەبراوە لە قەڵەم بدات، هەر بۆیە دەبینین پارتى بە سەرۆکایەتى مسعود بەرزانى بەنێوەندگیرى سەرۆکى هەرێم و لە زاری هوشیار زێباریەوە دواى بە دەستهێنانى کورسى جێگرى دووەمى سەرۆکى پەڕلەمان بەبێ پاڵپشتى و دەنگى ئەندامەکانى یەکێتى، دەیەوێت یەکێتى پەلکێشى یاریکەبکات کاتى دەڵێت ئێمە کاندیدمان نیە بۆ سەرۆکایەتى کۆمار کەواتە ڕێگا بۆ یەکێتى واڵادەکات کاندیدى خۆی پێشکەش بکات بەڵام بەڕەزامەندی مسعود بەرزانی لە بەرامبەریشدا بۆیەکێتیەکان و خودى پاڤێڵ تاڵەبانى ڕازی بوون بەوەها ڕەزامەندیەک بڕیارە لە مەرگی خودى خۆى.
کەواتە سحرى یاریەکە لێرەدایە کە گرنگ نیە تۆ چەند کارتت لە دەستایە گرنگ ئەوەیە تۆ چۆن یاریکە ئەنجام دەدەیت هەر بۆیە دەبینین لە بەرامبەر کارتی کورسی سەرۆکایەتى عێراق بۆ دکتۆر بەرهەم ئەوا پارتی داوای کارتى کورسى پارێزگایی کەرکوک دەکات کە ئەمەیان زۆر دۆڕانێکى سەخت دەبێت بۆ یەکێتیەکان لەو پارێزگایەدا چونکە خاوەنى زۆرترین کورسیەکانى ئەو پارێزگایەن وە بەدڵى یەکێتى ناودەبرێت چونکە پارتیەکان ڕازیی نابن بەوەیی یەکێتى هەم سەرۆک و هەم پارێزگا بۆ خۆی ببات، لە بەرامبەریشدا ئەو کارتەى لە دەستى یەکێتیدایە کارتى کورسیەکەى مەسرور بەرزانیە کە ئەمەیان بۆ خودى سەرۆکى پارتى هێڵی سورە کەواتە بە بڕواى من یاریەکە بە یەکسان بوون کۆتایی دێت کە کورسى سەرۆکایەتى عێراق بە پاڵپشتى لیستى پارتى یەکلایی دەبێتەوە بۆ بەرهەم صالح و لە بەرامبەر پارێزاروى و پاڵپشتى کورسیەکەى مەسرور بەرزان لە لایەن یەکێتیەکانەو، کەواتە کورسی پارێزگارى کەرکوک دیسانەوە خۆمان خۆش چونکە بە بێ خواستى کورد بە کەسایەتیکى تورکمانى پڕدەکرێتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت