شاخەوان سەنگاوی: یەک پرسیار و هەزار گوومان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کورد لە دێر زەمانەوە گوتیەتی یەک پرسیار و هەزار گومان.
کەواتە منیش گومانم بۆ دروست بووە، بۆیە چەندین ڕۆژە پرسیار گەلێک لە مێشکمدا کینگڵ دەدات. لە دوای مانۆڕە سەربازیەکەی گوڵەخان کە لە لایەن پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان کە بە بۆنەی یادی چل و حەوت ساڵ دامەزراندنی ئەو پارتەوە ئەنجامدرا. کە هەرچەندە بە ژمارە پێداویستیە سەربازیەکان و ژمارەی سەربازەکان هێندە نەبوو تا ترس و بیم بخاتە دڵی دووژمنانی ئەو پارتە و قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە لە چاو ئەو مێژووە دوور و دڕێژەی ئەم پارەتە بوونی هەیە لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی ئەم هەرێمە. کەواتە من لێرەدا گومانەکانم ئاڕاستەی لایەنی سیاسی و سەرباز ئەم پارتە ناکەم. بەڵام ئەوەی لە لای من پرسیار ئەو بێ دەنگیەی هەریەک لە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆیە کە بە بەرچاوی ئەوانەوە ئەم مانۆڕە سەربازیە ئەنجام دەدرێت، کە لە کاتێکدا وەزارەتی ناوخۆ بەتایبەتی چەندین جار لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بانگەواز ئاراستەی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە دەکەن کە پێداویستیە سەربازیە کوژەرەکان (چەکی سوک) تۆمار بکەن لە وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی بوونی داتایەکی ڕاست و دروست لە سەر ئەم پێداویستیانە، دەنا لە لایەن پۆلیسی شار و قەزاکانەوە دەست بەسەر سەرجەم ئەم پێداویستی سەربازیانەی وەکو چەکی سوک دەگرن.
کەواتە پرسیارەکەی من ئەمەیە ئایە بەڕێزان لە وەزارەتی ناوخۆ و بەتایبەتی تر وەزیری ناوخۆ ئاگادارن لەوەی لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا لە لایەن پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، هەڵسا بە ئەنجامدانی مانۆرێکی سەربازی کە چەندین جۆری چەکی سەربازی تێدا نمایش کرا، ئایە ئەمانەش تۆمار کراون لە لیستی وەزارەتی ناوخۆ؟ یان نا، ئەگەر تۆمارکراون چەکەکانی لە جۆری تۆپی دور مەودا، ڕاجیمە و چەندین جۆری تر بە چەکی کوژەری سوک دادەنرێت؟ یان گومانەکەی منە بڕیارەکانتان تەنها بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ پشت و پەناکانە، دەنا ئێوە توانای چوون بە گژ قولەی قاف تاندا نیە؟ ئەوە جگە لەوەی لە پشت سەری سەرۆکی ئەو پارتەوە چەندین کەسی پلەدار سڵاوی سەربازیان کرد. ئەگەر وەزیر وەڵامەکەت ئەوەیە کە ئەم هێزە لە چوارچێوەی هێزەکانی پێشمەرگەدایە، کەواتە دووبارە دەپرسمەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕاست خێرە سەرکردەیەکی حزبی دەتوانێت مانۆڕی سەربازی بەهێزەکانتان بکات، یان هێزەکەی گوڵەخان بە چەشنی هێزەکانی هەشتا و حەفتا، تەنها هێزێکی حزبین و سەرباری وەزارەتەکەی جەنابتن لە ڕووی لۆجستی و سەربازی و داراییەوە، بەڵام لە ڕووی فەرمانەوە جێبەجێ کەری فەرمانەکانی سەرۆکی پارتەکانیان و ئێوە لە وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم تەنها تەماشاکەرێکی شەرمنن.
لە گەڵ ئەو پەڕی ڕێزم بۆ خەباتی ساسی و سەبازی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت