لوقمان مستەفا: ھەنگاوی دووەم جێبەجێکردنی بریارەکەیە.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاش ئەوەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، کە بڕیاریدا فرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نادەستورییە، ھەڵبەتە بڕیارەکە ماف ئەدات بە حکومەتی فیدراڵ کە دەسکراوەبێ لە گرتنەبەری ھەموو رێکارێک بۆ رادەستکردنی نەوتی ھەرێم بەناوەند.
حکومەتی فیدراڵ بە پێی ئەم بریارە دەتوانێ ڕێ لەدەوڵەتانی دراوسێ بگرێ و پێیان بڵێ ھەرچی رێکەوتنی ئاشکراو ژێربەژێرتان لەگەڵ حکوموتی ھەرێم سەبارەت بە نەوت و غاز ئەوەی پەیوەندی ھەیە بە سامانی گشتی عێراقەوە ھەیە رابگرن و ھەڵیوەشێننەوە، چونکە پەیوەندی بە سیادەی عێراقەوە ھەیە.
بۆ وەبیرھێنانەوە وەزارەتی نەوتی عێراق، لە بەرواری 21- 6- 2014 لە بەیاننامەكەیدا بڵاوكردووەتەوە، کە داوا دەكات لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە هیچ لایەنێك نەوتی كوردستان نەكرێت “ئەگینا لە رووی یاساییەوە رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە. چونکە عێراق دەوڵەتەو سیادەی خۆی هەیەو ئەندامە لەرێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی؛ وەک بانكی نێودەوڵەتیی و سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، كەلەكاتی پێویستدا دەتوانێ داوای قەرز بکات. وە لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی ناوەند دەتوانێت ھەموو رێکارێک بگرێتە بەر بۆ رادەستکردنی نەوتی ھەرێم بە ناوەند، رێکارەکانیش بە فشارکردنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت و سزادانیان، دەست پێدەکات، رەنگە بگاتە تائاستی بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی دژی ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ھەڵبوەشێنرێتەوە.
وەک دەست پێشخەری و پاکاکانەیەکیش لە بەرژەوەندی خەڵکی ھەرێمیش بۆ راکێشانی سۆزیان داواش لە حکومەتی فیدراڵ دەکات پابەند بێت بەوەی بودجەی ھەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا بنێرێت. ئەگەر ئەمانەیان بۆ چووەسەر ھیچ گومانی تیانیە بریار دەردەکەن بەرادەستکردنی خاڵە گومرگیەکان و ئەوانەی پەیوەندیدارن بە داھاتی عێراقەوە.
شارەزایان پێیان وایە ئەم بڕیارە حکومەتی فیدراڵ دەستکراوە ئەکات، لەگرتنە بەری ھەر رێکار و رێوشوێنێک، بۆ ناچارکردنی ھەرێم بەڕادەستکردنی سەرچاوەی داھاتەکان، یان رادەستکردنی داھاتەکان بەو شێوە و ئەندازەیەی کە بەغداد ئەیەوێت”.
بەپێی بڕیارەکە، دادگای فیدڕاڵی حکومەتی هەرێمی پابەندکردووە بە رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵی. هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکان دادگای باڵای فیدڕاڵی حکومەتی هەرێمی پابەندکردووە بەوەی وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێری فیدڕاڵی بەدواداچوون و چاودێری سەرجەم گرێبەستەکانی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم بکەن.
حکومەتی ناوەند لە ئێستادا تاووتوێی چێبەجێکردنی بریارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەن، وەک خۆیان دەڵێن جێبەجێکردنی لە ئان و ساتدایە.! بەڵام تائێستا حکومەتی ھەرێم دەستەووستانە بەرامبەر بەو بریارەی دادگای فیدراڵی، مەترسیەکانی بە ھەند وەرنەگرتووە.! تەنھا ئەوەنەبێ کە ئیدانەی دەکات و بە فشاری سایسی دەزانی بۆ سەر ھەرێم،وەک ئەوەی نەزانن کە دوو دادوەری کورد ئەندامی ئەو دادگایەن.! بەھیچ شێوەیەک نە بەئەرێنی و نەبە نەرێنی باسی رۆڵیان نەکراوە، بۆ خۆشیان وورتەیان لە دەم نەھاتۆتەدەر.! واتە لەسەر کێشە چارەنوس سازەکانی میللەتەکەیان بون و نە بونیان وەک یەکە.!
بەداخەوە ئەگەر حکومەتی ھەرێم ئاوا خەم ساردانە بروانێتە دەرھاویشتەکانی دادگای فیدراڵی و بەھەندی وەرنەگرێ شتێک نامێنێتەوە بەناوی ھەرێمی کوردستان،خەبات و تێکۆشانی چەند ساڵەی میللەتەکەمان دەدرێ بەبادا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت