پەیامی شیروان شیروانی بۆ ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆ ئازیزانمان لە رەوەندی کوردی لە بەریتانیا
جەژنی رەمەزانتان پیرۆز و هیوادارین پەروەردگار ژیانتان بەخۆشی و سەربەرزی بگوزەرێنێت.
بە چالاکیەکانتان و بە پشتیوانیتان لە کەیسی ئازادیخوازانی بادینان، خەبات و تێکۆشانتان لە پێناو مافەکانی خەڵکی کوردستان، قۆناغێکی سەربەرزانەتان لە بەرگریکردن لە حەق و راستی تۆمار کردووە.
ئێوە و ماندونەناسیتان مایەی شازی گەلێکە. بەئێوەوە سەربەرزین، بەتایبەت توانیوتانە رێبازێکی نوێ لە خەباتی مەدەنی تۆمار بکەن.
جارێکی تر دەستی ماندونەناسیتان دەگوشین و جەژنتان پیرۆز دەکەین.

شێروان شێروانی
لە زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر
لەجیاتی گیراوانی بادینان

تێبینی: لە رێگای هاوڕێیان شڤان ئازاد، ئیسماعیل سیان، هەڤاڵ بێریتان، دانا مەنمی بگاتە رەوەندی کوردی و راگەیاندنەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت