چێنەر عەوڵا: چین، داهێنەر یان دزە گەورەکەی تەکنەلۆجیا؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو رۆژانە زۆر باس لە تەکنەلۆجیای سەربازی چین دەکرێ، بەڵام گەر لە چوارچێوەی هێزی هەواییەوە سەیری بکەین کە بڕبڕەی پشتی توانای سەربازی هەموو وڵاتێکە بۆمان دەردەکەوێ کە چین نەک هەر هێزی هەوایی نیە ئەوەی هەشیەتی تەکنەلۆجیای دزراوە و کۆپی وڵاتانی ترە. بۆ وردەکاری زیاتر:
لە 2007 لە سەرەتاکانی گەشەپێدانی فرۆکەی شەبەحی F-35 stealth لە لایەن کۆمپانیای لەکهید مارتنی ئەمریکی، توشی شۆک هاتن کاتێک ئاشکرا بوو داتا نهێنیەکانی ئەم فرۆکەیە لەلایەن گروپێکەوە لەناو ئەمریکاوە دزراون و بۆ هۆنکۆنگ رەوانە کراوە، ئەم بابەتە، چونکە راستەوخۆ پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانیەوە بوو وەزارەتی دادی ئەمریکی دەستی بە لێکۆلینەوە کرد کە دواتر ئاشکرا بوو 5 ئەفسەری هەواڵگری چینی دزەیان کردۆتە ناو داتاکانی کۆمپانیای لەکهید و ئەم زانیاریانەیان دزیوە دواتر فەرمانی گرتنیان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ دەرچوو (وێنە و فەرمانەکە لەخوارەوەیە).
ئەوکات ئەوەی دزرابوو زانیاری airframe (پێلهاتەی هەیکەلی و ستراکچەری) فرۆکەکە بوو دیارە نەیان توانیبوو زانیاریەکانی پەیوەندیدار بە ئەڤیۆنیک و رادار و بزوێنەری فرۆکەکە هاک بکەن و بدزن، چونکە لەلایەن کۆمپانیایەکی جیاواز دروستی کردبوون. ئەمەش کاتێک ئاشکرابو لە ساڵی 2016 چینیەکان رایانگەیاند کە فرۆکەیەکیان دروستکردوە لە نەوەی پێنجەمەو تایبەتمەندیەکانی F35 ی هەیە توانای خۆشاردنەوەی stealth هەیە ناویان نا Shenyang J-31 بەڵام ساڵی 2017 دوای ئەوەی فرۆکەیەکی سیخۆی 33ی هێزی هەوای هیندی لەکاتی چاودێری سنورەکانی نێوانیان ئاشکرای کرد کە رادارەکەی توانای ناسینەوەی سیگنالەکانی فرۆکە تازەکەی چینی هەبوو هەمان سیگناڵن، ئاشکرابوو کە چینیەکان توانا راداریەکانی فرۆکەی سیخۆی 34 و 33ی روسیان دزیوە لەگەل ئەم جۆرە نوێیەدا کە هەیکەلەکەی لە ئەمریکا دزراوە لێکداوە ئەم جۆرەیان لێ دروستکردوە ئەمەش روسەکان و خودی ڤلادیمیر پۆتینی زۆر تورە کرد و چینیان بە دزینی تەکنەلۆجیای سەربازی روسی تۆمەتبار کرد ( لینک لەخوارەوەیە). تەنانەت روسیا زیاتر لە 66٪ ی هێزی سەربازی تا ئێستاش لە سنورەکانی چین و مەنگۆلیا کۆکردۆتەوە کە کارگەکانی دروستکردنی تەکنەلۆجیای فرۆکەو کانزاکانی تیتانیۆم وستیل و ئەلمینیۆم لەو ناوچانەیە ئەمەش لە ترسی چینە.
دوای ئاشکرابوونی ئەو زانیاریە سەرەتاییانە FBI (پۆلیسی فیدرالی) لێکۆلینەوەیەکی وردی لە دزین و هاککردنی تەکنەلۆجیا سەربازیەکان دەستپێکرد دەرکەوت زیاتر لە 1000 کەیسی کۆپی کردن و دزین تەکنەلۆجیای سەربازی ئەمریکی لەلایەن چینەوە ئەنجامدراوە تا ئێستاش لە لێکۆلینەوەکان بەردەوامن بەپێی هەندێک دۆکومێنتی ئەو لێکۆلینەوانە ئاشکرا بوە کە هیچ فرۆکە و درۆنێکی چینی نیە کە کۆپی ئەمریکی یان روسی نەبێ بۆ نمونە: ( وێنەکان لەخوارەوە رونتری دەکەنەوە)

فڕۆکەی J-10 چینی لە F16 ی ئەمریکی Lavi ئیسرایلی کۆپیکراوە.
‏ J-7 چینی لە MIG-21 ی روسی کۆپیکراوە.
‏ J-15 چینی لە فرۆکەی سوخۆی 33 کۆپی کراوە.
فرۆکەی J-31 لە F35 ئەمریکی کۆپی کراوە.
فرۆکەی FC1 لە تێکەلەی MiG 21 روسی و F16 ی ئەمریکی کۆپی کراوە.

‏ J-20 لە F22 ئەمریکی کۆپیکراوە.
چینیەکان وایان نیشاندا کە ئەم جۆرەیان توانای خۆشاردنەوەی هەیە و هەولیان دابوو توانای گەرمی مەکینەی فرۆکەکە بشارنەوە، بەڵام سەرکەوتو نەبوون بەوشێوەیە ئاشکرابوو کە ئەم جۆرەیان توانای خۆشاردنەوەی نیە وەکو ئەمریکیەکە نیە لەتوانادا لەگەل ئەوەی هەیکەلەکەی هاوشێوەیە.
‏ J-16 چینی لە سوخۆی 27 روسی کۆپی کراوە.
فرۆکەی J-8 چین لە mig 21 و سوخۆی 15ی روسی کۆپی کراوە.
فرۆکەی کارگۆی Xi Y20 ی چین لە بۆینگی C-17 کۆپی کراوە.
‏ J-11 لە سوخۆی ٢٧ وە کۆپیکراوە.
دڕۆنی caihong-4 لە MQ-9 راپتەری چینی کۆپیکراوە.
لە دواین نمایشی سەربازی چینیەکان درۆنێکی تازەیان پشاندا کە لەو درۆنەی ئەمریکیەکان کۆپی کرابوو کە لە سەردەمی ئۆبامادا کەوتە خاکی ئێرانەوە ئێرانیەکان دەستیان بەسەردا گرت و زانیاریەکانیان بە چینیەکان فرۆشت. (وێنەو لینی ئەم بابەتە کە پێشتر لەسەرمان نوسیبوو لە خوارەوەیە).
لەکۆتایدا ئاشکرابوە کە چین گرینگی بە جۆرایەتی لە ئەرک تایبەتمەندی فرۆکەکانی نادات بۆیە نەیتوانیوە جۆرێکی تایبەت دروست بکات،بەڵکو چەندایەتی لا گرنگە، تا ژمارەی فرۆکەکانی زۆر تر بێت هێزی هەوایەکەی ئەوەندە گەورەتر دەردەکەوت . بەڵام دوای شەری ئۆکرایناو تێکشکانی زۆرێک لە فرۆکەکانی رۆسیا و دەست بەسەرداگرتن و گواستنەوەی هەندێک لە پارچە شاراوەکانی فرۆکەی سوخۆی 33و 35 لە لایەن ئۆکرایناوە بۆ ئەمریکا تا ئاشکراکردنی سیگنالە نهێنیەکانی ئەم فرۆکانە کە چین لە پێشکەوتوترین فرۆکەکانی پشتی پێبەستون و کۆپی کردون بەر لە روسیا چینی نیگەران کردوە. وەکو لەو راپۆرتە ڤیدیۆیە کورتەدا لە خوارەوە رونکراوەتەوە.
———————
لەبارەی ئەو درۆنەی ئەمریکا کە کەوتە دەست ئێران و دواتر زانیاریەکانیان بە چین فرۆشتبوو
https://www.facebook.com/1000

سەرچاوەکان
——————
https://fortune.com
هێرشی سایبەر بۆ هاککردنی کۆمپانیای لەکهیدی ئەمریکی
https://nationalinterest.org
https://eurasiantimes.com/
لێکۆلینەوەی وەزارەتی دادی ئەمریکی لەو بابەتە
https://www.justice.gov
نارەزایەتی روسیا و نیگەرانی لەچین لەبارەی دزینی تەکنەلۆجیای سەربازی روسی
https://asia.nikkei.com
لێلۆلینەوەی ئێف بی ئای لەو بابەتە
https://www.zdnet.com
https://www.theglobalist.com

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت