نەبەز جەلال: کورد ئیتر نابێ بترسێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەر لەم قۆناغی شەڕی ناوچەیی و کۆتای پلانی سەدەیەدا ، کورد بەسستی بەرامبەر دوژمنانی بجوڵێتەوە و خۆی بدزێتەوە لە ڕوو بە ڕوو بوونەووی ڕاستەقینە؛ ئەوابەدڵنیایی سەرەتای کۆتایی دۆخێکی سیاسی نوێ دەستپێدەکات و، کورد تێیدا دەبێتەوە بە ژێردەستەیەکی بچوکراوە.
لە ئێستادا باشترین دەرفەت بۆ کورد ئەوەیە شەڕی هەمەلایەنی و هەمە چەشنەیی کۆتا قۆناغەکانی بەرگری و کۆتاین بڕیاری سەرکەوتن بۆ مێژوو بخاتە بەرنامەوەو جێبەجێیبکات و هەوڵبدات سەرکەوێت تا بە هێزو سەرکەوتنەوە بچێتەوە بەردەم مێزی گفتوگۆی براوەکان و نوێ بوونەوەی خۆی لە گشت ڕووەکانەوە بۆ ناوچەکە بخاتە ڕوو.
دەبینین هیچ شتێک و تەنانەت ئەگەرێکی سیاسیش لە بەردەم کوردا نەماوە تەنها ڕێگای گرتنە بەری بەرگری و شەڕکردن نەبێ بۆ سەندنەوەو گەڕاندنەوەی گشت مافەکانمان.
دەبێت کورد و هێزە شۆڕشگێڕەکانی سنوری بەرکەوتن لە بەرەی جەنگ، بە بەرپرسیارێتی مێژووییەوە بەرگری بکەن و بێ گومان و دوردۆنگی تێیدا نەسڵەمێنەوەو دەست نەپارێزن و ، دەستی پڕ بڕواو چەکی بەرگری بکەنەوە باسکی بەهێزی سەرکەوتن بۆ هەموان.
بێگومان دەستکەوتی سەرکەوتن، ڕێچکەی سەرکەوتن و بەردەوامی بەدوای خۆیدا دێنێ و، دەستکەوتی ژێرکەوتنمان لە ڕابوردودا بینیوەو چەشتوە با ئیتر ڕێگە نەدەین و، مێژووی شکستیش چەند بارە نەکەینەوەو نەبێتەوە.
ئەمڕۆ قەرەوڵی نیشانی هزر و ماف و مشتی پێکانی چەکی هەق و ئەرکمان ڕوو لە دووژمنە؛ هەموو شتێک لە ترس دەرچووە یان دەگەڕێینەوە دۆخێک کە باشترە لە جاران یان دەچینە قۆناغێکی نوێترەوە لەوەی ئەمڕۆمان و لەگۆمی لیخنی وەستاو ڕزگارمان دەبێت.
بەو هیوایەی کورد کۆتا نیشانی پڕ مشتی بەروبوومی خۆی بچنێتەوە و بگەینە دوا ئامانج و ویستی مافی خۆمان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت