ڕێباز مام شۆرش: بیرەوەری 33 ساڵەی ڕاگواستنی ناحیەی سەنگەسەر و دەوروبەری، ئەو شارەی لە بیرکراوە لە سەرجەم سێکتەرەکان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمڕۆ 9- 6- 2022 سی و سێ ساڵ بە سەر خاپووڕ کردن و ڕاگواستنی ناحییەی سەنگەسەردا تێپەڕ دەبێت.
بە هۆی پێگەی جوگرافی و سیاسی و کۆمەڵایەتی شارەکە لە مێژوودا، بەردەوام لانەی شۆرش و بەرخۆدان بووە، لە هەردوو شۆرشی کۆن و نوێدا، کۆمەڵێک کارەسات و نەهامەتی بە سەر ئەو شارەدا هاتووە. هۆکارەکەشی ئەوە بووە، ئەم شارە و خەڵکەکەی یارمەتیدەر و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بووە.
ئامانجی حیزبی بەعس و حکومەتی ئەوساش لە بەر ئەم هۆیانەی خوارەوە بوو.
1- ویستیان، ئەو پشێنە ئەمنیەی ناوچەکە بۆ پێشمەرگە و شۆڕشی نوێ ئەو هاوکارییەی و یارمەتیدەرەی شۆرش نەهێلن.
2- نەهێشتنی ئەو پەیوەندییەی لە نێوان خەڵکی باشوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە زۆرجار یارمەتیدەری پێشمەرگەو بوو، لە رووی زانیاری و ماددی و مەعنەوی.
3- ویستی لە ڕێگای ڕاگواستنی خەڵکەکەی بۆ ئۆردووگا زۆرە ملێە کان کێشەی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکە و ناوچەکانیتر دروست بکات، بەهۆی داب و نەریت و تیرەی جیاوازەوە.
4- ویستی لە رووی بێکاری لە ناو خێزان و هۆزەکانی کورد دروست بکات، و ناوچەکەش شوێنێکی بازرگانی بوو ئەمەش نەهێلێ.
6- له رووی ژینگەی ناوچەکەش بەرەو نەمان بەڕێت.
7- ویستی ئەو گەنج و پیاوانەی لە کەمپەکان بەهەر هۆیەک بێت، بیانکات، بە بەعسی و جاش لەو ڕێگاوە ئەوەی ویستی بەرامبەر خەڵک بیکات و شۆرشی نوێش بەرەو پووکانەوە بەڕێت.
لێرەوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئاوڕێکی زیاتر لەو ناحییە بداتەوە، خەڵکەکە کەشی قەرەبوو بکرێتەوە.
ناکرێت ناحییەک 95 ساڵە ناحییە بێت و لەکەلاوە بچێت، خاوەنی 400 شەهیدبێت لە شۆرشە یەک بە دوایەکانی کوردستان، بەتایبەت شۆرشی نوێ کە نزیکەی 300 شەهیدی لە دوای شۆرشی نوێوەبێت، بەڵام ئەوە حالی شاربێت.
لە کاتێکە ئیدارەی ڕاپەرینیش دروستکرا ڕۆلی ئەو شارە لە بەرچاو نەگیراوە، داواکارین دەسەڵات و حکومەت بەجدی ئاوڕێک لەو شارە بدەنەوە.

ئەو ڕووداوانەی بەسەر ناحییەی سەنگەسەردا هاتووە.
1- بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1965 بە هۆی رژێمی ئەو کاتەی عێراقەوە، بەشێکی زۆری شارەکە سووتاو وێرانکراو خەڵکەکەشی ئاوارە بوون.
2- لە 25- 9- 1968، لە شەڕێکی بێ وێنەدا گەورەترین داستانی شۆڕشی لێ تۆمارکراو زیاتر لە 11 زیارەی ڕژێم سوتێنران.
3- لە ساڵی 1969، سەنگەسەر به تەواوەتی لە سەردەستی ملازم داود کە قیادەی سوپای عێراقی دەکرد شارەکە سوتاو وێرانکرا.
4- لە ساڵی 1974، بەخەستی تۆپبارانکراو خەڵکەکەی بۆ چەند جارێک ئاوارە بوون.
5- لە ساڵی 1983، هاو هەڵوێست بووە، لەگەڵ باقی ڕاپەڕینی شارو شارۆچکەکانیتری کوردستان، چەندین کەس لە دانیشتوانی بریندارو زیندانی کران.
6- لە ساڵی 1988، کاتێک ئۆردوگای بەستەستێن ڕاگوێزرا بۆ ئۆردوگای زۆرە ملێ حاجیاوا، ئەوەش بۆ هۆی ئاوارە بوونی بۆ ئێران.
7- لە 9- 6- 1989، بە یەکجاری شارەکە ڕاگوێزراو شارەکە تەختی زەوی کراو، خەڵکەکەی بۆ ناوچەکانی ( بازیان، حاجیاوا، خەبات، کەورگۆسک، دارەتوو، تۆپزاوا،جدیدە، ) ڕاگوێزران.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت