ئیبن خەلدونى سیخوڕ.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێران و ئامادەکردنى/ عوسمان عومەر
ئایا سیخوریت بەسەر داهاتومانەوە کردووە پێش 700 ساڵ؟
لەشاکارەکانى ئیبن خەلدون, پێشەنگى زانستى کۆمەلناسى عەرەب لە کتێبى مقدمة، واتە پێشەکی، کاتێ ترسنۆکى بڵاودەبێ دەولەت بەرەو کۆتایی دەچێ و کاتێ دەولەتیش بەرەو داڕمان دەچێ فەلەکناس و سواڵکەر و دوو رووەکان و بانگکراوەکان و نوسەرەکان و گوتەبێژەکان و گۆرانى بێژە نەشازەکان و فاڵگرەوەو فاچیەکان و شاعیرى دەربارەکان و گەجەرو گوجەر (صعلوک)و جادوگەرو و بەخت خوێنەرەکان و دەهۆڵکوتەکان و ئەوانەى خۆ بەرۆشنبیرزان و دەست خوێنەوەو بەختگرەوەکان تاخوارەوە، زۆردەبن.
سیاسەتوانەکان و پیاهەلدەرەکان و رەخنەگرەکان و هەڵپەرستەکان و دەمامکەکان لادەدرێن و خۆیان ئاشکرا دەکەن, تەنانەت ئەوانەشى بەرێگادا دێن و دەچن و ئەوەى تێکەل ناکرێ تێکەڵ دەب.
هەڵسەنگاندن بزرو پێشبینى و تەگبیر نامێنێ.
درۆ و راستى لێک جیاناکرێتەو خۆبەختکەرو بکوژ تێکەل دەبن
کاتێ دەولەت دادەڕمێ، ترس دەتەنێتەوە.
خەلک پەنا بۆ تایەفەو عەشرەت دەبەن، قسەو قسەلۆک بلاودەبێتەوەو شتى سەیرو سەمەرە دەردەکەوێ و دۆست دەبێتە دوژمن و دوژمنیش دەبێتە دۆست، دەنگى ناهەقى بەرزەو دەنگى راستى کز و کپ و دەم و چاوى گومانوى دەردەکەون. دەموچاوە رووخۆشەکان بەرەو دیارنەمان و پوکانەوە دەچن. خەونەکان کەم دەبنەوەو ئاوات و هیواش مرداردەبنەوە, ئەوەى خۆ بەعاقل دەزانێ نامۆیی زیاتر دەبێ و سیماى جوانى رووەکان بزر دەبن و چونەپاڵ هۆزو عەشرەتەوە زیاتر پیوەى پەیوەست دەبن، نیشتمانیش دەبێتە جۆرێک لە وڕێنەو خەیاڵ.
دەنگى حەکیمان لەناو ژاوەژاوى گوتار بێژان وون دەبێ، خۆهەڵکێشان بەسەر ئینتیمادا زاڵ دەبێ و چەمکى نەتەوایەتى و نیشتیمانى و بیروباوەڕ و بنەما ئاینیەکان بزر دەبن, لەنیشتیمانێکدا خەلکەکەى قسەو قسەڵۆک باس لەکۆڕەوى گەورە دەکرێ وتۆمەتى خیانەت و خۆفرۆشى دەدەنە پاڵیەکترى, واتە واتى هەڵاتن زۆر دەبێ وفێڵ و تەڵەکەبازى و پیلانگێڕى دەهۆنرێنەوە و دادرێژرێن, ئامۆژگاریکاران لەخوارو ژوور زۆردەبن و دەست پێشخەرى لەدوورو نزیکەوە دەخرێتە ڕوو, توانادار بڕیارى رۆیشتن و پارەداریش مشورى سەروەت و سامانەکەى دەخوا, هەموان لە چاوەروانى دان, بارودۆخ دەگۆڕێ بۆ پرۆژەى پەنابەرى و نیشتیمانیش دەبێتە ویستگەى گەشت و سەفەر و گالتەو گەپ و خۆشى دەخرینە ناو جانتاو دادەخرێ و مال و خانوەکانمان دەبنە یادەوەرى گێرانەوەى گوێ ئاگردان. خوا لێت خۆشبێ ئیبن خەلدون نەمانزانیبوو تۆ سیخوڕ بووى پێش 700 ساڵ بەسەر داهاتومانەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت