هونەر تۆفیق: جامانە…..!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جامانە، جمدان، شماغ و… هتد، لە سۆمەریەکانەوە بۆ سەرپۆشین بەکارهێنراوە.
زۆرترین بەکارهێنانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە بەتایبەتی عێراق و شام. هەڵبەتە لە کۆنەوە تا ئێستا سەرپۆشەکان بۆ ژن و پیاو بەپێی ڕەنگ و کوالیتی شێوازی بەستنی دەلالەتی ئاینی و پێگەی کۆمەڵایەتی هەبووە.
ئینگلیزەکان لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا کە دێنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بازاڕ گەرمی جامانە دەزانن، بازرگانەکانیان لە لە کارگەی چنینی بەریتانیەوە بەپێی پێداویستی ناوچەکە بەرهەمی دێنن دەبنە باشترین فرۆشیاری هەردوو ڕەنگی سور و ڕەشی جامانە.
ڕاپەڕیوەکانی عێراق (شۆڕشی بیست ) بۆ ئەوەی وەکو خەڵکی سادەی جووتیاری عێراق خۆیان نیشان بدەن جامانەی سوور دەپۆشن. بەهەمان شێوە شامیەکان ( سوری و فەڵەستینی) وەکو ڕەمزی شۆڕشگێڕی لەدژی ئینگلیز جامانە دەپۆشنەوە. کاتێک شیوعی و چەپەکان لە سیەکانی سەدەی ڕابردوودا لەناوچەکەدا پەیدا دەبن جامانەی سوور بەکاردێنن بۆ ئەوەی خۆیان لە جامانە ڕەشەکان جیابکەنەوە. لەو ماوەیەدا لە عێراقدا هەر کەسێک جامانەی سووری پۆشیبا بە تۆمەتی شیوعی بوون دەگیران.
لەدوای کودەتاکەی قاسم و دامەزراندنی حکومەتە هاوبەشەکەی قاسم لەگەڵ شیوعیەکاندا، لەناو کوردەکانیشدا سەرپۆشین بەجامانەی سوور بڵاوبوویەوە وەک نیشاندانی هاوسۆزی بۆ سۆڤیەت و شیوعیەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت